چپه‌يه‌كى ورياكه‌ره‌وه به‌گوێ و مامۆستا و بانگخوازاندا...
چپه‌يه‌كى ورياكه‌ره‌وه به‌گوێ و مامۆستا و بانگخوازاندا... ........................ الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : ئه‌وانه‌ى كه به‌ناوى خوا په‌روه‌ردگار و شه‌رعه‌كه‌يه‌وه فه‌تواده‌ده‌ن ده‌بێت زۆر وريا بن و ئاگايان له فه‌توا و قسه‌كانى خۆيان بێت و بزانن چي ده‌ڵين چونكه به‌ڕاستى يه‌كيك له ترسناك ترين هه‌ڕه‌شه‌كان بريتيه له هه‌ڕه‌شه‌ي خواى په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ناوى ئه‌و و شه‌رعه‌كه‌يه‌وه فه‌تواى ناحه‌ق و نابه‌جێ ده‌ده‌ن كه په‌روه‌ردگار ڕووڕه‌شي قيامه‌تيان ده‌كات ... چونكه يه‌كێك له هۆكاره‌كانى ڕووڕه‌شي قيامه‌ت بريتيه له فه‌توادان و قسه‌كردن له شه‌رعدا به‌بێ زانست و زانيانى و به‌هه‌ڵه و په‌ڵه .... خوای پەروەردگار دەفەرمووێت : [وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ] [الزمر : 60] واتا : وه له ڕۆژی قیامه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه درۆیان بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستووه‌و شه‌ریكیان بۆ خواى گه‌وره داناوه‌و به‌ناوی خوای گه‌وره‌و به‌ناوی...