دەتەوێت دوای مردنت نوێژت لەسەر بکرێت؟!
دەتەوێت دوای مردنت نوێژت لەسەر بکرێت؟! ..... ئەی ئەو کەسەی دەترسیت دوای مردنت تەرمەکەت نەشۆردرێت، یان نوێژت لەسەر نەکرێت و بە بێباوەڕ بناسرێیت؛ ئامۆژگاری ئێمە بۆ تۆ سادەیە: « دژایەتی ئیسلام و قورئان و موسڵمانان مەکە» . ئیسلام ئایینێکی مەزن و بەهێزە؛ مێژوو سەلماندوویەتی هەرکەسێک بیەوێت ململانێی بکات، نەک هەر ناتوانێت، بەڵکو شکۆ و نرخی خۆی لەدەست دەدات. ئەوەی بیەوێت بەرنامەی خودا بە کەم بنرخێنێت، بێگومان لە ژیان و لە مردنیشیدا بێ نرخ دەبێت. بەڕاستی هاودژییەکی سەیرە ! جێگەی تێڕامانە؛ تۆیەک لە کاتی ژیانتدا موسڵمانان بە "دواکەوتوو و کۆنەپەرست" ناوبەریت، کەچی چاوەڕێ بیت دوای مردنت هەمان ئەو خەڵکە بەسەرتدا هەڵبدەن و وتاری درێژت بۆ بنووسن لە باسی گەورەیی و مەزنێتیدا! چۆن دەبێت لە ژیانتدا بۆ جارێکیش بە ملکەچییەوە نەهاتبیە ناو ڕیزەکانی مزگەوت، کەچی ئێستا بتەوێت موسڵمانان پۆل پۆل لەسەر تەرمەکەت بوەستن و نوێژی جەنازەت بۆ بکەن؟ تێگەیشتن لە چەمکی بێباوەڕی هەندێک کەس هەموو تەمەنیان بە کردار و گوفتار دژایەتی ئیسلام دەکەن، کەچی کاتێک پێیان دەوترێت "بێباوەڕ" تووڕە دەبن! لەکاتێکدا...