خۆپیشاندان و ئاژاوەگێڕی

خۆپیشاندان و ئاژاوەگێڕی
......
خۆپیشاندان و ئاژاوە نانەوە تەنها خەڵکی خراپ سوودی لێ وەردەگرێت ،
بۆیە پێویستە مرۆڤی موسڵمانی ژیر بەدەستی خۆی نەبێتە هۆکاری لەناوبردنی نیعمەتی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری .

زانای بەڕێز شيخ تقي الدين الهلالي بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت  :

فَبَشِّر الشَّعبَ الَّذِي أُصيبَ بِمِثْل هذهِ الثَّوَرات بعذابٍ ألِيم، وَمَنْ يَمدَح مِثْلَها أو يَتَمَنَّى حُدوثَها في وَطَنِه فهو غاشٌّ لِقَوْمِه، سَاعٍ في هَلاكِهم. (۱)
واتا : مژدەی سزایەکی بەئێش و ئازار بدە  بە ئەو گەلەی کە تووشی هاوشێوەی ئەم شۆڕشانە بووە ، وە هەرکەسێک پیاهەڵدان بە هاوشێوەی ئەمانە بکات یان ئاواتی ڕوودانی بخوازێت لە نیشتیمانەکەیدا ئەوا خیانەت کار و فێڵبازە لە گەلەکەی خۆی ، و تێدەکۆشێت بۆ لەناو بردنیان .

ئەمەی شێخ فەرموویەتی - بەڕەحمەت بێت -  بۆسەردەمی خۆی بووە کە هیچ یەکێک لەئەم [بەهار]ــە  کاولکارییانەی نەدیتبوو کە وڵاتانی موسڵمانانی کاول کرد ...

ئەی خوای پەروەردگار نیعەمەتی ئەمن و ئاسایش لە وڵاتی ئێمە و هەموو وڵاتانی موسڵمانان بەردەوام و زیاد بکەیت
......
(۱) التَّقدُّم والرَّجعِية (١١٢/١)

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان