ئێوە ڕقتان لە دروشمەکانی ئیسلامە ئەگینا دڵسۆزی هەژاران نین
ئێوە ڕقتان لە دروشمەکانی ئیسلامە ئەگینا دڵسۆزی هەژاران نین الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد : بەڕاستی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن زیانی زۆریان گەیاندووە بە بیروباوەڕ و ڕەوشت و کلتوری ئەم گەلە موسڵمانە ، بەهەموو جۆرێک هەوڵ دەدەن خەڵکی لە دینداری و عیبادەتی خوای گەورە دوور بخەنەوە ، چونکە بڵاو بوونەوەی دروشمەکانی ئیسلام بێزار و بێتاقەتیان دەکات ، وە هەندیک لەو بابەتانەشی کە ماوەیەک جارێک وەکو دڕک دەچێت بەچاوی مولحید و بێدین و عەلمانیەکاندا بریتیە لە بابەت ەکان ی : [( مزگەوت دروست کردن) و ( قوربانی ) (حەج و عومرە)] بۆیە هەر ماوەیک جارێک کەسێکی ناڕۆشنبیر و دڵ پیس و بۆگن دێننە سەر شاشەکان بۆ ئەوەی تانە بدات لەم شەریعەتە پاک و بێ گەردە . هەر جارێک بە ناوێک و بە بۆنەیەکەوە دێنە سەر شاشەكانی تەلەفیزیۆن و دەست دەکەن بە ڕشانەوە بەرامبەر دروشمەکانی ئیسلام ، وە ئەمانەش چەند جۆرێکن و بەچەند شێوازێک قسە دەکەن : v جۆرێکیان دەڵێن : ( لەبری دروست کردنی مزگەوت بڕۆن قوتا...