المشاركات

عرض الرسائل ذات التصنيف لە فەتوای زانایان .

: جیاوازی چیە لە نێوان ( الوسیلة ) و ( الفضیلة ) کە لە دوای بانگ دەی ڵێین ( آت محمدٍ الوسيلة والفضيلة ) ؟

مەرجەکانی وەڵامدانەوەی دوعا و پاڕانەوە چیە؟

مەرجەکانی وەڵامدانەوەی دوعا و پاڕانەوە چیە؟ شێخ عبید الجابری خودا بیپارێزێت دەفەرمووێت: وەڵامدانەوەی دوعا چەند مەرجێکی هەیە ، لەوانەش : ۱- بەخاڵصی داوا و پاڕانەوەکەی لەخودا بێت . ۲- دڵنیابێت کە خودا وەڵامی دووعاکەی دەداتەوە. ۳- لە دووعاکەیدا تاوانێک یان پچڕاندنی خزمایەتی تیا نەبێت . ٤- پەلەی نەبێت لە دوعاکەیدا ، بەڵکو پێویستە لەسەر بپاڕێتەوە و ئارامبگرێت ، وە خوای پەروەردگاریش ئەوەی دەیەوێت جێ بەجێی دەکات ، وە پەلەکردنیش پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ڕوونی کردوەتەوە وەکو ئەوەی کەسێک بڵێت : من پاڕامەوە و وەڵامم نەدرایەوە. ٥ - لە دووعا کەیدا سنور بەزاندن نەبێت . ٦- حەڵاڵ بوونی خواردن و خورادنەوە و جل و پۆشاک و جێگای نیشتەجێ بوون . ..... إتحاف العقول بشرح الثلاثة الأصول للشیخ عبید الجابری (٨١/٨٠).

مەرجەکانی وەڵامدانەوەی دوعا و پاڕانەوە چیە؟

مەرجەکانی وەڵامدانەوەی دوعا و پاڕانەوە چیە؟ شێخ عبید الجابری خودا بیپارێزێت دەفەرمووێت: وەڵامدانەوەی دوعا چەند مەرجێکی هەیە ، لەوانەش : ۱- بەخاڵصی داوا و پاڕانەوەکەی ...

نوێژی (خۆرگیران و مانگ گیران)

نوێژی (خۆرگیران و مانگ گیران) ....... پرسیار :  ئەگەر کەسێک هات بۆ ئەوەی نوێژی (خۆرگیران و مانگ گیران) بکات ،  بینی کە ئەوان لە رکاتی یەکەم لە ڕکوعی دووەم ،  ئایا ڕکاتی یەکەمی بۆ حسابە یان نا ؟  وەڵام :  ئەگەر نوێژ خوێن هات و پێشنوێژەکە لە ڕکوعی دووەم بوو لە لە نوێژی خۆرگیران و مانگگیران ئەوا (الله ٲکبر) دەکات و نوێژیان لەگەڵ دەکات ، بەڵام ئەو ڕکاتەی بۆ ناژمێردرێت ، چونکە بنچینەکە ڕکوعی یەکەمە ، پێویستە بیگێڕێتەوە ، ئەوە دەگێڕێتەوە کەلەدەستی چووە ، ڕکاتی یەکەم دەگێڕێتەوە بە هەردوو ڕکوع و هەردوو سوجدەکەیەوە ، وە ئەو ڕکوعەی دووەمیش ئەگەر پێیدا گەشت ئەوە بە سوود و سوونەت بۆی دەژمێردرێت ،  بەڵام لە کاتی گێڕانەوەدا ڕکاتی یەکەم دەگێڕێتەوە بە هەر دوو ڕکوع و هەردوو سەجدەکەیەوە .  ..... پێشەوا عبدالعزیز بن عبدالله بن باز بەڕەحمەت بێت

حوکمی دەرکردنی زەکاتی سەرفترە چیە بە پارە ؟

حوکمی دەرکردنی زەکاتی سەرفترە چیە بە پارە ؟ وەڵام : حوکمەکەی ئەوەیە کە بەتاڵە و پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەری خوایە علیه الصلاة والسلام درهەم و دیانر هەبوو لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم وە لەسەردەمی خەلیفە ڕینمونی کراوەکاندا . پێغەمبەری خوا عليه الصلاة والسلام ئەم کارەی بەشەرع داناوە بە خواردن ، وە ئەمەش دروشمە بۆ ئیسلام و وە دەرکردنی پارە ئەم دیاردە و دروشمەی تیانیە . هەر بۆیە پێویستە بەو شێوازە دەری بکەین کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمامی کردووە .  ....................... [  📕  مرحبا يا طالب العلم ص 464 للشيخ ربيع المدخلي - حفظه الله - ]

