حوکمی نوێژ کردن لە مزگەوتی دوور و وازهێنان لە نزیک .
حوکمی نوێژ کردن لە مزگەوتی دوور و وازهێنان لە نزیک . ..................... پرسیار : من و هەندێک کەسی دیکە ڕۆژی جمعە دەچین بۆ ئەنجامدانی نوێژی جومعە لە مزگەوتێک لە گوندێکی دەوروبەر سەرەرای بوونی مزگەوت لەلای خۆمان و بوونی وتار خوێن تییدا ، ئایا واجبە لەسەرمان لە ئەو مزگەوتە نوێژ بکەین یان هیچ ڕێگریەک نیە کە مرۆڤ لەو مزگەتە بچین بۆ مزگەوتێکی دیکە ؟ وەڵام : هیچ ڕێگریەک نیە لە ڕۆشتن لە مزگەوتێکەوە بۆ مزگەوتێکی دیکە هەر چەند دوور تر بێت لە ئەو مزگەوتەوەی کە لیتەوە نزیکە ، وە هیچی تیدا نیە کە بچن بۆ مزگەوتێکی دیکە لەبەر بوونی مەصلەحەتیکی شەرعی ، لەبەر ئەوەی وتار بێژەی کەی زاناتر و شارەزا ترە ، یان لەبەر ئەوەی کە تۆ زیاتر کاریگەر دەبیت بە وتارەکەی ، یان لەبەر هۆیکاری دیکەی شەرعی . مەبەستەکە ئەوەیە : کە هیچی تێدا نیە ، وە پێویست نیە لەسەرت کە تۆ لە ئەو مزگەوتە نوێژ بکەیت کە لەدەوروبەرتە ئەگەر وازهێنانەکەت زیانیکی لەسەر بەند نەبێت ، ئەوا تۆ ئازادیت . لەهەر مزگەوتێک نوێژ دەکەیت و بەتایبەتی ئەو مزگەوتەی کە زیاتر کاریگەر دەبێت و خشوعی زیاترە و سودی و زانیاری زیاتری تێدایە . ...