دەست بەرز کردنەوە لە تەکبیرەکانی نوێژی جەژن


دەست بەرز کردنەوە

لە تەکبیرەکانی نوێژی جەژن 



الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد :
ئەم بابەتە یەکیکە لەو بابەتانەی کە زانایان بۆچوونی جیاوازیان هەیە تێیدا ئەمەش وتەی هەندێکە لە زانایان
يەکەم : ئەو زانایانەی دەڵێن سونەت نیە :
1-                 زانای پابەرز شێخ عبدالمحسن العباد خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : ((ولم أقف على دليل يدل على رفع اليدين في تكبيرات العيد))([1])واتا : بەڵگەیەکم نەبینیوە کە بەڵگەبێت لە سەر دەست بەرزکردنەوە لە تەکبیرەکانی جەژن .
2-                 زانای پابەرز شێخ الألبانيُّ بەرەحمەت بێت دەفەرمووێت :
((لا يُسَنُّ ذلك؛ لأنه لم يثبت ذلك عنه - صلَّى الله عليه وسلَّم)) ([2]) واتا : ئەمە سونەت نیە ، چونکە ئەمە لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم سابت نەبووە .
دووەم : ئەو زانایانەی دەڵین ئاساییە دەست بەرز بکاتەوە :
1-                 شێخ محمد بازمول خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( الظاهر أن رفع اليدين في تكبيرات العيد وتكبيرات الجنازة من السنة، فقد ثبت فعلها عن ابن عمر رضي الله عنه فيما أذكر، وابن عمر لا يفعل ذلك من عند نفسه، لأن هذه عبادة والعبادة توقيفية، وعليه فرفع اليدين في هذه التكبيرات من السنة. والله أعلم )) ([3]) واتا : ئەوەی دیارە بریتیە لەوەی کە: بەرزکردنەوەی هەردوودەست لە تەکبیرەکانی جەژن و تەکبیرەکانی جەنازە سونەتە ، چونکە چەسپاوە لە ابن عومەرەوە کە ئەنجامی داوە ئەوەی ئێستا لە خەیاڵم بێت ، وە ابن عومەر لە خۆیەوە ئەمە ناکات ، چونکە ئەمە عیبادەتە وە عیباداتیش تەوقیفیە ، وە لەسەر ئەمەش دەست بەرز کردنەوە لەم تەکبیرانەدا سونەتە ، خواش زانا ترە .
2-                 زانای پابەرز شێخ صالح اللحيدان بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( إن رفع فلا حرج وإن لم يرفع فلا حرج [([4]).واتا : ئەگەر دەست بەرز بکاتەوە ئەوا هیچی تێدا نیە ، و ئەگەریش دەست بەرز نەکاتەوە هیچی تێدا نیە .
3-                 پێشەوا ابن القیم - بەڕەحمەت بێت - دەفەرموویت :[وقد ثبت عن الصحابة رفع اليدين في تكبيرات العيدين.اهـ]([5])واتا : لە صەحابەکانەوە جێگیر بووە دەست بەرز کرنەوەی لە تەکبیراتی جەژندا .
4-                 پێشەوا بەغەوی - بەڕەحمەت بێت - دەفەرمووێت:[ورفع اليدين في تكبيرات العيد سُنة عند أكثر أهل العلم.اهـ] ([6])واتا : بەرز کردنەوەی دەست لە تەکبیرەکانی جەژندا سونەتە لەلای زۆرینەی ئەهلی علم .
والله أعلم

:  تێبینی بەڕێز مامۆستا ( عدنان بارام كەلاری ) لە ڕونکردنەوەیکیدا لەسەر ئەم بابەبتە نوسویویەتی :
بۆچوونی یەكەم ووتەی ڕاستە لەم جیاوازیە ، ئەوەش لەبەر نەبوونی بەڵگە لەسەر ئەو كارە ، و بنەواش لە عیبادەتدا نەبوونە ئیللا بەبەڵگە نەبێت ، لێرەش ئەو دوو فەرموودەناسە بەڕاشكاوی دەڵێت بەڵگە لەو بارەیەوە نەهاتووە .
ووتەی دووەمیش ڕەتدەكرێتەوە لەبەر نەبوونی بەڵگە .
وە ئەوەش كە بووترێت مادام لەهاوەڵێكەوە هاتووە كەواتە سوننەتە ، چونكە بنەوا لە عیبادەتدا تەوقیفیە و ( ئەو هاوەڵە بەڕێزەش لەخۆیەوە ئەو كارە ناكات ) ووتەیەكی لاوازە ،
چونكە :
1-    ئەم ووتەیە كاتێك دەووترێت ئەگەر بابەتەكە بواری بیروباوەڕو عەقیدە و غەیب بێت ، نەك لە فیقه و عیبادەتەكان .
2-    ئەم كردارە شێوازی بەشێكی عیبادەتێكە و ڕێیتێ دەچێت ئەم هاوەڵە بەڕێزە لەسەر ئەو فەرموودانەی كە سەبارەت بە دەست بەرزكردنەوە هاتوون لە نوێژدا بەگشتی ئەم بۆچوونەی بۆ دروست بووبێت .
وە لەم ووتەیەش لاوازتر ئەوەیە بەبێ‌ ڕوانینە بەڵگەی زانایان بووترێت ، ئەمە بۆچوونی زۆرینەی زانایانە ، چونكە لە مەحلی خیلافدا دەبێت بڕوانینە بەڵگە نەك زۆرینە .
بۆیە ووتەی ئەوەی كە بوترێت : (( لا یُسَنُّ ذلك ؛ لأنه لم یثبت ذلك عنه - صلَّی الله علیه وسلَّم )) ، ووتەیەكی تەندروست و هەڵبژێردراوە ، نەك ووتەكانی تر ... خوای گەورەش زاناترە .
...........
زانا سلیم کەلاری
شەوی جەژنی قوربانی ساڵی ١٤٣٩ک



([1]) كتب ورسائل عبد المحسن العباد (5/260).
([2]) تمام المِنَّة" (1/ 348).
([3]) فتاوى الشیخ محمد بازمول حفظه الله - قسم الصلاة ، تأريخ الفتوى (( 16 / رجب / 1435))
([4])[من دروس الحرم المكي (1424هـ)]
([5])["رفع اليدين في الصلاة"(ص:٢٩٥)] 
([6])[شرح السنـة”(4/ 310) ]

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان