وتهى زانايان له مهزههبه جياوازهكان سهبارهت به ئاههنگێڕان به لهدايك بوونى باشتريني پێغهمبهران
وتهى زانايان له مهزههبه جياوازهكان
سهبارهت به ئاههنگێڕان
به لهدايك بوونى باشتريني پێغهمبهران
ئامادهكردن و وهرگێڕان
زانا سليم كهلارى
الحمد لله والصلاة والسلام علی
رسول الله ، ٲما بعد :
ئەی موسڵمانی بەڕێز سەرەڕای
ئەوەی کە زانایان زۆرینەیان لەسەر ئەوەن کە ڕۆژی دوانزەی ڕەبیع الٲول ڕۆژی وەفاتی
پێغەمبەری خوایە صلی الله علیه وسلم نەوەک ڕۆژی لەدایک بوونی بێت([1]) بەڵام هەر کۆمەڵێک
لە مووسڵمانان دەست لەم کارە هەڵناگرن و ئەنجامی دەدەن ، وە زۆرێکیشیان خۆیان
دەدەنە پاڵ زانایانی چوار مەزهەبە [مەزهەبی ئیمای شافعی ، مەزهەبی ئیمامی ئەحمەد ،
مەزهەبی ئیمامی مالک ، مەزهەبی ئیمامی ئەبو حەنیفە ] بۆیە ئەمەی بەردەستت وتەی
هەندێک لە زانایانی ئەو چوار مەزهەبە و
جگه له ئهوانيش بەهیوای ئەوەی سوود بەخش بێت :
1-
مەزهەبی
ئەهلی حەدیس .
زانا و
پێشەوا و موجتەهید ئیمامی محمد
علي شەوکانی - بهڕهحمهت
بێت – دهفهرمووێت : ( لم أجد إلى الآن
دليلًا يدل على ثبوته مِن كتاب، ولا سُنَّة، ولا إجماع، ولا قياس، ولا استدلال، بل
أجمع المسلمون أنَّه لم يُوجد في عصر خير القرون، ولا الذين يلونهم، ولا الذين
يلونهم).اهـ([2])
واتا: هەتاوەکو ئێستا بەڵگەیەکم نەبینیووە لەسەر جێگیر بوونی ئەم کارە نە لە قورئان و نە لە سونەت و نە لە کۆدەنگی زانایان و نە لە قیاسکردن و نە لە بەڵگەهێنانەوە ، بەڵکو موسڵمانان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە ئەم کارە لە سەردەمی باشترین خەڵکیدا نەبووە ، وە خەڵکی دوای ئەوانیش ، وە خەڵکی دوای ئەوانیش .
واتا: هەتاوەکو ئێستا بەڵگەیەکم نەبینیووە لەسەر جێگیر بوونی ئەم کارە نە لە قورئان و نە لە سونەت و نە لە کۆدەنگی زانایان و نە لە قیاسکردن و نە لە بەڵگەهێنانەوە ، بەڵکو موسڵمانان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە ئەم کارە لە سەردەمی باشترین خەڵکیدا نەبووە ، وە خەڵکی دوای ئەوانیش ، وە خەڵکی دوای ئەوانیش .
