ئایا هیچ کەسێک لە ئەشعەریەکان وتویەتی خودا لە هەموو شوێنێکە ؟!

 ئایا هیچ کەسێک لە ئەشعەریەکان وتویەتی خودا لە هەموو شوێنێکە ؟!

….

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين ، أما بعد : 

هەرکەسێک بڕوانێتە بۆچوونی ئەشاعیرە دەربارەی علوی خوای پەروەردگار ئەوا بەڕوونی دەبینێت بۆچوونی جیاوازیان هەیە بەڵام هەموویان کۆکن لەسەر نەفی کردنی علوی زاتی پەروەردگار .


بەڵام سەبارەت بەوەی کە ئایا پەروەردگار لە کوێیە ئەوا دوو بۆچونیان هەیە : 


بۆچوونی یەکەم : پەروەردگار لە هیچ جێگایەک نیە [راست و چەپ و سەروو و خوار دەرەوەی جیهان و ناوەوەی جیهان ] نعوذ بالله 

وە تەنانەت پێیان وایە نابێت ئەم پرسیارە بکرێت لە بچینەدا وە وتەیەکی بەناو بانگیان هەیە کە دەڵێت : [من أين الأين لا يسأل عنه بأين] بە پێچەوانەی پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم کە ئەم پرسیارەی کردووە . 


ئەمەش بۆچوونی زۆرینەی ڕەهای ئەشاعیرەیە . 


بۆچوونی دووەم : پەروەردگار لە هەموو شوێنێکە و هیچ شوێنێ نیە پەروەردگاری تیا نەبێت - نعوذ بالله -


ئەم بۆچوونە هەرچەند لە بنچینەدا جەهمیەکان و ئەهلی حلول هەڵگری بوون بەڵام کەسانێکیش لە ئەشاعیرە لە کۆن و نوێدا وتەی ئەوانیان دووبارە کردوەتەوە . 


ئەو کەسانەی وتەکانیان پاڵپشتی ئەم بۆچوونە دەکات لە ئەشاعیرە لە پێشودا : 


١- عز کوڕی عبدالسلام - وەکو سیوطی لە کتێبی [ القول الأشبه في حدیث من عرف نفسه فقد عرف ربه ) کە بەشێکە لە كتێبی (الحاوي للفتاوى )] هێناویەتی - دەڵێت : ( الْوَجْهُ الثَّامِنُ: لَمَّا كَانَ الرُّوحُ فِي الْجَسَدِ لَا يُعْلَمُ لَهُ أَيْنِيَّةٌ عَلِمْنَا أَنَّهُ مُنَزَّهٌ عَنِ الْكَيْفِيَّةِ وَالْأَيْنِيَّةِ فَلَا يُوصَفُ بِأَيْنَ وَلَا كَيْفَ بَلِ الرُّوحُ مَوْجُودَةٌ فِي كُلِّ الْجَسَدِ مَا خَلَا مِنْهَا شَيْءٌ مِنَ الْجَسَدِ، وَكَذَلِكَ الْحَقُّ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى مَوْجُودٌ فِي كُلِّ مَكَانٍ مَا خَلَا مِنْهُ مَكَانٌ وَتَنَزَّهَ عَنِ الْمَكَانِ وَالزَّمَانِ.)



٣- عبد الغني النابلسي الصوفي الأشعري (١١٤٣ هـ) لە چەندین کتێبیدا بەتایبەتی لە کتێبی : (إيضاح المقصود) .زۆر بە ڕوونی بەرگری لە وحدە الوجود دەکات و بەڕوونی دەڵێت : ئەمە حەقە وغەیری ئەمە باطڵە . 


وە لە ئیستاشدا لە بەناوبانگترینیان کە وتەکانیان پاڵپشتی ئەم بۆچوونەیە لەوانەش : 

١- محمد متولی الشعراوی - بانگخوازی ناسراوی ئەشعەری میصری . وەکو لە تەفسیردا دەڵێت : 

لأن الله تبارك وتعالى موجود في كل مكان فأينما كنتم فستجدون الله مقبلا عليكم بالتجليات.

وقوله تعالى: {فَثَمَّ وَجْهُ الله} . . أي هناك وجه الله. . وقوله تعالى: {الله وَاسِعٌ عَلِيمٌ} . . أي لا تضيقوا بمكان التقاءاتكم بربكم؛ لأن الله واسع موجود في كل مكان في هذا الكون وفي كل مكان خارج هذا الكون.  


تفسير الشعراوي(١/٥٤٢)ً


ويقول الشعراوي في ص294 من فيْضه: والله موجود في كلا المكانين (يعني السماء والأرض) وفي كل مكان وزمان.

وقال: وهذا دليل على أن الله سبحانه وتعالى موجود في كل مكان.

وقال: في ص299 من فيْضه: أن الله سبحانه وتعالى موجود في كل مكان يكلم نبياً وهو على الأرض ويكلم نبيه وهو عند سدرة المنتهى، ولوْ كان الله سبحانه وتعالى موجوداً في السموات وحدها ما كلّم نبياً على الأرض، ولو كان موجوداً في الأرض وحدها ما كلّم نبياً عند سدرة المنتهى. 


٢- دکتۆر یسری جبر - یەکێک لە بەناوباگترین بانگخوازانی ئەشعەری سەردەم . 

لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت : [ فسبحان الذي عبد نفسه بنفسه ولم يذكره غيره إذ ليس معه غيره ]

لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا دەڵێت : 

[والرب عبد أي : ظهر في الأكوان في صورة قيامه بعباده دون أن يحل فيها فسبحانه لا يحل في شيء إذ ليس هناك شيء معه حتى يحل فيه أصلا فلا يتصور انتقال لأن كل شيء سواه موجود به لا معه فينتقل إليه ]

لەچەندین تۆماری ڤیدیۆییدا . 



تەنانەت دکتۆر سعید فۆدە گەورەترین بەرگری کاری ئەشعەریەت لەسەردەمی ئیستادا لە کتێبی [منح الودود ص: ٢٩]دەڵێت : ( وكم كان عجبي عندما عرفت ٲن مذهب وحدة الوجود لا يزال له في الوجود نصير وٲعوان وكثير من هؤلاء من المشايخ الذين ينتسبون في ظاهر كلامهم ٳلی الٲشاعرة من ٲهل السنة بل يصرحون ٲن مذهب وحدة الوجود مطابق لما يقوله السادة الٲشاعرة). 


واتە وتەکە لە کەسێک و دوو کەس تێپەڕ بووە . 


وە هەروەها کۆمەڵێک لە زانایانی ئەهلی سوونەت ئەم قەولەیان داوەتە پاڵ ئەشاعیرە لەوانەش : 

١- العلامة عبدالرحمن البراك . 

لە کتێبی [التعليق على القواعد المثلى (١٥٠)] دەفەرمووێت : (قول الجهمیة : وهو معهم بذاته حال في المخلوقات ، وقال به بعض من ينفي العلو من الأشاعرة ). 


  ٢- العلامة محمد أمان الجامي . 

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا . 


والحمد لله رب العالمين


زانا سلیم کەلاری 

١٦-٧-٢٠٢٣

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

لەگاورەکان زیاتر بەرگری لە جەژنەکانیان مەکەن

وێنەی زانست