گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای بەرزەخ وگۆڕ. ................................... هەندێک لەئەو کەسانەی سزای بەرزەخ و ناوگۆڕ ڕەتدەکەنەوە دەڵێن : فەرموودەکانی سزای ناو گۆڕ بریتین لە فەرموودەی (الآحاد) وە فەرموودەی (الآحاد)یش کار پێ ناکرێت لە بواری بیرە باوەڕدا : الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله أما بعد : سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە سزای بەرزەخ یان ناو گۆڕ چەسپاوە بە بەلگەی قورئان و فەرموودە و کۆدەنگی زانایانی ئەهلی سونە و جەماعە . پاشان لە وەڵامی گومانەکەدا دەڵێن : پاشان دەبێت بزانین بیروبۆچوونی ئەهلی سونەت و جەماعەت سەبارەت بە فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بریتیە لەوەی کە : فەرمووەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم کاریان پێ دەکرێت لە بواری بیرو باوەڕ و لە بواری فقه وعیباداتدا جا (الآحاد) بێت یان (المتواتر) وە تاکە مەرجیان بۆ وەرگتنی فەرموودە لە هەردوو بوارەکەدا تەنها (صحیح)بوونی فەرموودەکانە نەوەک (المتواتر) بوون . وە زانایان کۆدەنگیان گێڕاوەتەوە سەبارەت بە وەرگرتنی فەرموودەی الآحاد لە بواری بیرو باوەڕدا ، زانای بەڕێز ...
تعليقات