المشاركات

عرض الرسائل ذات التصنيف جه‌ژن و قورباني و رۆژوو

وەکیل بۆ ئەنجامدانی قوربانی

 السلام علیکم ورحمة الله وبركاته :  ئەگەر کرام بە وەکیل بۆ ئەنجامدانی قوربانی ئایا هەمان حوکمی خاوەنی قوربانیم هەیە لە خۆگرتنەوە لە لابردنی مووی جەستە و نینۆک ؟  .... علیکم السلام ورحمە الله وبرکاته  برای بەڕێزم زانایان دەفەرموون : خۆگرتنەوە لە کەمنەکردنەوەی مووی جەستە و نینۆک و پێست تەنها پەیوەستە بە ئەو کەسەوە کە قوربانی دەکات ، کەسوکاری ئەو کەسەی قوربانی دەکات لە ژن و منداڵ یان ئەو کەسەی کراوە بە وەکیل هیچی لەسەر نیە و ئاساییە بۆی موو لەخۆی بکاتەوە یان نینۆکی کورت بکاتەوە .. والله أعلم

سبەینێ یەکەم ڕۆژی مانگی حاجیانە :

سبەینێ یەکەم ڕۆژی مانگی حاجیانە : ۱- هەر کەسێک نیەتی ئەنجامدانی قوربانی هەیە بۆی درووست نیە [(نینۆک) و (موو) و (پێست )] لەخۆی بکاتەوە . ۲- ئەم ( دەڕۆژە )ــی مانگی حاجیان چەند ڕۆژێکی موبارەکە ، ڕۆژەکانی لە دەڕۆژی کۆتای ڕەمەزان پیرۆز ترە ، و کاتی عیبادەتی پەروەدگارە لە : [(نوێژ ) و ( ڕۆژوو ) و (صەدەقە) و (قورئان خوێندن) ].

ترسناكي گاڵته‌ كردن به‌ دروشمى (قوربانی کردن)

 ترسناكي گاڵته‌ كردن به‌ دروشمى (قوربانی کردن) .... بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، أما بعــــــــد : قوربانی کردن یەکێکە لە دروشمە دیارەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه‌ له‌ ڕۆژانى جه‌ژنى قورباندا موسڵمانان ئاژه‌ڵێك سه‌رده‌بڕن به‌ مه‌به‌ستى نزيكبوونه‌وه‌ له‌ خواى په‌روه‌ردگار ، وه‌ دروستێتى و شه‌رعى بوونى ئه‌م كاره‌ش لە قورئانى پيرۆز و فەرموودە شيرينه‌كانى پيغه‌مبه‌رى خوادا صلى الله عليه وسلم باس کراوە و زانايان ئومه‌تى ئيسلام به‌ بێ جياوازى يه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ كارێكى دروست و گه‌وره‌ و مه‌زنه‌ و يه‌كێكه‌ له‌ دروشمه‌كانى ئاينى پيرۆزى ئيســلام. پەروەردگارمان لە قورئانە پیرۆزەکەیدا دەفەرمووێت : ( فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ ) [الكوثر : ۲] واتا : نوێژى جه‌ژن به‌تاك و ته‌نها بۆ خواى گه‌وره‌ بكه‌ و قوربانيش هه‌ر بۆ خواى گه‌وره‌ بكه‌ . وە هەروەها دەفەرمووێت : (وَالْبُدْنَ جَعَلْنَاهَا لَكُم مِّن شَعَائِرِ اللَّهِ ). [الحج : 36] واتا : سه‌ربڕينى حه‌يوانى قوربانيمان بۆ كردوون به‌ يه‌كێك له‌ دروشمه‌كانى ئاينى خواى په‌روه‌ردگار . وە ل...

