المشاركات

عرض المشاركات من أغسطس 13, 2019
زۆر قسە کردن دانایی و زیرەکی نیە بەڵکو خۆ پاراستن لەتاوانباری و موفلیسی قیامەت دانایی و زیرەکیە

مەرجەکانی هاوڕێ

مەرجەکانی هاوڕێ  ........ ابن جُزي المالكي - رحمه الله- دەفەرمووێت : مەرجەکانی هاوڕێ حەوتن : ۱- لەبیروباوڕدا سوونی بێت . ۲- کەسێکی لەخواترس بێت لەدینداریەکەیدا . چونکە ئەگەر کەسێکی بیدعەچی یان خراپەکار بوو ئەوا هاوڕێکەشی دەباتە سەر بۆچوونی خۆی یان خەڵکی گومانی ئەوەی پێدەبن لەسەر بۆچوونیبێت ، چونکە مرۆڤ لەسەر بۆچوونی هاوڕێکەیەتی . ۳- کەسێکی عاقڵ و ژیر بێت ، هاوڕێیەتی کەسی بێ عەقڵ بەڵا و موسیبەتە . ٤-کەسێکی بەڕەشت بێت ، ئەگەر ڕەوشتی ناشرین بێت ئەوا ئەمین نابیت لە دژایەتی کردنی بۆت ، تاقی دەکەیتەوە بە توڕەکردنی ئەگەر توڕە بوو واز بهێنە لەهاوڕێیەتی کردنی . ٥- کەسێکی دڵ ساغ بێت و سەلامەت بێت لە کاتی ئامادەبوون و غیابیدا ، کەسێکی کینەلەدڵ و حەسوود نەبێت ، کەسێک نەبێت خراپەی بۆت بووێت ، و کەسێک نەبێت دووڕوو نەبێت لەهەر لایەک بەجۆرێک خۆی دەربخات . ٦-کەسێک بێت لەسەر عەهد و پەیمان بێت و هەرڕۆژێک لەسەر ڕەنگ و شێوازێک نەبێت . ۷- هەڵبسێت بەحەق و مافەکانت هەروەکو تۆ هەڵدەستیت بەحەق و مافەکانی ، خێر نیە لەهاوڕێیەتی کەسێکدا کە حەقەکانی تۆ نابینێت لەسەری هەروەکو تۆ حەقەکانی ئە دە...

الحمد لله (نیقاب و حیجاب) دووسودی گەورەی تێدایە

الحمد لله (نیقاب و حیجاب) دووسودی گەورەی تێدایە  ........... کاتێک ئافرەتێکی موسڵمان ( حیجاب یان نیقاب دەکات) یاخود گەنجێکی موسڵمان (ڕێش بەردەداتەوە یان شەرواڵەکەی کورت دەکاتەوە) ئەوا دوو سودی گەورەی تێدایە : ١- گوێڕایەڵی کردنی خوای پەروەردگارە و پاداشتی لەسەرە بە جێگەیاندنی ئەو واجبانە.  ٢-وەکو دڕکێک وایە بۆ چاوی ( مونافیق و بێ دین و دەغەڵەکان ) چونکە زۆر زۆریان پێ ناخۆشە و بینینی ئەو دروشمانە زۆر ئازاریان دەدات ، ئەویش خۆی بۆ خۆی سودێکی گەورەیە بەڕاستی .

بلاو بونەوەی دروشمەکانی ئیسلام چاوی کوێر کردوون

بلاو بونەوەی دروشمەکانی ئیسلام چاوی کوێر کردوون  ................ الحمد لله ڕۆژ بەرۆژ دروشمەکانی ئیسلام زیاتر بڵاو دەبێتەوە بەکوێرایی چاوی هەموو ئەو کەسانەی پێیان ناخۆشە و دژایەتی دەکەن ، وە هەر دەبێت واش بێت چونکە خوای پەروەردگار ئەم ئاینەی ناردووە بۆ ئەوەی سەربکەوێت بەسەر هەموو دین و بەرنامەکانی دیکەدا . ئەوەشی کە دەبینرێت لە سوکایەتی کردنی هەندێک ( داڕنراو لە ڕەوشت و ئەخلاق ) بە دروشمێکی ئیسلام (ڕیشی درێژ ، شەرواڵی کورت ، حیجاب و نقابی داپۆشەر) بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر درەو شاوەیەتی دروشمەکانی ئیسلام کە بووە بە چقڵی چاویان بۆیە باشترین هەڵوێست بریتیە لە زیاد کردنی ئەو دروشمە بۆ ئەوەی زیاتر پێیان ناخۆش بێت.

پەروەردگار حیکمەتی هەیە لە کارەکانی .

پەروەردگار حیکمەتی هەیە لە کارەکانی . ..... ئەم ڕووداوەی [کچە نیقابەکە] چەندین سوودی تێدابووە لەوانەش : ۱-گەورەی ئیسلام کە بەدژایەتی کردنی بەهێز تر دەبێت . ۲-قین لە دڵی دوژمنانی کە هەمیشە هەوڵی خەفەکردنی دەدەن و لەهەوڵی بەردەوام دان بێ وچان . ۳- بەچاوی خۆتان بینیتان ئەگەر پەرتەوازەیی موسڵمانان نەبێت ئەوا بەڕاستی یەکگرتووییان کاریگەری زۆری دەبێت ؟! ٤-موسڵمان هەرچەند تاوانبار بێت -هەمووشمان تاوان بارین- هەمیشە سەربەرزە بەئیسلامەکەی و پێی ناخۆشە سووکایەتی بە درووشمەکانی ئاینەکەی بکرێت و موسڵمانان خێرێکی زۆریان تێدایه . ٥-ئەوەی کە ئازاری دوژمنانی ئیسلام دەدات بریتیە لە دەست گرتنمان بەدرووشمەکانی ئاینەکەمانەوە نەوەک تەنها گوتاف و پۆستی فەیس بووکمان . ٦-دەرخستنی ڕووی ڕاستی [ (دیمکراسی خوازان ) و (بانگەشەکارانی ئازادی) و ( مافی مرۆڤ) و (مافی ئافرەتان)] ، کە ئەمانە تەنها بۆ دژایەتی ئیسلام و موسڵمانەنە و هەموو کەس مافی هەیە و ئازادە تەنها موسڵمان و دەستگرتوان بە دینەوە نەبێت. ۷-ئەوەی گرنگە موسڵمانان لەم دۆخەدا ئەنجامی بدەن : ٲ- هاندانی خوشکانی موسڵمان بۆ زیاتر دەستگرتن بە پۆشاک...

سێ چارەک و کلتووری کووردی

سێ چارەک و کلتووری کووردی  ..... ئەوانەی لافی کوردایەتی و نیشتیمان پەروەری لێدەدەن کولتور و زمانی کوردیان شێواندووە . ئەوانە وا لەبری جلی کووردی سێ چارەک و پانتتۆڵ لەپێ دەکەن . ئەوانەن وا لەبری وشەی کوردی وشەی زل و زەبەلاحی ئینگلیزی بەکاردێنن بۆ ئەوەی بە ڕۆشنبیر ناوببرێن ، ئەوانە وا سری زمنیان و بنی زمانیان فینگەر و ....ئیزم و کەلەر و پارکین ئەو وشانەیە . ئەوانەن وا خۆیان و منداڵەکانیان لەزانکۆی بێگانە دەخوێنن و بەخەڵکیش دەڵێن ئێمە پەروەردەی کوردستانین . ئەوانەن وا کلتووری کۆمەڵگای ئێمە دەگۆڕن بە فیلم و زنجیرە تورکیەکانیان و دواتریش دەڵێن پارێزگاری لەکۆمەڵگای کوردی دەکەین . ئەوانەن وا لەبری ڕیشی سپی مام حاجیەکان ساک سووکە و شێوازە نابووتەکانی دیکەی سرو ڕیش چاککردنیان هێناوە ناو کۆمەڵکای کروودیەوە داواکارم لەپەروەدگار هیدایەتیان بدات یان ئەم میلەتە لەشڕیان بپارێزێت .
وتراوە : لە تووند ترین ئێش و ئازارەکان تووشی مرۆڤ دەبن سیانن :  🔴  ڕۆشتنی خۆشەیستان ،  🔵  وە کینەلەدڵی دۆستان ، ⚫  و پشتبەردانی هاوڕێ و ئازیزان .

ئای چەنێک بەدوای تەعبیرێکی وادا دەگەڕام بۆ حاڵی کەسانێک .......

ئای چەنێک بەدوای تەعبیرێکی وادا دەگەڕام بۆ حاڵی کەسانێک ....... ...... قال الحافظ ابن رجب رَحِمَهُ اللهُ: " وهنا نكتة دقيقة؛ وهي أن الإنسان قد يَذُمُّ نفسَهُ بين الناس؛ يريد بذلك أن يرى الناس أنه متواضع عند نفسه؛ فيرتفع بذلك عندهم ويمدحونه به. وهذا من دقائق أبواب الرياء،وقد نبّهَ عليه السلف الصالح"اهـ واتا : بابەتێکی زۆر ورد هەیە لێرەدا ، ئەویش ئەوەیە هەندێک جار مرۆڤ سەرزەنشتی خۆی دەکات لەنێو خەڵکیدا ، بم کارەی دەیەوێت ئەوە پیشانی خەڵکی بدات کە ئەم لەنەفسی خۆیدا کەسێکی خۆبەکەم زانە ، بەم کارەشی لەلای ئەوان بەرز دەبێتەوە و ستایشی دەکەن ، ئەمەش لە وردترین بەشەکانی ڕیا و بەرچاویە ، وە پێشینانی چاکی وریاکدنەوەیان لەسەر داوە . ........ ذم المال والجاه(74)
موسڵمان دەبێت ژیر بێت ! ....... موسڵمان دەبێت ژیر بێت بەگژیەکیدا نەدەنەوە . موسڵمان دەبێت ژیر بێت تۆڵەی ئەو هێرشەی چەند ڕۆژی ڕابردووی لێ نەکرێتەوە! . موسڵمان دەبێت ژیر بێت لە بابەتەکان تێ بگات و بزانیت چی دەگوزەرێت لە دەورو بەری !. موسڵمان دەبێت ژیر بێت ڕیسەکەی لێ نەکەن بەخوری و بزانێت ئەوەی کردوویەتی بۆ چی بووە ؟! و چی وتووە ؟! .
صورة
حفتغار - داقوق - كركوك ............. كم منزل في الٲرض یٲلفه الفتی وحنینه ٲبدا لٲول منزل
ستذكرني إذا جرّبتَ غيري وحمّلَك الهوى ما لا تطيقُ وحينئذٍ على ما فات تبكي وتعلم أنّني نِعْمَ الصديق !
زمانی کەسی ژیر لە دوای دڵیەوەیەتی ، ئەگەر ویستی قسە بکات ئەگەڕێتەوە بۆ دڵی .  بەڵام کەسی نەزان و جاهیل دڵی لە سەری زمانیەتی  ئەوەی بێت بە زمانیدا دەیڵێت .  ............. منقول
قسەکردنی ناحەقی ئەمڕۆ پەشیمانی سبەی پێوەیە ، هەر وەکو زوڵم و ناحەقی دوێنێ پەشیمانی ئەمڕۆی پێوە بوو

زیادەڕەویەکان لابەن ... با سەردانەکان زیادبن .......

زیادەڕەویەکان لابەن ... با سەردانەکان زیادبن ....... ❇️ شانازی کردن بە پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ میوان خۆشی بەیەک گەیشتنی تێک داوە و سەردانی کردنی کردووە بە خەم و خەفەت دوای ئەوەی کە خۆشی و ئارامی بوو ..... ⏺ ئای سادە بوون و خۆبەگەورە نەزانین چەن جوانە ، خەڵکی سەردانی یەکتری ناکەن بەهۆی برسێتیەوە تاوەکو ئەوە بخۆن کە بەلایانەوە بەتەم و لەزەتە ، بەڵکو سەردانی یەکتری دەکەن بۆ خۆشحاڵ بوون بەدیداری یەکتری ، بەڵام هەندێک کەس ئەم خۆشحاڵی و هاوڕێیەتیەی گۆڕیوە بۆ ماندوو بوون و خەفەت و بێتاقەتی ..... ⏹ هەر بۆیە میوانەکان کەم بوون ، میوان بوو بەئەرک بەسەر خەڵکیەوە کاتێک سادە بوون و ئەکەکانی میوانداری زیادەڕەویان تیا کرا .... ⚫️ هاوڕێکەمان سوورە لەسەر ئەوەی کە نەچێتە ماڵی خەڵکەوە ئیلا شتێکی کڕی بێت لەگەڵ خۆیدا ..... 🔶 خاوەنی ماڵ زیڕە بە کەسوکارەکەی دەکات ، وگیرفانی خۆی بەتاڵ دەکات بەهۆی سەردانی خۆشەویستێکەوە کە هیچ پاڵنەرێک نەبووە بۆ سەردانەکەی تەنها بینینی خۆشەیستێک و بەسەر کردنەوەی نزیکێک نەبێت .... 🔷 هەربۆیە لەدەرگادان و سەردانی کردنی هاوڕێیان کەم بووەتەوە و سەرزەنشت کر...
وتراوە:  کرەوەی هەندێک کەس ناچارمان دەکات بەڕۆشتن بەبێ خوا حافیزی ،  هەرچەندە ڕۆژگارێک هەبووە کە ئەوان بەلای ئێمەوە یەکسان بوون بەهەموو دونیا و ئەوەشی کە تیایەتی
مُحَالٌ أَن تَعِيشَ بِغَيْرِ هَمٍّ ، وَدَارُ الْهَمِّ أَنْـتَ بِهَا مُـقِيمٌ ..
( ئه‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ : ئه‌عرابيه‌ك جنيوي به‌ ئه‌عرابيه‌ك دا و كه‌سي جنێو پێدراو بێده‌نك بوو . پرسياري لێكرا : بۆ بێده‌نگ بوويت ليي ئه‌ويش وتي : هيچ علميكم نه‌بوو به‌ هه‌له‌ و خراپه‌كاني و پێشم ناخۆش بوو كه‌ بوهتاني بۆ بكه‌م به‌شتيك كه‌ تييدا نيه‌ ).(1) خۆزگه‌ هه‌نديك كه‌س كه‌ خۆيان ده‌ده‌نه‌ پاڵ سونه‌ت و دينداري ئه‌وه‌نده‌ي ئه‌م ئه‌عرابيه‌ وابان ، چونكه‌ ئه‌م ئه‌عرابيه‌ پێي خۆش نه‌بوو بوهتانێك بكات بۆ ئه‌م كه‌سه‌ به‌ڵام هه‌ندبك كه‌س بوهتان كردني زۆر له‌لا ئاسايي بوه‌ته‌وه‌ و  ئه‌وه‌نده‌ي ئه‌م ئه‌عرابيه‌ له‌خوا ناترسێت . ................. (1).وفيات الأعيان لابن خلكان (69/7).

گرنگی هەوڵدان بۆ یەکڕیزی موسڵمانان

گرنگی هەوڵدان بۆ یەکڕیزی موسڵمانان ......... پێشەوا عبدالرحمن السعدي بەڕەمەت بێت دەفرمووێت : (... ومن أعظم النصيحة للمسلمين السعي في تأليف قلوبهم واجتماعهم ونهيهم عن التفرُّق ...) واتا : لە مەزنترین دڵسۆزی و نەسیحەت بۆ موسڵمانان بریتیە لە هەڵدان بۆ یەکخستنی دڵیان و کۆکردنەوەیان و ڕێگری کردنیان لە پارچەپارچە بوون . هەروەها دەفەرمووێت : (... ومن أعظم البر السعي في جمع كلمة المسلمين واتفاقهم بكل طريق ...) واتا : لە مەزنترین چاکە بریتیە هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی وتەی موسڵمانان و یەکبوونیان بە هەموو ڕێگاکان . وەهەروەها دەفەرمووێت : (... من أهم قواعد الدين واجل شرائع المرسلين النصيحة لكافة الأمَّة والسعي في جمع كلمة المسلمين وحصول التآلف بينهم وإزالة ما بينهم من التباغض والتشاحن والإحن ...) واتا : لە گرنگترین بنچینەکانی ئاین و بەرزترین درشمەکانی موسڵمانان بریتیە لە دڵسۆزی و ئامۆژگاری بۆ هەموو ئومەت وە هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی وتەی موسڵمانان و دەستخستنی یەکبوونیان و گونجانیان و لابردنی ئەوەی کە لەنێوانیان دایە لە ڕقەبەرایەتی و دژایەتی .. ...... المجموع : 26 - 66

سەرمایەی خۆت لە قازانجی خەڵکی گرنگ ترە ......

