ئێوە ڕقتان لە دروشمەکانی ئیسلامە ئەگینا دڵسۆزی هەژاران نین
ئێوە ڕقتان لە دروشمەکانی ئیسلامە
ئەگینا دڵسۆزی هەژاران نین
الحمد لله والصلاة والسلام علی
رسول الله ، ٲما بعد :
بەڕاستی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن زیانی زۆریان
گەیاندووە بە بیروباوەڕ و ڕەوشت و کلتوری ئەم گەلە موسڵمانە ، بەهەموو جۆرێک هەوڵ دەدەن خەڵکی لە دینداری و عیبادەتی
خوای گەورە دوور بخەنەوە ، چونکە بڵاو بوونەوەی دروشمەکانی ئیسلام بێزار و
بێتاقەتیان دەکات ، وە هەندیک لەو بابەتانەشی کە ماوەیەک
جارێک وەکو دڕک دەچێت بەچاوی مولحید و بێدین و عەلمانیەکاندا بریتیە لە بابەتەکانی :
[( مزگەوت دروست کردن)
و ( قوربانی ) (حەج و عومرە)]
بۆیە هەر ماوەیک جارێک کەسێکی ناڕۆشنبیر و دڵ
پیس و بۆگن دێننە سەر شاشەکان بۆ ئەوەی تانە بدات لەم شەریعەتە پاک و بێ گەردە .
هەر جارێک بە ناوێک و بە بۆنەیەکەوە دێنە سەر
شاشەكانی تەلەفیزیۆن و دەست دەکەن بە ڕشانەوە بەرامبەر دروشمەکانی ئیسلام ، وە
ئەمانەش چەند جۆرێکن و بەچەند شێوازێک قسە دەکەن :
v
جۆرێکیان
دەڵێن : ( لەبری دروست کردنی مزگەوت بڕۆن قوتابخانە دروست بکەن خۆ
تەنها کۆمەڵگا پێویستی بە مزگەوت نیە بەڵکو ئاین هانمان دەدات بۆ
ئاوەدانکردنەوە لە هەموو ڕووەکانەوە ) .
دەڵێین : بەڵام ئەم کەسانەی ئەڵێی بیریان چووە
کە هەرخۆيان و هاوشێوەکانیان بوون دەیان گووت : ( ئێوەکارتان
بەسەر کۆمەڵگا و ژیانی خەڵکەوە نەبێت چوونکە ئاین پەیوەندی نێوان تاکەکانە بەخواوە
و پەیوەندی تاکە کەسیە ) .
ئەی بیرتان چوو دەتان ووت : ( ئێوە کارتان نەبێت بەسەر کۆمەڵگاوە و ئێمەش کارمان نیە بە
مزگەوتەکانی ئێوەوە ) ئیتر ئێستاش بۆ دەم له مزگەوتەکانیشمان ناپارێزن
و دەڕشێنەوە پێیدا ؟!
ئاخۆ ئەگەر ئەمانە موسڵمان بن بۆ دەبێت ڕقیان
لە مزگەوت ببێتەوە و داوای ئەوە بکەن دروست نەکرێت لە کاتێکدا مزگەوت :
لە ئیسلامدا جێگا و پلە تایبەتی خۆی هەیە و
ماڵی لەخواترسانە و جێگای پەرەستن و ڕەوشتی جوان و پتەو کردن ئارامی کۆمەڵگا و
پاراستنی شیرازەی خێزانەکانە .
v
جۆرێکی
دیکەیان دەڵێن : (قوربانی مەکەن خودا دەوڵەمەندە و پێویستی بە قوربانی ئێوە
نیە یان دەڵێن : سەربڕینی ئاژەڵان بێ ڕەحمیە )
.
دەڵێین : بەڵێ بێگومان پەروەردگارمان
دەوڵەمەندە و پێویستی بە قوربانی ئێمە نیە بەڵکو بەتەنها قوربانی نا ، پێویستی بە
هیچ عیبادەتێک نیە بەڵام ئێمە لەبەر
هەژاری و پێویستیمان بۆلای خوای پەروەردگار بۆیە قوربانی دەکەین بۆ ئەوەی ئەو
پەروەردگارە دەوڵەمەندە لە بەخشش و ڕەحم و بەزەیی و عاطائی خۆی بێ بەشمان نەکات .
پاشان دەربارەی بڕگەی دووەمتان کە دەڵێن :( قوربانی بێ ڕەحمیە بە ئاژەڵان ) دەڵێن ئەو
ئاژەڵانە پەروەردگاری ئێمە دروستی کردووە بۆ ئەوە کە ئێمە سوودی لێ ببینین و سەری
ببڕین ئەمەش لە پەیڕەوی ئاینی ئێمەدە هیچ کێشەیەکی تێدا نیە بەڵام ئێوەیەک کە
دەڵێن سەربڕینی ئاژەڵ بێ ڕەحمیە ئەی ئێوە لە ڕێستۆرانت و چێشتخانە و گەشت و
سەیرانەکانتاندا چی ئەخۆن ؟ باشە تۆ بڵێی ئەو گۆشتانەی ئێوە دەیخۆین هی ڕووەک و
دار و درەخت بێت ؟! بۆیە ئەمە جگە لە چاو هەڵنەهاتن بە
دروشمەکانی ئیسلامدا هیچی دیکە نیە .
v
وە
کۆمەڵێکی دیکەیان دەڵێن : ( ئێوە مەڕۆن بۆ حەج و
عەمرە پارەکاتان بدەن بە هەژارانی وڵاتی خۆمان خێرترە یان دەڵێن : پارەی حەج و عەمرەکانتان بدەن بە
نەخوشخانەکان خێرترە یان دەڵێن : ئێوە پارەی ئەم وڵاتە دەدەن بە
عەرەبی سعوودیە و زیان لە ئابووری وڵات دەدەن )
.
پێیان دەڵێین : دیاری کردنی ئەوەی کامە کارە
خێر و کامەی باشترە ئەوە ئیشی ئێوە نیە بەڵکو ئەوە کارێکە پەیوەستە بە ئاینی
ئیسلامەوە و پەروەردگار و پێغەمبەری نازدارمان صلى الله عليه وسلم بۆیان ڕوون
کردوینەتەوە .
هەر بۆیە ئێمە دەزانین کە حەج کردن یەکێکە لە
پایەکانی ئیسلامەتی و لەپێش هەموو خێرێکەوەیە بۆ کەسێک کە توانای هەبێت .
وە هەروەها عەمرەکردن یەکێکە لە خێرە هەرە
مەزنەکان و هۆکاری پاکبوونەوەیە لەتاوان چۆن دەبێت موسڵمانان وازی لێ بهێنن ؟!
پاشان ئەگەر موسڵمان بەقسەی ئێوە بکەن و واز
بهێن لە حەج و عەمرە یەکێک لە دروشمەگەورەکانی ئاینەکەمان دەبێت لەدەست بدەین بە
بیانووی یارمەتی فەقیر و هەژار کە ئەمەش هەرگیز ناکرێت و نای بینن .
پاشان ئایا کێیە کە پارە دەدات بە
نەخۆشخانەکان و فەقیر و هەژاران ئایا کەسانی دڵ پیس و عەلمانی و بێدینەکانن یان
کەسانی دیندار و ئەوانەن کە دەچن بۆ حەج و عەمرە ؟! بێگومان کۆمەڵێ دووەمە .
v
دواتر دەڵێیین : ئێمەش
حەقی خۆمانە بپرسین :
ئەی باشە ئێوەی پارەی پەخشە ڕاستەوخۆکانتان بۆ
نادەن بە فەقیر و هەژاران و واز بهێنن لە ماندوو کردنی مێشکی موسڵمانان ؟ !
ئەی باشە ئێوە بۆ ئەو هەموو دەفتەرە دۆلارە
خەیاڵیەی دەیدەن بە دۆبڵاج کردنی فیلمەکان و زنجیرە بەرەڵاییەکان بۆ تێکدانی ڕەوشت
و ئەخلاق و بیروباوەڕی کۆمەڵگا بۆچی ئەم پارەیە بە هەژاران و نەخۆشخانەکان نادەن ؟
!
ئەی باشە ئێوە پارەی ئاهەنگ و بۆنە و یادەکانی
خۆتان کە کردووتانە بە مایەی نەهامەتی بۆ
ئەم خەڵکە داماوە بۆ نایدەن بە هەژاران و
نەخۆشخانەکان ؟!
