دوو هەڵە لەڕێگای زانست خوازیدا.

 دوو هەڵە لەڕێگای زانست خوازیدا.

....
هەڵەی یەکەم : خوێندنی زانست بەبێ چاوساغ و مامۆستا .
وەکو وتراوە : "من دخل في العلم وحده خرج وحده" واتا : هەرکەسێک بەتەنها بچێتە ناو خوێندنی زانستەوە ئەوا هەر بەتەنها دەردەچێت .
واتا : زانست و زانیاری فێر نابێت .
ئەمەش بە ڕەهایی نیە بەڵکو زۆرینەیە.
""
هەڵەی دووەم : بەزاندنی سنورەکانی زانایان لە خوێندنی زانستدا .
بەزاندنی سنورەکانی خوێندن بە ڕەچاو نەکردنی پلەبەندی یاخود ئەرک زۆر دروست کردن بەزۆری وانەکان و بەرنامەکانی خوێندن بە مەبەستی ئەوەی زووترین کات هەموو زانستەکان فێر ببێت .
وەکو وتراوە :
"من دخل في العلم جملة ، خرج منه جملة " واتا : هەرکەسێک بیەوێت هەموو زانستەکان پێکەوە بخوێنێت ئەوا هەموو زانستەکان پێکەوە بەجێ دەهێڵێت .
ئیمامی مالک دەفەرمووێت :(ما أكثر أحد قط فأفلح ) واتا: هیچ کەسێک نیە هەڵپەی زیاتری کردبێت و سەرفەراز بووبێت .
ابن هبيرة دەفەرمووێت : (من آفة التعليم اكثاره حتى تعجز القلوب عن أن تعيه) واتا : لە ئافاتەکانی فێربوون بریتیە لەوەی کە زۆر فێر بیت بەجۆرێک کە دڵ نەتوانێت تێی بگات .

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان