گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ


گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای بەرزەخ وگۆڕ.
...................................
هەندێک لەئەو کەسانەی سزای بەرزەخ و ناوگۆڕ ڕەتدەکەنەوە دەڵێن :
فەرموودەکانی سزای ناو گۆڕ بریتین لە فەرموودەی (الآحاد) وە فەرموودەی (الآحاد)یش کار پێ ناکرێت لە بواری بیرە باوەڕدا :

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله أما بعد : 

سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە سزای بەرزەخ یان ناو گۆڕ چەسپاوە بە بەلگەی قورئان و فەرموودە و کۆدەنگی زانایانی ئەهلی سونە و جەماعە . 

پاشان لە وەڵامی گومانەکەدا دەڵێن :


پاشان دەبێت بزانین بیروبۆچوونی ئەهلی سونەت و جەماعەت سەبارەت بە فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بریتیە لەوەی کە : فەرمووەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم کاریان پێ دەکرێت لە بواری بیرو باوەڕ و لە بواری فقه وعیباداتدا جا (الآحاد) بێت یان (المتواتر) وە تاکە مەرجیان بۆ وەرگتنی فەرموودە لە هەردوو بوارەکەدا تەنها (صحیح)بوونی فەرموودەکانە نەوەک (المتواتر) بوون .
وە زانایان کۆدەنگیان گێڕاوەتەوە سەبارەت بە وەرگرتنی فەرموودەی الآحاد لە بواری بیرو باوەڕدا ، زانای بەڕێز محمد علی فرکوس خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (فاعلم أنَّ السلف الصالحَ أجمعوا على أَنَّ خبرَ الواحد حُجَّةٌ في الأحكام والعقائد).([1]) واتا : بزانە پێشینانی چاک کۆدەنگن لەسەر ئەوەی کە فەرموودەی الآحاد بەڵگەی و کاری پێدەکرێت لە ئەحکامە فیقهەیەکان و بیروباوەڕدا . وە هەروەها پێشەوا ابن القیم رحم الله([2]).([3])
پاشان :
ئەو فەرموودانەی هاتوون سەبارەت بە سزای ناو گۆڕ بریتین لە فەرموودەی (المتواتر) نەوەک فەرموودەی (الآحاد) هەر وەکو کۆمەڵێک لە زانایانی فەرموویانە ، لەوانە :  
حافظ ابن رجب رحمه الله دەفەرمووێت : (وقد تواترت الأحادیث عن النبي صلى الله عليه وسلم في عذاب القبر)([4]) واتا : فەرموودەکان بە متواتری هاتوون لە پێغەمبەری خواوە صلى الله علیه وسلم سەبارەت بە سزای گۆڕ .
پێشەوا ابن أبي العز رحمه الله دەفەرمووێت : ( وقد تواترت الأخبار عن رسول الله صلى الله علیه وسلم في ثبوت عذاب القبر ونعيمه ). ([5])واتا : بەدلنیایەوە فەرموودەکان بە موتواتری هاتوون لە پێغەمبەری خواوە صلى الله علیه وسلم سەبارەت بە چەسپاندنی سزای گۆڕ و خۆشیەکانی .
هەر بۆیە ئەم بابەتە بریتیە لە یەکێک بابەتەکانی بیرو باوەڕی ئەهلی سونە و هەرکەسێک نکۆڵی لێ بکات بە کەسێکی گومڕا دانراوە .
پیشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبل رحمه الله دەفەرمووێت : (عذاب القبر حق لا ینکره إلا ضال أو مضل )([6]) واتا : سزای ناوگۆڕ حەق و ڕاستیە هیچ کەسێک نکۆڵی لێناکات ئیلا گومڕایە یان خەڵکی گومڕا دەکات .



([1]) الفتوى رقم: ٩٤٣ في حجية خبر الواحد في الأحكام والعقائد .
([2])"الصواعق المرسلة  لابن القيم: ( 2 / 412 ، 417-)  .
([3]) زانایان چەندین کتێبان نوسیوە سەبارەت بە کارپێکردنی فەرموودەی (الآحاد) لە بواری بیروباوەڕدا . لەوانەش : (وجوب الأخذ بحديث الآحاد في العقيدة والرد على شبه المخالفين) لە نوسینی زانای بەڕێز : محمد ناصر الدین الألبانی. وە کتێبی : (قدوم كتائب الجهاد لغزو أهل الذندقة والإلحاد القائلين بعدم الأخذ بحديث الآحاد في مسائل الاعتقاد( لە نوسینی زانای بەڕێز : عبد العزيز بن فيصل الراجحي خوا بیپارێزێت . وە کتێبی : (حجية خبر الآحاد في العقائد والأحكام) لە نوسینی : زانای بەڕێز : ربیع بن هادی المدخلی خوا بیپارێزێت.
([4]) أهوال القبور لابن رجب الحنبلي(43).
([5])شرح العقيدة الطحاوية لابن أبي العز الحنفي (399).
([6]) الروح لابن القيم (57).

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان