نوێژی (خۆرگیران و مانگ گیران)
نوێژی (خۆرگیران و مانگ گیران)
.......پرسیار :
ئەگەر کەسێک هات بۆ ئەوەی نوێژی (خۆرگیران و مانگ گیران) بکات ،
بینی کە ئەوان لە رکاتی یەکەم لە ڕکوعی دووەم ،
ئایا ڕکاتی یەکەمی بۆ حسابە یان نا ؟
وەڵام :
ئەگەر نوێژ خوێن هات و پێشنوێژەکە لە ڕکوعی دووەم بوو لە لە نوێژی خۆرگیران و مانگگیران ئەوا (الله ٲکبر) دەکات و نوێژیان لەگەڵ دەکات ،
بەڵام ئەو ڕکاتەی بۆ ناژمێردرێت ، چونکە بنچینەکە ڕکوعی یەکەمە ، پێویستە بیگێڕێتەوە ، ئەوە دەگێڕێتەوە کەلەدەستی چووە ، ڕکاتی یەکەم دەگێڕێتەوە بە هەردوو ڕکوع و هەردوو سوجدەکەیەوە ،
وە ئەو ڕکوعەی دووەمیش ئەگەر پێیدا گەشت ئەوە بە سوود و سوونەت بۆی دەژمێردرێت ،
بەڵام لە کاتی گێڕانەوەدا ڕکاتی یەکەم دەگێڕێتەوە بە هەر دوو ڕکوع و هەردوو سەجدەکەیەوە .
.....
پێشەوا عبدالعزیز بن عبدالله بن باز بەڕەحمەت بێت
تعليقات