2-
مەزهەبی
حەنبەلی
زانا و
شەرعزان عبدالله عقیل حەنبەلی بهڕهحمهت
بێت دهفهرمووێت : ( الاحتفال بالمولد ليس
بمشروع، ولم يَفعله السَّلف الصالح ــ رضوان الله عليهم ــ مع قيام المُقتضِي له،
وعدم المانع مِنه، ولو كان خيرًا لسبقونا إليه، فهم أحق بالخير، وأشدُّ محبَّة
للرسول صلى الله عليه وسلم، وأبلغ تعظيمًا، وهم الذين هاجروا معه، وتركوا أوطانهم،
وأهليهم، وجاهدوا معه حتى قُتلوا دونه، وفَدَوه بأنفسهم وأموالهم ــ رضي الله عنهم
وأرضاهم ــ).اهـ([3]) واتا : ئاهەنگ گێڕان بەیادی لەدایک بوونی
پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم کارێکی شەرعی نیه ، وە پێشینانی چاک ئەنجامیان
نەداوە -خوایان لێ ڕازی بێت- لەکاتێکدا داواکاری کردنی هەبووە و هیچ ڕێگریەکیش
نەبووە لە ئەنجامدانی ، ئەگەر ئەم کارە خێر بووایە ئەوا ئەوان پێش ئێمە دەکەوتن بۆ
ئەنجامدانی ، چوونکە ئەوان شایستە ترن بە خێر ، وە زیاتر پێغەمبەری خوایان
خۆشدەوێت صلی الله علیه وسلم ، وە گەشتبوونە پلەیەکی زیاتر لە بەگەورە دانانی
پێغەمبەری خوا ، ئەوان بوون کۆچیان کرد لەگەڵیدا ، وە وازیان هێنا لە نیشتیمانی
خۆیان و کەسوکاری خۆیان ، وە جیهادیان کرد لەگەڵیدا هەتاوەکو کوژران لە پێش ئەودا
، وە نەفس و ماڵی خۆیان کرد بە فیدای -خوای پەروەردگار لێیان ڕازی بێت و ڕازیشیان
بکات .
3-
مەزهەبی
شافعی
زانا و
شەرع زان التزمنتي الشافعي بهڕهحمهت
بێت دهفهرمووێت )
: هذا الفِعل لم يقع في الصَّدر الأوَّل مِن السَّلف الصالح مع
تعظيمهم وحُبِّهم له صلى الله عليه وسلم إعظامًا ومحبَّة لا يَبلغ جميعنا الواحد
مِنهم(.اهـ([4]) واتا :
ئەم کارە ڕووینەداوە لەسەردەمی یەکەمدا لە پێشینانی چاکەوە لەگەڵ ئەو بەگەورە
دانان و خۆشەوویستیەی کە هەین بوو بۆ پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ، بەگەورە
دانان و خۆشەویستیەکیان هەبوو کە هێ ئێمە هەموومان کۆبکرێتەوە ناگاتە هی یەک کەس
لەوان .
4-
مەزهەبی
حەنەفی :
شێخ محمد بخیت المطيعي الحنفی بهڕهحمهت بێت دهفهرمووێت
: ( مِمَّا أُحْدِث وكثُر السؤال عنه المولد، فنقول:إنَّ أوَّل مَن أحدثها بالقاهرة
الخلفاء الفاطميون، وأوَّلهم المُعِز لدين الله، توجَّه مِن المغرب إلى مصر في
شوال سَنة إحدى وستين وثلاث مئة، ودخل القاهرة لِسبع خَلون مِن شهر رمضان في تلك
السَّنة، فابتدعوا سِتة موالد: المولد النبوي، ومولد أمير المؤمنين علي بن أبي
طالب، ومولد السيِّدة فاطمة الزهراء، ومولد الحسن، ومولد الحسين، ومولد الخليفة
الحاضر، وبقيت هذه الموالد على رُسومها إلى أنْ أبطلها الأفضل بن أمير الجيوش).اهـ([5]) واتا : لەو کارانەی کە داهێنراوە و پرسیاری
زۆر لەبارەوە دەکرێت بریتیە لە یادی لەدایک بوون ، دەڵێین : یەکەمین کەس کە دایهێنا لە قاهیرە بریتیوون لە خەیلفە فاتیمیەکان ،
وە یەکەمین کەسیان المعز لدین اللە بوو ، لە مەغربەوە ڕووی کردە مصر لە شەوالی
ساڵی سێ سەد و شەست و یەک ، وە هاتە ناو قاهیرەوە لە حەوتی ڕەمەزانی ئەو ساڵە ، وە
شەش یادی لەدایک بوونیان داهێنا : یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ، وە یادی لەدایک
بوونی پێشەوای موسڵمانان عەلی کوڕی ئەبوتاڵب ، وە یادی لەدایک بوونی سەیدە فاتیمەی
زهراء ، وەیادی لەدایک بوونی حەسەن و وەیادی لەدایک بوونی حسین ، وەیادی لەدایک
بوونی خەلیفەی ئەوکاتە ، وەئەم یادانەش مایەوە لەسەر شێوازی خۆی هەتاوەکو الٲفضل
بن ئەمیر الجیش پوچەڵی کردەوە .