ئەو کردەوەیەی موژدەی بەهەشتت پێدەدرێت بەهۆیەوە

ئەو کردەوەیەی موژدەی بەهەشتت پێدەدرێت بەهۆیەوە ...... الله أكبر الله أكبر الله أكبر لا إله إلا الله والله أكبر الله أكبر  ولله الحمد لە ئەبوو هڕیڕەوە خوایلێ ڕازی بێت دەفەمووێت : پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: [ ما أَهَلَّ مُهِلٌّ قطُّ إلّا بُشِّرَ، ولا كَبَّرَ مُكَبِّرٌ قطُّ إلّا بُشِّرَ، قيل: بالجنةِ؟ قال: نَعَمْ ] [ السلسلة الصحيحة(۱٦۲۱)]. واتا : هیچ کەسێک نیە ( تلبیة ) بکات ئیلا موژدەی پێ دەدرێت ، وە هیچ کەسێک نیە ( تكبیرات ) بکات ئیلا موژدەی پێ دەدرێت ، وترا : بەبەهەشت ؟ فەرمووی : بەڵێ . زانایان دەفەرموون : مەبەست بە (ٲهلَّ) بریتیە لە : (التلبیة) واتا : وتنی : لبیك اللهم لبیك .... کە تایبەتە بە حجیانەوە کە لە حەجدان . وەمەبەست بە (کَبَّرٔ) بریتیە لە : (تکبیرات) : واتا : وتنی : الله ٲکبر ، الله ٲکبر ....

🔶زیکری ڕۆژی عەرەفە 🔶

🔶 زیکری ڕۆژی عەرەفە  🔶 🔵  (لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد و هو على كل شيء قدير) 🔵 ................................................................ ▪️  خير الدعاء دعاء يوم عرفة و خير ما قلت أنا و النبيون من قبلي: ((لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد و هو على كل شيء قدير)) . 📚  حسنه الألبانی فی صحيح وضعيف سنن الترمذي (8/ 85) ▪️ واتا : باشترین دوعاء دوعای ڕۆژی عەرەفەیە وە باشترین شتێك کە من و پێغەمبەرانی پێش منیش وتبێتیان بریتیە لە : لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد و هو على كل شيء قدير . .............   زانایان ڕاجیایان هەیه ئایا ئەمە تایبەتە بە ئەهلی موقف لە عەرەفە یان بۆ هەموو خەڵکە ...  دوو وتەی تیایە  زاهیری لەفزەکەشی باسی ڕۆژە نەوەک موقف  والله ٲعلم

سەبڕین بەدەستی چەپ ....

سەبڕین بەدەستی چەپ .... ..... پرسیار کراوە لەشێخ ابن باز بەڕەحمەت بێت : سەبارەت بە سەبڕین لە کاتی قوربانیدا من بەدەستی چەپ سەربڕین ئەنجامدەدەم بەتایبەتی چونکە ناتوانم دەستی ڕاست بەباشی بەکاربهێنم ؟ وەڵام : ئەگەر سەرڕینەکەت بەدەستی چەپ بێت ، سەربێڕینێکی شەرعی ، هیچ تێدا نیە . پێشەوا ابن عثیمین - بەڕەحمەت بێت - دەفەرمووێت : بەمەرج نەگیراوە لە سربڕیندا کە بەدەستی ڕاست بێت ، بەڵکو درووستە بەدەستی ڕاست بێت یان بەدەستی چەپ بێت ، چونکە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت : (ما ٲنهر الدم وذكر اسم الله عليه فكل) واتا : ئەوەی کە خوێنی لێوەهات ، و ناوی خوای لەسەر هێنرا ئەوا بیخۆ . وە نەیگوتوە کە بەدەستی ڕاست بێت ، بەڵام بێگومان بەدەستی ڕاست لەپێش ترە ، چونکە دەستی ڕاست بەهێزترە ، وە ئەگەر بە هێزتریش بێت ئەوا بۆ ئاژەڵەکە ئیسراحەت ترە و خێرا تر گیانی دەردەچێت ، وە پێغەمبەری خواصلی الله علیه وسلم فەرمانی کردووە بەوەی کە ئاژەڵەکە ئیسراحەت بێت و ئازار نەدرێت ، وەکو دەفەرمووێت صلی الله علیه وسلم : (ٳن الله كتب الٳحسان علی كل شيء ، فٳذا قتلتم فٲحسنوا القتلة ، وٳذا ذبحتم فٲحسنوا الذبحة ،...
پیرۆزبایی جەژن  .... خۆشەویستانم ئەگەر پیرۆزبایەکانتان دوابخەن بۆ دوای نوێژی جەژن باشترە ، چونکە هەندێک لەزانایان دەفەرموون : پێشینانی چاکی ئەم ئومەتە دوای نوێژی جەژن پیرۆزباییان کردووە . هەموو خێرێک له شوێن کەوتنی پێشینانی چاکدایە .

هەرڪەسێک پێستے قوربانیەکەی بفرۆشێت قوربانی بۆ نیە .

هەرڪەسێک پێستے قوربانیەکەی بفرۆشێت قوربانی بۆ نیە .  ...... لە ئەبو هڕیڕەوە رضي الله عنه فەرموویەتی : رسول الله - صلى الله عليه وسلم - دەفەرمووێت : " من باع جلد أضحيته فلا أضحية له " . واتا : هەرڪەسێک پێستے قوربانیەکەی بفرۆشێت قوربانی بۆ نیە . ..... حسنه الألباني رحمە الله في [صحيح الترغيب والترهيب (1088) ]

" مانگی ڕمضان " فێری چیمان دەکات ؟

" مانگی ڕمضان " فێری چیمان دەکات ؟ کۆکردنەوە و ئامادەکردن زانا سلیم کەلاری پێشەکی الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : بەڕاستی کاتێک مرۆڤێک دەچیتە قوتابخانەیەکەوە یاخود خولێکی زانستی بۆ خۆی یان منداڵێکی دەکاتەوە شایستەی ئەوەیە دوای تەواو بوونی کاتی قوتابخانەکەی یان کۆتایی هاتنی خولەکە سود و قازانجێکی باشی وەرگتبێت ، ئەگینا پیی دەوترێت ئەمە کەسێکی خۆی هەڵخەلەتاندووە و کات و سامانی خۆی بەفێرۆ داوە ، بەهەمان شێوە وە ڕۆژوو گرتن و مانگی پیرۆزی ڕمضان بریتین لە ئەو قوتابخانەیەی کە پێویستە هەر یەکێک لە ئیمە وەکو موسڵمان سوود و قازانجی لێ بکەین ، ئەو قوتابخانەیەی کە هەموو نەزانێک چارەسەری نەزانێەکەی تیدا دەدۆزیتەوە ، وە ئەو نەخۆشخانەیەی کە هەموو نەخۆشێک چارەسەی دەردەکەی خۆی تیدا دەست دەکەویت ، هەر لەم ڕوانگەیەوە زانای پایەبەرز محمد البشير الإبراهيمي –بەرەحمەت بێت – دەفەرمووێت : [رمضان " مستشفى " زماني يجد فيه كلُّ مريض دواءَ دائه، يستشفي فيه مرضى البخل بالإحسان، ومرضى البِطنة والنعيم بالجوع والعطش، ومرضى الجوع والخصاصة بالشبع والكفاي...

جەژن و گەردنم ئازابکە

جەژن و گەردنم ئازابکە ................... ⚫️ جەژن بریتیە لە ڕۆژیک بۆ کردنەوەی دڵەکان و لێخۆشبوون لە هەڵەی هەلەکاران و سنگ فراوانی بەرامبەر بە تاوان باران . 🔴 جەژن ڕۆژێکە بۆ بەخۆدا چوونەوەی هەلەکاران و بەژدار بوونیان لە مەراسیمی گەردن ئازدی کردن لە موسلمانان . 🔵 جەژن بریتیە لە پەشیمان بوونەوە لە هەلە و تاوان ، و خۆداڕنینە لە مافی بەناحەق خوراوی موسڵمانان . ⚪️ جەژن ڕۆژێک نیە بۆ خۆداپۆشین لە هەڵە و تاوان بەوتنی : گەردنم ئازابکە براگیان . 🔘 نابێت پێش جەژن دونیا پڕ بکەیت لە تانەدان و پاشقول ڵێدان لە موسڵمانان پاشان بتەوێت بە وشەی "گەردنم ئازاکە " ڕزگارت ببێت لە توڕەی و ناڕەحەتی ناو دڵیان. 🔶 خوای پەروەردگار سنگ فراوانی و لێبووردەی بکات بە قسمەتی هەموان .

پەرتووکی [سونەتە پشتگوێخراوەکان لە ڕەمەزاندا ]ی پێشەوا ئەلبانی

پەرتووکی [سونەتە پشتگوێخراوەکان لە ڕەمەزاندا ]ی پێشەوا ئەلبانی ..... الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲمابعد : ‌ یەکێک لەو نوسراوە بەنرخانەی پشت گوێ خراوە دەربارەی مانگی ڕەمزان بریتیە لە [السنن المهجورة في رمضان] كە لە بنچینەدا وانەیەکی بەنرخی پێشەوای ئەهلی سونە شێخ ئەلبانی بەڕەحمەت بێت کە نوسراوەتەوە و ڕێک خراوە .  وە چەند بابەتێکی گرنگ لەخۆ دەگرێت ونوسراوێکی زۆر بەنرخە ، هەربۆیە هەندێک لەگرنگ ترین سودەکانی باس دەکەم پشتیوان بەخوا ، لەوانە : ۱- دووعای بەرەبەیان. ۲-پاشێو درەنگ کردن . ۳-خێرا بەربانگ کردنەوە . ٤-سەیرکردنی زانینی بەرەبەیان و خۆر ئاوابوون بۆئەوکەسانەی گونجاوە. ٥-خواردنەوەی وتەواو کردنی پێویستی خۆی ئەگەر پەرداخێکی بەدەستەوە بوو و بانگی دا . ٦-وتنی الصلاة خیر من النوم لە بانگی یەکەمدایە نەوەک دووەم . ۷-دووبانگ پەیوەندی بە ڕەممزانەوە نیە بەڵکو دەبێت لەهەموو ساڵ بەو شێوازە بێت . ۸- کاتی دەست گرتنەوە لەخواردن و نوێژی بەیانی هیچ جیاوازیەکیان نیە و دەبێت هەردووکیان لەکاتی فجری صادقدا بێت . ۹- هەڵەی ئەو تەقویمە فەلەکیەی کاری پێدەکرێت بەتایبەتی لە نوێژی مەغربدا . ۱۰-...

دەرکردنی زەکاتی سەرفترە

صورة
دەرکردنی زەکاتی سەرفترە  ........ دروست نيە زەکاتی سەرفترە بە پارە بدرێت، بەڵکو دەبیت بە خواردن بدرێت ، ...... وە هەرکەسێک بە پارە دەری بکات ئەوە جێگای خۆی نەگرتووە لەلای زۆرینەی شەرع زانان-بەڕحمەت بن - لەوانە : مالک و شافعی و أحمد ، بەڵام هەرکەێک بە خواردن دەری بکات ئەوا جێگای خۆی گرتووە لەلای هەموو زانایان ، شەرعزان قازی عیازی مالکی و شەرعزانی نەووی شافعی -هەردوویان بەڕەحمەت بن -دەفەرموون :  (:  ولم يُجِز عامة العلماء إخراج القِيمة في ذلك، وأجازه أبو حنيفة.) زۆرینەی زانایان بەدروستیان نەزانیوە سەرفترە بەپارە دەربکرێت ، وە ئەبو حەنیفە بەدروستی زانیوە  ...... الأحكام الفقهية الخاصة بزكاة الفطر للشیخ عبدالقادر الجنید حفظه الله

حوکمی دەرکردنی زەکاتی سەرفترە چیە بە پارە ؟

حوکمی دەرکردنی زەکاتی سەرفترە چیە بە پارە ؟ وەڵام : حوکمەکەی ئەوەیە کە بەتاڵە و پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەری خوایە علیه الصلاة والسلام درهەم و دیانر هەبوو لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم وە لەسەردەمی خەلیفە ڕینمونی کراوەکاندا . پێغەمبەری خوا عليه الصلاة والسلام ئەم کارەی بەشەرع داناوە بە خواردن ، وە ئەمەش دروشمە بۆ ئیسلام و وە دەرکردنی پارە ئەم دیاردە و دروشمەی تیانیە . هەر بۆیە پێویستە بەو شێوازە دەری بکەین کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمامی کردووە .  ....................... [  📕  مرحبا يا طالب العلم ص 464 للشيخ ربيع المدخلي - حفظه الله - ]

دەست بەرز کردنەوە لە تەکبیرەکانی نوێژی جەژن

دەست بەرز کردنەوە لە تەکبیرەکانی نوێژی جەژن   الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : ئەم بابەتە یەکیکە لەو بابەتانەی کە زانایان بۆچوونی جیاوازیان هەیە تێیدا ئەمەش وتەی هەندێکە لە زانایان :  ي ەکەم : ئەو زانایانەی دەڵێن سونەت نیە : 1-                   زانای پابەرز شێخ عبدالمحسن العباد خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : ((ولم أقف على دليل يدل على رفع اليدين في تكبيرات العيد)) ( [1] ) واتا : بەڵگەیەکم نەبینیوە کە بەڵگەبێت لە سەر دەست بەرزکردنەوە لە تەکبیرەکانی جەژن . 2-                   زانای پابەرز شێخ الألبانيُّ بەرەحمەت بێت دەفەرمووێت : ((لا يُسَنُّ ذلك؛ لأنه لم يثبت ذلك عنه - صلَّى الله عليه وسلَّم)) ( [2] ) واتا : ئەمە سونەت نیە ، چونکە ئەمە لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم سابت نەبووە . دووەم : ئەو زانایانەی دەڵین ئاساییە دەست بەرز بکاتەوە : 1-     ...