جەژن و گەردنم ئازابکە
جەژن و گەردنم ئازابکە ................... ⚫️ جەژن بریتیە لە ڕۆژیک بۆ کردنەوەی دڵەکان و لێخۆشبوون لە هەڵەی هەلەکاران و سنگ فراوانی بەرامبەر بە تاوان باران . 🔴 جەژن ڕۆژێکە بۆ بەخۆدا چوونەوەی هەلەکاران و بەژدار بوونیان لە مەراسیمی گەردن ئازدی کردن لە موسلمانان . 🔵 جەژن بریتیە لە پەشیمان بوونەوە لە هەلە و تاوان ، و خۆداڕنینە لە مافی بەناحەق خوراوی موسڵمانان . ⚪️ جەژن ڕۆژێک نیە بۆ خۆداپۆشین لە هەڵە و تاوان بەوتنی : گەردنم ئازابکە براگیان . 🔘 نابێت پێش جەژن دونیا پڕ بکەیت لە تانەدان و پاشقول ڵێدان لە موسڵمانان پاشان بتەوێت بە وشەی "گەردنم ئازاکە " ڕزگارت ببێت لە توڕەی و ناڕەحەتی ناو دڵیان. 🔶 خوای پەروەردگار سنگ فراوانی و لێبووردەی بکات بە قسمەتی هەموان .