حیکمەت و نهێنیەکانی ڕؤژووگرتن
حیکمەت و نهێنیەکانی ڕؤژووگرتن
......
یەکەم : شکاندنی نەفس چونکە تێر بوون و شەهوەت نەفسی مرۆڤەکان توشی خۆبەزلزانی و لە سنووردەرچوون دەکات .
دووەم : دڵ بەتاڵ دەبێت بۆ زیکر و بیرکردنەوە چونکە سەرقاڵ بون لەگەل ئەم شەهوەتانەدا وادەکات کە دڵ ڕەق ببێت و کوێر ببێت وە وادەکات کە دڵی مرۆڤ داببڕیت لە بیرکدنەوە و ویادکردنەوەی .
سێیەم : دەوڵەمەند قەدری نیعمەتی خودا دەزانێت بەسەریەوە کە دەتوانیت و دەستی دەگات بە جۆرەها خۆراک کە لە مانگەکانی دیکەدا بەردەست بووە بۆی و شوکری خوای پەروەردگار دەکات .
چوارەم : تەواوکاری کۆمەڵایەتی بەدی دێت بە هۆی ڕۆژوو گرتنەوە دەولەمەند هەژاری بیردەکەوێتەوە و یارمەتی دەدات و هەستی پێدەکات کە دۆخی برسێتی چۆنە .
پێنجەم : ڕۆژوو دەمارەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە هەر بۆیەش شەیتانیش ڕێگاکانی هاتووچۆکرنی لێ تەسک دەبێتەوە لە جەستەی مرۆڤدا .
شەشەم : خۆ ڕازاندنەوەیە بە سەبر و ئارامگری هەر بۆیە بەبێ شومار پاداشت دەدرێتەو .
حەوتەم : پشودانێکە بۆ کۆئەندامی هەرس و ئیسراحت پێدانیەتی بۆ ئەوەی ماوەیەک ڕزگاری ببێ لە پڕێتی .
تعليقات