چپه‌يه‌كى ورياكه‌ره‌وه به‌گوێ و مامۆستا و بانگخوازاندا...
چپه‌يه‌كى ورياكه‌ره‌وه
به‌گوێ و مامۆستا و بانگخوازاندا...
........................
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد :
ئه‌وانه‌ى كه به‌ناوى خوا په‌روه‌ردگار و شه‌رعه‌كه‌يه‌وه فه‌تواده‌ده‌ن ده‌بێت زۆر وريا بن و ئاگايان له فه‌توا و قسه‌كانى خۆيان بێت و بزانن چي ده‌ڵين چونكه به‌ڕاستى يه‌كيك له ترسناك ترين هه‌ڕه‌شه‌كان بريتيه له هه‌ڕه‌شه‌ي خواى په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ناوى ئه‌و و شه‌رعه‌كه‌يه‌وه فه‌تواى ناحه‌ق و نابه‌جێ ده‌ده‌ن كه په‌روه‌ردگار ڕووڕه‌شي قيامه‌تيان ده‌كات ...
چونكه يه‌كێك له هۆكاره‌كانى ڕووڕه‌شي قيامه‌ت بريتيه له فه‌توادان و قسه‌كردن له شه‌رعدا به‌بێ زانست و زانيانى و به‌هه‌ڵه و په‌ڵه ....
خوای پەروەردگار دەفەرمووێت : [وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ] [الزمر : 60] واتا : وه له ڕۆژی قیامه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه درۆیان بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستووه‌و شه‌ریكیان بۆ خواى گه‌وره داناوه‌و به‌ناوی خوای گه‌وره‌و به‌ناوی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌وه قسه‌یان كردووه ده‌بینیت ڕوویان ڕه‌شه .

پێشەوا سەعدی بەڕەحمەت بێت دەفەرمێت : [والكذب على اللّه يشمل : الكذب عليه باتخاذ الشريك والولد والصاحبة، والإخبار عنه بما لا يليق بجلاله، أو ادعاء النبوة، أو القول في شرعه بما لم يقله، والإخبار بأنه قاله وشرعه].
واتا : درۆكردن به‌ناوى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه ئه‌م كارانه ده‌گرێته خۆي :
درۆكردن به‌ناوى خواي په‌روه‌ردگاره‌وه كه هاوه‌لى هه‌يه يان كوڕى هه‌يه يان خێزانى هه‌يه ،وه هه‌وال دان ده‌رباره‌ى خواى په‌روه‌دگار به‌وه‌ى كه‌شايسته‌ى نيه ، يان بانگه‌شه كردنى پێغه‌مبه‌رايه‌تى ، يان قسه‌كردن له‌شه‌رعى خوادا به‌وه‌ى كه نه‌يفه‌رمووه وه هه‌واڵى ئه‌وه‌ش بده‌يت و بڵێيت خوا واي فه‌رمووه و به‌شه‌رعى داناوه .

پێشه‌وا ابن القيم به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ده‌فه‌رمووێت : [فَلَيْسَ في أجْناسِ المُحَرَّماتِ أعْظَمُ عِنْدَ اللَّهِ مِنهُ، ولا أشَدُّ إثْمًا، وهو أصْلُ الشِّرْكِ والكُفْرِ، وعَلَيْهِ أُسِّسَتِ البِدَعُ والضَّلالاتُ، فَكُلُّ بِدْعَةٍ مُضِلَّةٍ في الدِّينِ أساسُها القَوْلُ عَلى اللَّهِ بِلا عِلْمٍ].
ئه‌مه‌ش زه‌نگێكي ورياكره‌وه‌يه بۆ مامۆستايان و فه‌تواده‌ران كه له‌خواى په‌روه‌ردگار بترسن و به‌ناوى شه‌رعه‌كه‌ى خواوه فه‌تواى نابه‌جي نه‌ده‌ن .
خواى په‌روه‌ردگار هه‌مووان ڕووسپي قيامه‌ت بكات و بمان پارێزيت له ڕووره‌شي و نه‌هامه‌تى .
والله أعلم .
وصلى الله وسلم وبارك على نبينا محمد
تعليقات