سەرمایەی خۆت لە قازانجی خەڵکی گرنگ ترە ...... مرۆڤ دەبێت خۆی بێت نەوەک : ۱- نوسخەی خەڵکی تر . ۲- یان دارەدەستی خەڵکی تر . ۳- یان قەڵغانی خەڵکی تر . بەکورتی و بەکوردی : دەبێت چەسپاو بیت نەوەک وەکو پەڕ و پوش و گەڵای دار بیت هەر هەوایەک بیەوێت بۆ ئارەزوو و ئامانجی خۆی بت جوڵێنێت . بۆیە لە هەموو ژیانتدا و لە هەموو بوارەکاندا کار بۆ ئامانج و بۆچوونی ڕاست و درووستی خۆت بکە نەوەک خەڵکی بیەوێت بۆ قازانجی خۆی سەرمایەی تۆ بە فیڕۆ بدات ! .

نوێژی (خۆرگیران و مانگ گیران)

نوێژی (خۆرگیران و مانگ گیران) ....... پرسیار :  ئەگەر کەسێک هات بۆ ئەوەی نوێژی (خۆرگیران و مانگ گیران) بکات ،  بینی کە ئەوان لە رکاتی یەکەم لە ڕکوعی دووەم ،  ئایا ڕکاتی یەکەمی بۆ حسابە یان نا ؟  وەڵام :  ئەگەر نوێژ خوێن هات و پێشنوێژەکە لە ڕکوعی دووەم بوو لە لە نوێژی خۆرگیران و مانگگیران ئەوا (الله ٲکبر) دەکات و نوێژیان لەگەڵ دەکات ، بەڵام ئەو ڕکاتەی بۆ ناژمێردرێت ، چونکە بنچینەکە ڕکوعی یەکەمە ، پێویستە بیگێڕێتەوە ، ئەوە دەگێڕێتەوە کەلەدەستی چووە ، ڕکاتی یەکەم دەگێڕێتەوە بە هەردوو ڕکوع و هەردوو سوجدەکەیەوە ، وە ئەو ڕکوعەی دووەمیش ئەگەر پێیدا گەشت ئەوە بە سوود و سوونەت بۆی دەژمێردرێت ،  بەڵام لە کاتی گێڕانەوەدا ڕکاتی یەکەم دەگێڕێتەوە بە هەر دوو ڕکوع و هەردوو سەجدەکەیەوە .  ..... پێشەوا عبدالعزیز بن عبدالله بن باز بەڕەحمەت بێت
قال الٳمام ابن حبان رحمه الله : والعقل والهوی متعادیان ،  فالواجب علی المرء ٲن یكون لرٲیه مسعفا و لهواه مسوِّفا  فٳذا اشتبه علیه ٲمران اجتنب ٲقربهما من هواه لٲن في مجانته الهوی ٳصلاح السرائر و بالعقل تصلح الضمائر . ..... [ المنتقی من كتاب روضة العقلاء ص ۱٦]
‏قال ابن حبان -رحمه الله تعالى- : " المـعاداةُ بعد الخُلّة - أى الصحبة - فاحشةٌ عظيمة .. لا يليق بالعاقل ارتكابها " واتا : دژایەتی کردن لە دوای خۆشەویستی و هاوڕێیەتی ، کردەوەیەکی قێزەونی گەورەیە ، شایستەی عاقڵ نیە ئەنجامی بدات. .... [ روضة العقلاء ( ١٣٦ ) ]
العزلة عن ٲهل الزمان  ...... قال الٳمام ابن حبان رحمە الله : (ولقد استعمل العزلة جماعة من المتقدمین من العام والخاص معاً ،  وٲما السبب الذي یوجب العزلة عن العالَم كافة فهو ما عرفتهم به من :  وجود دفن الخیر و نشر الشر یدفنون الحسنة و یظرون السيئة ، فٳن كان المرٲ عالما بدَّعوه ، و ٳن كان جاهلا عیَّروه ، وٳن كان فوقهم حسدوه و ٳن كان تحتهم حقروه ) . ....... [ المنتقی من كتاب روضة العقلاء ص:٥۲ ]
من ڕاهاتووم لەسەر دوو ڕەوشت و تەبیعەت ژیان هەرگیز خۆشنابێت لەگەڵیاندا : وەفایەک کە تلون و گۆڕانی تیانیە . عزەتی نەفسێک کە ڕازی نابێت بە زەلیلی . ...... [ رسائل ابن حزم : ( ١ / ٢٥٦ )]

نصیحە لمن یطعن فی العلماء ویسخر منهم

نصیحە لمن یطعن فی العلماء ویسخر منهم  ............................................... هناك بعض الطلبة ابتلوا بالسخرية ببعض العلماء, خاصة إذا خالف رأيه رأي شيخه فإنه أحياناً يسبه, فنرجو توجيه نصيحة لهؤلاء? ✾.اﻟ̣ـــجَواب.✾.tt أولاً :يجب على طالب العلم أن يكون أول من يمتثل أمر الله عز وجل ويجتنب نهيه; لأنه مسئول عن ذلك من وجهين  الوجه الأول: أنه كغيره من المكلفين. الوجه الثاني: أن طالب العلم قدوة; أي عمل يعمله فسوف يقتدي به الناس ويحتجون به. فإذا كان طالب العلم هو الذي يسخر من العلماء أو ممن دون العلماء فهذه بلية في الواقع. فالواجب على الإنسان إذا خالفه غيره أن يلتمس له العذر. ثم يتصل بهذا المخالف فيبحث معه، فربما يكون الحق معه -أي: مع من خالفه- ويناقشه بأدب واحترام وهدوء, حتى يتبين الحق. أما سخريته به لمخالفة رأي شيخه فهذا أيضاً خطأ. كل إنسان يخالفك في قولك فإن الواجب عليك أن تحمله على أحسن المحامل, وأن هذا اجتهاده، وأن الله عز وجل سيؤجره على اجتهاده، إن أخطأ فله أجر واحد وإن أصاب فله أجران. ثم تتصل به, وتناقشه ولا تستحي, فربما يتبين أن الحق معك فتكون لك منة على هذا الرجل, وربم...
یا طالب العلم کن کالأئمة ................................. قال الإمام الوادعی رحمه الله : نحب علماء السنة المعاصرين ونرغب في الاستفادة منهم. ............................ هذه دعوتنا وعقیدتنا للشیخ مقبل الوادعی رحمه الله
المخالف هو المفرق!! ...... قال الشيخ سليمان الرحيلي حفظه الله :  منهج السلف الصالح لو تٲملناه :  الشعار العام له حفظ الجماعة الشرعية ، ولا تحفظ الجماعة الشرعية ٳلا بالعمل بٲصول ٲهل السنة والجماعة ، وٳذا خولف ٲصل من ٲصول ٲهل السنة والجماعة فلا بد من الفرقة ، ولا بد من فوات مصلحة الجماعة ، فالجماعة الشرعية لا يحفظ حماها ٳلا بٲصول ٲهل السنة والجماعة .  .... ٲصول ٲهل السنة هداية وٲمان (۱۳)

[تأمل أيها السلفي هذه الدرة]

[تأمل أيها السلفي هذه الدرة] قال الإمام ابن بطة العكبري رحمه الله : " اعلموا إخواني أني فكرتُ في السبب الذي أخرج أقوامًا من السنة والجماعة ، واضطرهم إلى البدعة والشناعة ، وفتح باب البلية على أفئدتهم ، وحجب نور الحق عن بصيرتهم ، فوجدت ذلك من وجهين : 👈  أحدهما : البحث والتنقير وكثرة السؤال عما لا يعني ، ولا يضر المسلم جهله ، ولا ينفع المؤمن فهمُهُ . 👈  والآخر : مجالسة من لا تُؤْمَنْ فتْنتُه ُ، وتفسدُ القلوبَ صُحبتُهُ " ا.هـ ـــــــــــــــــــــــــــ [ " الإبانة " لابن بطة 1 / 390 ].
ينسب الى علي بن ابي طالب رضي الله عنه انه قال ......... ضحكت فقالوا : ألا تحتشم * * * بكيت فقالوا: ألا تبتسـم  بسمت فقالوا : يرائي بـها * * * عبست فقالوا: بدا ما كتم صمت فقالوا: كليل اللسان * * * نطقت فقالوا : كثير الكلم حلمت فقالوا: صنيع الجبان * * * ولو كان مقتدراً لانتـقـم بسلت فقالوا: لطيش بـه * * * وما كان مجترئاً لو حكــم يقولون: شذ إذ قلـت لا * * * وإمعة حين وافقتهــــم فأيقنت أني مهمـا أرد * * * رضى الناس لابــد أن أذم
پێویستە لەسەر کەسی ژیر هەوڵ بدات شوێنەواری چاکەی هەبێت لەدوای خۆی نەوەک شوێنەواری خراپە .. پێویستە لەسەرمان سور بین : ئەوانەی دەیڵێین و ئەوانەی دەینوسین توحید و سونەت و تاعەت بێت  نەوەک شرک و بیدعەی و معصیەت بێت . زانای بەڕێز ابن دقید العید دەفەرمووێت : خۆشبەختی بۆ ئەو کەسەی تاوانەکانی لەگەڵ خۆیدا دەمرێت .

مەوقفی جوان قەت لەبیرناکرێ ::..

مەوقفی جوان قەت لەبیرناکرێ ::.. ٭٭٭  لەساتەوەختی حادثەی ئیفکدا ئافرەتێکی ئەنصاری هاتەلای دایکە عائیشە (ڕەزای خوای لێبێت)و بینی یەکسەر گریا ، ئیتر زۆر پێکەوە گریان بێئەوەی هیچ وتەیەکیش بدرکێنن .. بۆیە دایکە عائیشە دەڵێت : قەت ئەو مەوقیفەیم بیرناچێتەوە .. سەرچاوە : صحیح البخاري (٤۱٤۱). ٭٭٭ كاتێک خودای بەرز تەوبەکەی (کەعبی کوڕی مالک)ی وەرگرت و لەهەڵەکەی خۆشبوو کە بەشداری جەنگی تەبوکی نەکردبوو بەبێ عوزری شەرعی ، کەعب ڕۆیشت بۆ مزگەوتی پێغەمبەر ، لەو دەمەدا تەڵحە بەهەڵەداوان ڕایکرد بۆلای کەعب و باوەشی پێداکرد... کەعب دەڵێت : قەت ئەو مەوقیفەی تەڵحەم بیرناچێتەوە .. سەرچاوە : صحیح مسلم (۲۷٦۹). بۆیە زۆرکات مەوقیفێکی لەو جۆرانە لەهەزارەها وتەو کردەوەش کاریگەرترە ... ................ باوکی موسلیمە (هیوا زیرەک).
کم منزل فی الٲرض يٲلفه الفتی  وحنینه ٲبدا لٲول منزل . .. واتا : چەند جێگا وڕێگا هەیە لە زەویدا کە مرۆڤ هۆگری دەبێت بەڵام هەمیشە خۆشەویستی و حنینی بۆ یەکەم جێگایە کە تێدا ژیاوە .

ٲهل السنة یحنو بعضهم علی بعض

ٲهل السنة یحنو بعضهم علی بعض ...... قَالَ الشَّيخُ العلامة عبدِ السَّلامِ بنِ برجسٍ رَحِمَه اللهُ تَعَالــى " ... وقد كنَّا نَعْهَد أهل السُّنة والجماعة فيما نُقل إلينا من سِيَرِهم وأخبارهم وأحوالهم أُمةً واحدةً تجمعهم السُّنة وإنْ نَأَتْ دِيَارهم وتباعَدَت أقطارهم ، يَحنو بعضُهم على بعض يحبُّ بعضُهم بعضاً إِنُ لم يتلاقوا ، حتى قال سُفيان الثوريّ - رحمه الله تعالى - : (إذا بلغكَ عن رجُلٍ في المشرقِ صاحب سُنةٍ وآخر بالمغرب فابْعَثْ إليهما بالسّلام وادْعُ لهما ، ما أقلَّ أهلَ السُّنةِ والجماعةِ!) ويقول أيّوب السختياني - رحمه الله تعالى - أيضاً : (إنِّي أُخبَر بموتِ الرَّجُلِ من أهلِ السَّنة وكأنّي أفقد بعضَ أعضائي!) . أمّا اليوم فقد كَثُرَ المنتسبون إلى السُّنة وكَثُر اللّابِسون لِلِبَاس أهل السنة حتى لم يَعُدْ تمييز أهل السُّنة الحقيقيين منْ غيرهم بالأمرِ السَّهل الهيِّنِ . وهؤلاءِ الذين تلبَّسوا لباسَ السُّنةِ وتظاهَروا بالتمَسُّكِ بها لم يفعلوا ذلك إلاَّ لِأجلِ القضاء على وَحْدَةِ أهلِ السَّنةِ والجماعةِ وتفريقِ صفُوفِهم وضربِ بعضِهم ببعضِ حتى تعلُو رايةَ البدعة...
وإنْ كُسِر أمل ، فإنّ الله يُحيي آمالاً
ليس الكفيف الذي أمسى بلا بصر .. إني أرى من ذوي الأبصار عميانا
وتراوە :  کەسانی ڕۆح پاک و ئێسک سووک دەتوانیت شەرمەزاری بکەیت ئەگەر بەچاکەکردنێکی بچوکیش بێت بەرامبەری ،  بەڵام  کەسانی ڕەزاقورس و ..... ئەگەر ڕۆحی خۆتی بۆ بکەیت بە مۆمێک بۆ ڕووناک کردنەوەی ڕێگاکەی هەر وا هەست دەکات کە کەمتەرخەمیت لە ئاستیدا . x

برادەرەکان لەکاتی پێویستیدا دەناسرێنەوە

 برادەرەکان لەکاتی پێویستیدا دەناسرێنەوە  .......... قال ابن حبان رحمە الله : [ والإخوان يُعرفون عند الحوائج ، لأن كل الناس في الرخاء أصدقاء ، وشرُّ الإخوان الخاذل لإخوانه عند الشدة والحاجة.اهـ ].  واتا : برادەرەکان لەکاتی پێویستیدا دەناسرێنەوە ، چونکە هەموو خەڵکی لەکاتی خۆشیدا هاوڕێن ، و خراپترین برادەر ئەوانەن کە پشتی براکەیان بەردەدەن لەکاتی ناڕەحەتی و پێویستیدا . 📘 روضة العقلاء/٢٢١ 📘

سبەینێ یەکەم ڕۆژی مانگی حاجیانە :

سبەینێ یەکەم ڕۆژی مانگی حاجیانە : ۱- هەر کەسێک نیەتی ئەنجامدانی قوربانی هەیە بۆی درووست نیە [(نینۆک) و (موو) و (پێست )] لەخۆی بکاتەوە . ۲- ئەم ( دەڕۆژە )ــی مانگی حاجیان چەند ڕۆژێکی موبارەکە ، ڕۆژەکانی لە دەڕۆژی کۆتای ڕەمەزان پیرۆز ترە ، و کاتی عیبادەتی پەروەدگارە لە : [(نوێژ ) و ( ڕۆژوو ) و (صەدەقە) و (قورئان خوێندن) ].

نكسات الدّعوات

قال الشيخ مقبل الوادعي رحمه الله : {وإذا كان الجُهّال هم الّذين يقودون الدّعوات؛ فأبشر بنكسات الدّعوات،  فلا بد من مجالسة العلماء، والاستفادة منهم، كما فعل علماؤنا المتقدمون}. .... ["تحفة المُجيب" (ص: 183)]

ترسناكي گاڵته‌ كردن به‌ دروشمى (قوربانی کردن)

 ترسناكي گاڵته‌ كردن به‌ دروشمى (قوربانی کردن) .... بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، أما بعــــــــد : قوربانی کردن یەکێکە لە دروشمە دیارەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه‌ له‌ ڕۆژانى جه‌ژنى قورباندا موسڵمانان ئاژه‌ڵێك سه‌رده‌بڕن به‌ مه‌به‌ستى نزيكبوونه‌وه‌ له‌ خواى په‌روه‌ردگار ، وه‌ دروستێتى و شه‌رعى بوونى ئه‌م كاره‌ش لە قورئانى پيرۆز و فەرموودە شيرينه‌كانى پيغه‌مبه‌رى خوادا صلى الله عليه وسلم باس کراوە و زانايان ئومه‌تى ئيسلام به‌ بێ جياوازى يه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ كارێكى دروست و گه‌وره‌ و مه‌زنه‌ و يه‌كێكه‌ له‌ دروشمه‌كانى ئاينى پيرۆزى ئيســلام. پەروەردگارمان لە قورئانە پیرۆزەکەیدا دەفەرمووێت : ( فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ ) [الكوثر : ۲] واتا : نوێژى جه‌ژن به‌تاك و ته‌نها بۆ خواى گه‌وره‌ بكه‌ و قوربانيش هه‌ر بۆ خواى گه‌وره‌ بكه‌ . وە هەروەها دەفەرمووێت : (وَالْبُدْنَ جَعَلْنَاهَا لَكُم مِّن شَعَائِرِ اللَّهِ ). [الحج : 36] واتا : سه‌ربڕينى حه‌يوانى قوربانيمان بۆ كردوون به‌ يه‌كێك له‌ دروشمه‌كانى ئاينى خواى په‌روه‌ردگار . وە ل...

پەک کەوتەیی دڵ خراپترینە ..

پەک کەوتەیی دڵ خراپترینە ..  ... ئەمشەو لەکاتی نوێژی عیشا بینیم پیاوێکی پەککەوتە بە دوو گۆچانەوە هاتبوو بۆ نوێژی عیشا سەرەڕای پەککەوتەکەی ، بەڵام لەو لاشەوە دەبینین چەندین موسڵمان بە لاشەی ساغەوە نایەن بۆ نوێژی جەماعەت لە مزگەوتدا . کاتێک ئەم حاڵەتانە دەبینیت دڵنیا دەبیتەوە کە ئەگەر دڵ پەکی نەکەوتبێت ئەوا پەکەوتەی لاشە ڕێگر نیە لە نوێژی جەماعەت .
وەلائی ئەهلی سوننە بۆ سونەتە نەوەک جەماعەت و حزب و گرووپ.  .... قـال ابـنُ قُـدامـةَ - رَحِـمَہُ اللهُ تَعَالــﮯَ -: ‏” فـإنَّنـا لا نُــسِوِّغُ لأحـدٍ مُـخالــفةَ السُّـنة كائِــناً مَنْ كـان ، وإنْ كـان منْ أصـحابــِنا فنـحنُ علـيه أشـدّ إنــكاراً منْ غـيره .“ واتا: ئێمە بۆ هیچ کەسێک بەئاسایی نازانین کە مخالەفەی سونەت بکات جا ئەوە هەرکەسێک بێت ، ئەگەر ئەو کەسە لەهاوەڵ و هەوامەزهەبی ئێمە بێت ئەوا ئێمە لەخەڵکی دیک زیاتر توندین لەسەری . (‏تحريم النظر في كتب الكلام - ٥٩)

پیاوچاکان خۆشحاڵ دەبن کاتێک هەڵەی خۆیان دەزانن ..

پیاوچاکان خۆشحاڵ دەبن کاتێک هەڵەی خۆیان دەزانن ..  ..... پێشەوا ئەلبانی بەڕەحمەت بێت لە کاتی دیاری کردنی پلەی فەرموودەیەکدا دەڵێت (حسن) بەڵام دواتر بۆی ڕوون دەبێتەوە کە پلەی فەرموودەکە (ضعيف) ە بۆیە دڵخۆش دەبێت و بەزانینی هەڵەکەی و شوکری خوای پەورەدگار دەکات ، دەفەرمووێت : [الحمد لله الذي هداني لمعرفة خطئي] (۱) واتا : سوپاس بۆ ئەو پەروەردگارەی هیدایەتی دام بۆ زانینی هەڵەکەم . کاتێک هەڵوێستانە دەبینین بۆ خوا سوڵحانت بیردەکەوێتەوە لە پیاو چاکاندا -والله حسیبه- لەکاتێکدا کەس پ ێی نەوتوە هەڵەیت و وەڵامیش نەدراوەتەوە بەڵکو هەرخودی خۆی ڕوونی دەکاتەوە کە هەڵەبووە بەپێچەوانەی کەسانی دیکەوە کە پەشیمان بوونەوە لە هەڵە بە عەیبە دەزانن و وا هەست دەکەن پێی بچووک و بێڕێز دەبن . وە ئەمەش مشتێکت لە خرواری هەڵوێستە جوانەکانی پێشەوا ئەلبانی لە پەشیمان بوونەوە لە فەتوایەک یان اجتهادێک ئەگەر بۆی دەربکەوێت کە هەڵە بووە . خوای پەروەدگار لە ئەلبانی خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت . ..... (۱) صفة صلاة النبي صلی الله علیه وسلم للٲلباني رحمه الله ص: (۹۳)
سەلەفیەکان وانابینن کە دین دەكەوێتە لەرزین لەکاتی بەهەڵە دانانی کەسێکدا  بەڵام  ئەوە ڕەتدەکەنەوە کە تۆمەتی ناڕەوا بلکێنرێت بە خەڵکەوە. ..... [دحر افتراءات أهل الزيغ للشيخ ربیع(227)]

ئەو کردەوەیەی موژدەی بەهەشتت پێدەدرێت بەهۆیەوە

ئەو کردەوەیەی موژدەی بەهەشتت پێدەدرێت بەهۆیەوە ...... الله أكبر الله أكبر الله أكبر لا إله إلا الله والله أكبر الله أكبر  ولله الحمد لە ئەبوو هڕیڕەوە خوایلێ ڕازی بێت دەفەمووێت : پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: [ ما أَهَلَّ مُهِلٌّ قطُّ إلّا بُشِّرَ، ولا كَبَّرَ مُكَبِّرٌ قطُّ إلّا بُشِّرَ، قيل: بالجنةِ؟ قال: نَعَمْ ] [ السلسلة الصحيحة(۱٦۲۱)]. واتا : هیچ کەسێک نیە ( تلبیة ) بکات ئیلا موژدەی پێ دەدرێت ، وە هیچ کەسێک نیە ( تكبیرات ) بکات ئیلا موژدەی پێ دەدرێت ، وترا : بەبەهەشت ؟ فەرمووی : بەڵێ . زانایان دەفەرموون : مەبەست بە (ٲهلَّ) بریتیە لە : (التلبیة) واتا : وتنی : لبیك اللهم لبیك .... کە تایبەتە بە حجیانەوە کە لە حەجدان . وەمەبەست بە (کَبَّرٔ) بریتیە لە : (تکبیرات) : واتا : وتنی : الله ٲکبر ، الله ٲکبر ....

