وته‌ى زانايان له مه‌زهه‌به جياوازه‌كان سه‌باره‌ت به ئاهه‌نگێڕان به له‌دايك بوونى باشتريني پێغه‌مبه‌ران
وته‌ى زانايان له مه‌زهه‌به جياوازه‌كان سه‌باره‌ت به ئاهه‌نگێڕان به له‌دايك بوونى باشتريني پێغه‌مبه‌ران ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان زانا سليم كه‌لارى الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد : ئەی موسڵمانی بەڕێز سەرەڕای ئەوەی کە زانایان زۆرینەیان لەسەر ئەوەن کە ڕۆژی دوانزەی ڕەبیع الٲول ڕۆژی وەفاتی پێغەمبەری خوایە صلی الله علیه وسلم نەوەک ڕۆژی لەدایک بوونی بێت ( [1] ) بەڵام هەر کۆمەڵێک لە مووسڵمانان دەست لەم کارە هەڵناگرن و ئەنجامی دەدەن ، وە زۆرێکیشیان خۆیان دەدەنە پاڵ زانایانی چوار مەزهەبە [مەزهەبی ئیمای شافعی ، مەزهەبی ئیمامی ئەحمەد ، مەزهەبی ئیمامی مالک ، مەزهەبی ئیمامی ئەبو حەنیفە ] بۆیە ئەمەی بەردەستت وتەی هەندێک لە زانایانی ئەو چوار مەزهەبە و ج گه له ئه‌وانيش بەهیوای ئەوەی سوود بەخش بێت : 1- مەزهەبی ئەهلی حەدیس . زانا و پێشەوا و موجتەهید ئیمامی محمد علي شەوکانی - ب ه‌ڕه‌حمه‌ت بێت – ده‌فه‌رمووێت : ...