کاتێکیش دەڵێن : (ئێوە
پارەکەتان مەدە بەعەرەبەکانی سعوودیە )
دەڵێین : ئەم وتەیە وتەی کەسێکی زۆر گەمژە و
نەزانە چوونکە ئەو پارەیە بۆ عەرەبەکانی سعوودیە نیە بەڵکو ئەوە پشکی کۆمپانیاکانی
ناوخۆ و ڕسووماتی حکومەتی هەرێم و پشکی
کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی چەندینی ئەرکی دیکەیە و تەنها بەشێکی کەمی بۆ ئەو وڵاتەیە پاشان
ئەو وڵاتە باشترین خزمەت پیشکەش دەکات بە میوانەکانی لە کات و ساتی حەج و عومەرەدا
هەر بۆیە ئەگەر ئەندازەیک پارەیان دەست بکەوێت وەکو هەروەڵاتێکی دیکە کە
گەشتیاریان هەیە هیچ کێشە و عەیبەیەکی تیا نیە .
بەڵام دیسان مافی خۆمانە بپرسین ئایا ئەمە خەمخۆریە
بۆ ئابووری کوردستان و دڵسۆزیتانە بۆ هەژاران یان ڕقبوونەوەیە لە دروووشمەکانی
ئیسلام و دژایەتی کردنیەتی ؟
ئەگینا دیسان لێتان دەپرسین :
ئەی بۆ وتەیەکتان نیە بۆ هاوەڵەکانی خۆتان
کاتێک بەرەڵاکانی ئەوروپا و ئەلبانیا و وڵاتانی عەرەبی دێنن بۆ کۆنسێرت و
ئاهەنگەکان ؟
باشە بۆ ناڵێن : پارە خەیاڵیەکەی کۆنسێرتی
هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بدەن بە نەخۆشخانەی هیوا و مەیدەن بەو بەرەڵاییە ؟
ئەی باشە پارەی گەشت و سەیرانەکانی تورکیا و
ئەوروپای خۆتان بۆ نادەن بە نەخۆشخانەکان و هەژاران ؟
ئەی بۆچی بەخەڵکیتان نەوەت مەچن بۆ سەیرکردنی
مۆندیال و گەشتی ڕوسیا و بیدەن بە نەخۆشخانەی هیوا ؟
ئەی باشە ئەو هەموو پارەیەی کە سەرفتان کرد لە
هەفتەی بەرەڵای کە ناونرابوو بە هەفتەی نمایشی جلوبەرگ ، ئەو پارە خەیاڵیە بۆ نادەن بە هەژان و بە
نەخۆشخانەکان ..
v
هەر بۆیە لە کۆتاییدا دەڵێیین :
ئەی موسڵمانی خۆشەیست دڵنیابە کە ئەم بەناو
ڕۆشنبیر و نووسەرانە نە دڵسۆزی کۆمەڵگاكانن و نە خەمخۆری هەژاران و نە
فرمێسکەکانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوایە بەڵکو تەنها ڕاستیەک هەیە و دەبێت بیزانین
ئەویش بریتیە لەوەی کە [ئەمانە چاویان بە
درووشمەکانی ئیسلامدا هەڵنایەت و دژایەتی کردنی ئیسلام تاکە پاڵنەریانە]
وە مژدەشمان بۆیان بریتیە لە وتەی
پەروەردگارمان : [هُوَ
الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ
وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ] ( سورة الفتح : 28 )
وە مژدەشمان بۆ موسڵمانان بریتیە لەوەی کە
دلنیابن ئەم بێدین و مونافیقانە هەرچەندە هەوڵی کپ کردنی و لەناو بردنی نوری
پەروەردگار بدەن بە فووی دەمیان ئەوا هەرگیز ناتوان [يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ
الْكَافِرُونَ ] ( سورة الصف : 8 ).
بەڵام ئەوەی کە گرنگە وەکو موسڵمان ئاگاداری بین بریتیە لە پارێزگاری کردن
لە ئاینەکەی خۆمان و خۆڕازاندنەوە بە فەرمانە ئاکارە جوانەکانی .
داواکارم لە
پەروەردگار کە ئێمە و هەموو موسڵمانان بپارێزێت لە هەموو خراپەیەک و دینەکەی خۆی
سەربخات بەسەر هەموو ڕێباز و دینەکانی دیکەدا.
وصلى الله وسلم على
نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم .
ئامادەکردنی
زانا
سليم كەلاری
٨-٩-٢٠١٨
تعليقات