المشاركات

عرض المشاركات من فبراير 5, 2019
گومانی چاک بردن بەپەروەردگار  ..... هيچ بەندەیەک نیە کە گومانی باشی بە خوای خۆی بردبێت ، وە دڵی خۆی بەستبێت بە دروست کەرەکەیەوە جگە لە دروستکراوەکان ، ئیلا دەرەنجامەکەی باشتر بووە لەوەی کە خۆی گومانی بۆی بردووە و ئارەزووی کردووە.!!! بۆیە برای من : ئەگەر خۆشبەختیت دەوێت ، ئەگەر ماڵ وسامانت دەوێت ، ئەگەر سەربەرزی و شکۆمەندیت دەوێت ئەوا تەنها لە  پەوەردگارکەتی داوا بکە و با تەنها ئەو جێی نیاز و مەبەستەکانت بیت . برای من ( وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ ) و ( إِنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ) وبەڵام هیچ کەسێک و دەسەڵاتێک ئەو توانایەی نیە و. بۆیە ئەی کەسی عاقڵ داوا لە دەوڵەمەندی بەتوانا دەکات و پشت بەو دەبەستێت نەک بەندەی لاواز و فەقیر.