تتبع أخطاء بعض الدعاة

تتبع أخطاء بعض الدعاة  ...................... سئل الشيخ صالح الفوزان - حفظه الله - أحسن الله إليكم ! هذا سائل يقول : هل ما يقوم به أحد طلبة العلم ، من تتبع أخطاء بعض الدعاة ، وجمعها ، وإخراجها في أشرطة بحيث يخصص لكل داعية شريطًا يذكر فيه أخطائه ، وهفواته ، فهل هذا من المنهج الصحيح ؟ جواب الشيخ - حفظه الله : إذا كان القصد من هذا بيان الحق ، وبيان الخطأ ؛ فهذا طيب ، هذا من الدعوة إلى الله ، أننا نبين الأخطاء لأجل ألا يقع الناس فيها . أما إذا كان القصد التشهي ، والتشفي من الشخص ، والتنقص للشخص ؛ فهذا لا يجوز ، هذا لا يجوز . نعم . واتە:پرسیار کرا لە زانای پایەبەرز شێخ صالح الفوزان خوا بیپارێزێت : خوای گەورە چاکتان بۆ بکات ، ئەمە پرسیار کەرێکە دەڵێت : ئایا ئەوەی کە یەکێک لە فێرخوازانی زانستی شرعی پێی هەڵدەستێیت لە بەدوا گەڕانی هەڵەی کۆمەڵێک لە بانگخوازان وە کۆکردنەوەی و بڵاوکردنەوەوە بەشێوازێک کە بۆ هەر بانگ خوازێک شریتێک تەرخان دەکات تێیدا باسی هەڵەکانی دەکات ، ئایا ئەم کارەی ڕێبازێکی دروستە ؟ وەڵامی شێخ خوا بیپارێزێت : ئەگەر مەبەست لەم کارە ڕونکردنەوەی حەق و ڕاستی و دەرخ...

حوکمی نوێژ کردن لە مزگەوتی دوور و وازهێنان لە نزیک .

حوکمی نوێژ کردن لە مزگەوتی دوور و وازهێنان لە نزیک . ..................... پرسیار : من و هەندێک کەسی دیکە ڕۆژی جمعە دەچین بۆ ئەنجامدانی نوێژی جومعە لە مزگەوتێک لە گوندێکی دەوروبەر سەرەرای بوونی مزگەوت لەلای خۆمان و بوونی وتار خوێن تییدا ، ئایا واجبە لەسەرمان لە ئەو مزگەوتە نوێژ بکەین یان هیچ ڕێگریەک نیە کە مرۆڤ لەو مزگەتە بچین بۆ مزگەوتێکی دیکە ؟ وەڵام : هیچ ڕێگریەک نیە لە ڕۆشتن لە مزگەوتێکەوە بۆ مزگەوتێکی دیکە هەر چەند دوور تر بێت لە ئەو مزگەوتەوەی کە لیتەوە نزیکە ، وە هیچی تیدا نیە کە بچن بۆ مزگەوتێکی دیکە لەبەر بوونی مەصلەحەتیکی شەرعی ، لەبەر ئەوەی وتار بێژەی کەی زاناتر و شارەزا ترە ، یان لەبەر ئەوەی کە تۆ زیاتر کاریگەر دەبیت بە وتارەکەی ، یان لەبەر هۆیکاری دیکەی شەرعی . مەبەستەکە ئەوەیە : کە هیچی تێدا نیە ، وە پێویست نیە لەسەرت کە تۆ لە ئەو مزگەوتە نوێژ بکەیت کە لەدەوروبەرتە ئەگەر وازهێنانەکەت زیانیکی لەسەر بەند نەبێت ، ئەوا تۆ ئازادیت . لەهەر مزگەوتێک نوێژ دەکەیت و بەتایبەتی ئەو مزگەوتەی کە زیاتر کاریگەر دەبێت و خشوعی زیاترە و سودی و زانیاری زیاتری تێدایە . ...