مەوقفی جوان قەت لەبیرناکرێ ::..
مەوقفی جوان قەت لەبیرناکرێ ::..
٭٭٭ لەساتەوەختی حادثەی ئیفکدا ئافرەتێکی ئەنصاری هاتەلای دایکە عائیشە (ڕەزای خوای لێبێت)و بینی یەکسەر گریا ، ئیتر زۆر پێکەوە گریان بێئەوەی هیچ وتەیەکیش بدرکێنن ..
بۆیە دایکە عائیشە دەڵێت : قەت ئەو مەوقیفەیم بیرناچێتەوە ..
سەرچاوە : صحیح البخاري (٤۱٤۱).
٭٭٭ كاتێک خودای بەرز تەوبەکەی (کەعبی کوڕی مالک)ی وەرگرت و لەهەڵەکەی خۆشبوو کە بەشداری جەنگی تەبوکی نەکردبوو بەبێ عوزری شەرعی ، کەعب ڕۆیشت بۆ مزگەوتی پێغەمبەر ، لەو دەمەدا تەڵحە بەهەڵەداوان ڕایکرد بۆلای کەعب و باوەشی پێداکرد...
کەعب دەڵێت : قەت ئەو مەوقیفەی تەڵحەم بیرناچێتەوە ..
سەرچاوە : صحیح مسلم (۲۷٦۹).
بۆیە زۆرکات مەوقیفێکی لەو جۆرانە لەهەزارەها وتەو کردەوەش کاریگەرترە ...
................
باوکی موسلیمە (هیوا زیرەک).
تعليقات