الصديق

وإذا الصديق لقيته متملقاً *** فهو العـدو وحقـه يُـتجنبُ لا خير في ود امريءٍ مُتملقٍ *** حلو اللسان وقلبهُ يتلهَّبُ يلقاكَ يحلفُ أنه بكَ واثقٌ *** وإذا توارى عنكَ فهو العقربُ يُعطيكَ من طرف اللسان حلاوةً *** ويروغ منكَ كما يروغ الثعلبُ

من فوائد كتاب جامع بيان العلم وفضله

من فوائد كتاب  جامع بيان العلم وفضله  ............. 1- وَقَالَ أَبُو نُعَيْمٍ: «وَاللَّهِ مَا هَلَكَ مَنْ هَلَكَ إِلَّا بِحُبِّ الرِّئَاسَةِ» ..................................... جامع بيان العلم وفضله (1/ 571) 2-  عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «ثَلَاثٌ مُهْلِكَاتٌ وَثَلَاثٌ مُنْجِيَاتٌ، فَأَمَّا الْمُهْلِكَاتُ : 1- فَشُحٌّ مُطَاعٌ،  2-وَهَوًى مُتَّبَعٌ،  3- وَإِعْجَابُ الْمَرْءِ بِنَفْسِهِ،  وَالثَّلَاثُ الْمُنْجِيَاتُ : 1- تَقْوَى اللَّهِ فِي السِّرِّ وَالْعَلَانِيَةِ، 2- وَكَلِمَةُ الْحَقِّ فِي الرِّضَا وَالسَّخَطِ، 3- وَالِاقْتِصَادُ فِي الْغِنَى وَالْفَقْرِ» ..................................... جامع بيان العلم وفضله (1/ 568) 3-  قَالَ أَبُو الدَّرْدَاءِ: " عَلَامَةُ الْجَهْلِ ثَلَاثٌ:   1- الْعُجْبُ  2- وَكَثْرَةُ الْمَنْطِقِ فِيمَا لَا يَعْنِيهِ  3- وَأَنْ يَنْهَى عَنْ شَيْءٍ وَيَأْتِيَهُ" ................................ جامع بيان العلم وفضله (1/ 570) 4-...
وَلِلْخَلِيلِ بْنِ أَحْمَدَ: لَوْ كُنْتَ تَعْلَمُ مَا أَقُولُ عَذَرْتَنِي ... أَوْ كُنْتَ تَعْلَمُ مَا تَقُولُ عَذَلْتُكَا لَكِنْ جَهِلْتَ مَقَالَتِي فَعَذَلْتَنِي ... وَعَلِمْتُ أَنَّكَ جَاهِلٌ فَعَذَرْتُكَا .................................................. جامع بيان العلم وفضله (1/ 572)
با له‌ سجلى كرده‌وه‌كانت دا كه‌سانێك هه‌بن كه‌ تۆ هۆكارى هيدايه‌تيان بيت ، هه‌ر وه‌كو چۆن تۆش له‌ سجلي كردوه‌ى كه‌سانێك دايت كه‌ هۆكارى هيدايه‌تي تۆ بوون با يه‌كيك له‌ كرده‌وه‌وكانت بريتي بێت له‌ دوعاي خێر كردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى هۆكارى هيدايه‌تت بوون بۆسه‌ر كارى چاكه‌ و رێگاى خێر بۆ ئه‌وه‌ى ناوى تۆش له‌ ليستى ئه‌وانه‌ بێت كه‌ دوعات بۆ ده‌كرێت . ................. ئه‌ى په‌روه‌ردگار پاداشتى خێرى ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌يته‌وه‌ كه‌ هۆكارى هيدايه‌تمان بوون بۆ ته‌وحيد و سونه‌ت و تاعه‌ت و ڕه‌وشتى جوان .

🔶زیکری ڕۆژی عەرەفە 🔶

🔶 زیکری ڕۆژی عەرەفە  🔶 🔵  (لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد و هو على كل شيء قدير) 🔵 ................................................................ ▪️  خير الدعاء دعاء يوم عرفة و خير ما قلت أنا و النبيون من قبلي: ((لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد و هو على كل شيء قدير)) . 📚  حسنه الألبانی فی صحيح وضعيف سنن الترمذي (8/ 85) ▪️ واتا : باشترین دوعاء دوعای ڕۆژی عەرەفەیە وە باشترین شتێك کە من و پێغەمبەرانی پێش منیش وتبێتیان بریتیە لە : لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد و هو على كل شيء قدير . .............   زانایان ڕاجیایان هەیه ئایا ئەمە تایبەتە بە ئەهلی موقف لە عەرەفە یان بۆ هەموو خەڵکە ...  دوو وتەی تیایە  زاهیری لەفزەکەشی باسی ڕۆژە نەوەک موقف  والله ٲعلم