وێنەی زانست الحصول على الرابط Facebook X Pinterest بريد إلكتروني التطبيقات الأخرى - ديسمبر 09, 2020 وێنەی زانست ...ئیمامی ئیبن القیم بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت : " لَو صُوِّرَ العِلمُ صُورَةً لَكَانَت أجمَل مِن صُورَةِ الشمس والقَمَر! " واتا : ئەگەر زانست وێنە بکرایە ئەوا جوانتر دەبوو لە خۆر و مانگ . الحصول على الرابط Facebook X Pinterest بريد إلكتروني التطبيقات الأخرى تعليقات
گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ - فبراير 07, 2019 گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای بەرزەخ وگۆڕ. ................................... هەندێک لەئەو کەسانەی سزای بەرزەخ و ناوگۆڕ ڕەتدەکەنەوە دەڵێن : فەرموودەکانی سزای ناو گۆڕ بریتین لە فەرموودەی (الآحاد) وە فەرموودەی (الآحاد)یش کار پێ ناکرێت لە بواری بیرە باوەڕدا : الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله أما بعد : سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە سزای بەرزەخ یان ناو گۆڕ چەسپاوە بە بەلگەی قورئان و فەرموودە و کۆدەنگی زانایانی ئەهلی سونە و جەماعە . پاشان لە وەڵامی گومانەکەدا دەڵێن : پاشان دەبێت بزانین بیروبۆچوونی ئەهلی سونەت و جەماعەت سەبارەت بە فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بریتیە لەوەی کە : فەرمووەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم کاریان پێ دەکرێت لە بواری بیرو باوەڕ و لە بواری فقه وعیباداتدا جا (الآحاد) بێت یان (المتواتر) وە تاکە مەرجیان بۆ وەرگتنی فەرموودە لە هەردوو بوارەکەدا تەنها (صحیح)بوونی فەرموودەکانە نەوەک (المتواتر) بوون . وە زانایان کۆدەنگیان گێڕاوەتەوە سەبارەت بە وەرگرتنی فەرموودەی الآحاد لە بواری بیرو باوەڕدا ، زانای بەڕێز ... قراءة المزيد
[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە] - يناير 27, 2019 [ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە] لە ئەبو هوڕەیڕەوە - خوای لێ ڕازی بێت - کە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : ( ٳياكم والظن ، فٳن الظن ٲكذب الحديث) متفق عليه . واتا : ئامان وریای گومان بن ، چوونکە بەڕاستی گومان درۆترین ووتەیە . سوودەکانی ئەم فەرموودەیە : ۱- گومانی خراپ بردن بە موسڵمانان کارێکی حەرام و قەدەغەکراوە چونکە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم قەدەغەی کردووە. ۲- گومانی خراپ بردن بە موسڵمانا ن درۆترین وتەیە ، چونکە گومانەکە بەڵگەی لەسەر نیە هەروەکو چۆن درۆش بەڵگەی لەسەر نیە . ۳- ئەو کەسانەی کە حەرامە گومانی خراپیان پێ ببرێت بریتین لەوانەی کە بەناوبانگ نین بەخراپە و سەرپێچی ، چونکە ئەو کەسەی ناسراو بێت بەخراپە و سەرپێچی ئەوا گومان پێ بردنی حەرام نیە . ۳- بەڕاستی گومانی خراپ دەبێتە مایەی تێک دانی نێوان چەندین دۆست و خۆشەویست ، بۆیە بۆ هێشتنەوەی کۆمەڵگا بەسەلامەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئەم کارەی قەدەغە کردووە . قراءة المزيد
پانزەی شەعبان - أبريل 30, 2019 ئەم شەو کە دەکاتە شەوی پانزەی شەعبان هیچ عیبادەتێکی تێدا تایبەت نیە و جیاوازی نیە لە شەوانی دیکە وە پێغەمبەر و هاوەڵانی هیچ شتێکی تایبەتیان تێدا نەکردووە . باشترین ڕێباز ڕێبازی پێغەمبەری خوایە صلی الله علیە وسلم وە خراپترین ڕێگاش داهێنراو و بیدعەکانە . بۆیە خۆتان لە ئەم بیدعەیە بپارێزن ڕەحمەتی خواتان لێبێت قراءة المزيد
تعليقات