پەروەردگار حیکمەتی هەیە لە کارەکانی .

پەروەردگار حیکمەتی هەیە لە کارەکانی .
.....
ئەم ڕووداوەی [کچە نیقابەکە] چەندین سوودی تێدابووە لەوانەش :
۱-گەورەی ئیسلام کە بەدژایەتی کردنی بەهێز تر دەبێت .
۲-قین لە دڵی دوژمنانی کە هەمیشە هەوڵی خەفەکردنی دەدەن و لەهەوڵی بەردەوام دان بێ وچان .
۳- بەچاوی خۆتان بینیتان ئەگەر پەرتەوازەیی موسڵمانان نەبێت ئەوا بەڕاستی یەکگرتووییان کاریگەری زۆری دەبێت ؟!
٤-موسڵمان هەرچەند تاوانبار بێت -هەمووشمان تاوان بارین- هەمیشە سەربەرزە بەئیسلامەکەی و پێی ناخۆشە سووکایەتی بە درووشمەکانی ئاینەکەی بکرێت و موسڵمانان خێرێکی زۆریان تێدایه .
٥-ئەوەی کە ئازاری دوژمنانی ئیسلام دەدات بریتیە لە دەست گرتنمان بەدرووشمەکانی ئاینەکەمانەوە نەوەک تەنها گوتاف و پۆستی فەیس بووکمان .
٦-دەرخستنی ڕووی ڕاستی [ (دیمکراسی خوازان ) و (بانگەشەکارانی ئازادی) و ( مافی مرۆڤ) و (مافی ئافرەتان)] ، کە ئەمانە تەنها بۆ دژایەتی ئیسلام و موسڵمانەنە و هەموو کەس مافی هەیە و ئازادە تەنها موسڵمان و دەستگرتوان بە دینەوە نەبێت.
۷-ئەوەی گرنگە موسڵمانان لەم دۆخەدا ئەنجامی بدەن :
ٲ- هاندانی خوشکانی موسڵمان بۆ زیاتر دەستگرتن بە پۆشاکی شەرەف مەندی و ڕێزەوە .
ب-بڵاوکردنەوەی وتار و ئامۆژگاری سەبارەت بە باڵاپۆشی و نیقاب .
ج- بڵاوکردنەوە و چاپکردنی ئەو کتێبانەی لە سەر بابەتی باڵاپۆشی نووسراون .
د- تەرخانکردنی وتاری هەینی و تایبەت کردنی بە (باڵاپۆشی) .

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان