سەبڕین بەدەستی چەپ .... ..... پرسیار کراوە لەشێخ ابن باز بەڕەحمەت بێت : سەبارەت بە سەبڕین لە کاتی قوربانیدا من بەدەستی چەپ سەربڕین ئەنجامدەدەم بەتایبەتی چونکە ناتوانم دەستی ڕاست بەباشی بەکاربهێنم ؟ وەڵام : ئەگەر سەرڕینەکەت بەدەستی چەپ بێت ، سەربێڕینێکی شەرعی ، هیچ تێدا نیە . پێشەوا ابن عثیمین - بەڕەحمەت بێت - دەفەرمووێت : بەمەرج نەگیراوە لە سربڕیندا کە بەدەستی ڕاست بێت ، بەڵکو درووستە بەدەستی ڕاست بێت یان بەدەستی چەپ بێت ، چونکە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت : (ما ٲنهر الدم وذكر اسم الله عليه فكل) واتا : ئەوەی کە خوێنی لێوەهات ، و ناوی خوای لەسەر هێنرا ئەوا بیخۆ . وە نەیگوتوە کە بەدەستی ڕاست بێت ، بەڵام بێگومان بەدەستی ڕاست لەپێش ترە ، چونکە دەستی ڕاست بەهێزترە ، وە ئەگەر بە هێزتریش بێت ئەوا بۆ ئاژەڵەکە ئیسراحەت ترە و خێرا تر گیانی دەردەچێت ، وە پێغەمبەری خواصلی الله علیه وسلم فەرمانی کردووە بەوەی کە ئاژەڵەکە ئیسراحەت بێت و ئازار نەدرێت ، وەکو دەفەرمووێت صلی الله علیه وسلم : (ٳن الله كتب الٳحسان علی كل شيء ، فٳذا قتلتم فٲحسنوا القتلة ، وٳذا ذبحتم فٲحسنوا الذبحة ،...
تعليقات