5-
مەزهەبی
مالکی
زانای
شەرع زانى الفاکهانی : ) لا أعلم لهذا المولد أصلًا في كتاب ولا سُّنَّة، ولا يُنقل عمله عن
أحد مِن علماء الأمَّة الذين هم القدوة في الدين المتمسكون بآثار المتقدِّمين».اهـ([6]) واتا :
هیچ بنچینەیەک نازانم بۆ ئەم یادی مەلوودە لە قورئان و سوونەت ، وە ئەنجامدانی ئەم
کارەش نقل نەکراوە لە یەکێک لە زانایانی ئەم ئومەتەوە لەوانەی کە پێشەنگن بۆ خەڵکی
و دهستگرتوون بە ڕێبازی ئەوانەوە کە پێش تر بوون.
بهڵكو ههندێك له زانايان كۆدهنگى و
ئيجماعيان بۆ گواستوينهتهوه سهبارهت به نادروستێتى و حهرامێتى ئاههنگ گێڕان
سهبارهت به يادى لهدايك بوونى پێغهمبهرى نازدار :
ئەمەش
کۆدەنگی زانایانە سەبارەت بە حوکمی ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەری
خوا صلی الله علیه وسلم کە بە بیدعە و داهێنراویان زانیووە .
1-
ئیمام
و پێشەوا و موجتەهید محمدی کوڕی عەلی شەوکانی-بەڕەحمەت بێت- دەفەرمووێت لە:«ولم يُنكر أحد مِن المسلمين أنَّه بدعة».اهـ([7]) واتا : هیچ یەکێک لە مووسڵمانان
نکۆڵی ئەوەی نەکردووە کە بیدع بێت .
وەهەروەها لە دەفەرمووێت :«قد قرَّرنا لك الإجماع على أنَّه بدعة مِن جميع المسلمين ]([8]) واتا : بەدڵنیایەوە کۆدەنگیمان
بۆ جێگیر کردیت لە هەموو مووسڵمانانەوە لەسەر ئەوەی کە بیدعەو داهێنراوە .
وە هەروەها بۆ چوونی ئەوە
کەسانە بەشاز و ڕیزپەڕ دادەنێرێت کە مەولوودیان بە درووست داناوە لەپێش ئەم
کۆدەنگیە ئیمام و پێشەوا و موجتەهید محمدی کوڕی عەلی شەوکانی-بەڕەحمەت بێت- دەفەرمووێت
: «والحاصل أنَّ المُجوِّزين وهُم شٌذوذ بالنِّسبة للمانعين».اهـ ([9]) واتا : لەئەنجامدا
ئەو کەسانەی کە بەدرووستیان زانیووه شازن بەنیسبەت بەو کەسانەوە کە ڕێگریان
لێکردووە و بەنادروستیان زانیووە .
2-
شێخ
محمد رشيد رضا -بەڕەحمەت بێت- دەفەرمووێت : «هذه
الموالد بدعة بلا نزاع».اهـ([10]) واتا : ئەم یادکردنەوانە بیدعە و داهێنراون بەبێ ناکۆکی .
وە
ڕوونیشە یەکەمین کەسانێک کە دایان هێنابێت بریتی بوون لە [عبیدیەکان] کە ناوی
خۆیان نابوو بە [فاتمیەکان] لە سەدەی چوارەمی کۆچی بە شایەتی زانایان و مێژوو
نووسان كه گروپێكى گومڕا و سهرڵێ شێواو بوون .
وصلی الله وسلم وبارک علی عبدە
ونبیه محمد وعلی آله وصحبه وسلم .
تعليقات