: جیاوازی چیە لە نێوان ( الوسیلة ) و ( الفضیلة ) کە لە دوای بانگ دەی ڵێین ( آت محمدٍ الوسيلة والفضيلة ) ؟


پرسیار : جیاوازی چیە لە نێوان ( الوسیلة ) و ( الفضیلة ) کە لە دوای بانگ دەی ڵێین  ( آت محمدٍ الوسيلة والفضيلة ) ؟
وەڵام : 
جیاوازی نێوانیان بریتیە لەوەی کە : 
(الوسیلة) ناوێکی تایبەتە بە بەرز ترین پلەی بەهەشتەوە ، هەروەکو لە فەرموودەیەکدا هاتووە کە عبدالله ی کوڕی عمری کوڕی عاص گویی لە پێغەبەری خوا بووە صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی : (( إذا سمعتم المؤذن، فقولوا مثل ما يقول ثم صلوا علي، فإنه من صلى علي صلاة صلى الله عليه بها عشرا، ثم سلوا الله لي الوسيلة، فإنها منزلة في الجنة، لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله، وأرجو أن أكون أنا هو، فمن سأل لي الوسيلة حلت له الشفاعة ) رواه مسلم .
واتا : ئەگەر گوێتان لە بانگ بێژ بوو ، ئەوە هەرچی وت ئێوەش دووبارەی بکەنەوە ، پاشان صەلاواتم لەسەر لێ بدەن ، هەرکەسێک صەلاواتێکم لەسەر لێبدات خوای پەروەردگار دە جار صەلاواتی لەسەر لێ دەدات ، پاشان داوای (الوسیلة)م بۆبکەن ، کە بریتیە لە شوێنێک لە بەهەشتدا ، بۆ هیچ کەسێک نابیت تەنها بەندەیەک نەبیت لە بەندەکانی خوا ، وە رجاء و داوام وایە کە من ئەو کەسە بم ، هەر کەسێک داوای وەسیلە بۆ بکات ئەوا شەفاعەتی منی بۆ هەیە . 
بەڵام 
( الفضیلة ) ئەوە بریتیە لە زیادە لە پاداشت و پلە و شتی دیکەدا. 
..............
[فتاوى نور على الدرب - للشيخ بن عثيمين رحمه الله تعالى]

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان