بۆچونی زانایانی سەردەم سەبارەت بە یەکخستنی بانگ لە مزگەوتەکاندا
بۆچونی زانایانی سەردەم
سەبارەت
بە یەکخستنی بانگ لە مزگەوتەکاندا
....................
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد :
1)
پێشەوا و فەرمودەناسی سەردەم محمد ناصر الدین
ئەلبانی ~:
(( تعطيل شعيرة الأذان من مئات المساجد
بالأذان الموحد في أحد البلاد الإسلامية خلافا لإجماع سائر البلاد الإسلامية سلفا
وخلفا)).
واتا : لەکاتی باس کردنی بیدعەکاندا دەفەرمووێت :- 67: پەکخستنی دروشمي بانگدان لە
سەدان مزگەوتەوە بە یەکخستنی بانگدان لە یەکیک لە ولاتە ئیسلامیەکاندا بە
پێچەوانەی یەکدەنگی هەموو ولاتانی ئیسلامی لە کۆن وتازەدا ([1]).
وە هەروەها دەفەرمووێت : (( ولست أدري - والله ! - كيف تجرأ على إحداث
هذه البدعة من أحدثها بعد هذه القرون الطويلة ، ومع استمرار سائر عواصم البلاد
الإسلامية على المحافظة على الأذان في كل مسجد وإعلانه بواسطة مكبر الصوت !))
واتا : من نازانم والله چۆن جورئەتی کردە سەر
داهێنانی ئەم بیدعەیە ئەو کەسەی دای هێناوە دوای ئەم هەموو سەدە درێژەی ، وە لەگەڵ
بەردەوامی هەموو ولاتانی ئیسلامی لە پایتەختەکانیاندا لەسەر پاریزگاری کردن لە
بانگدان لەهەموو مزگەوتێکدا و ئاشکراکردنی بەهۆی سەماعە و گەورە کەرەوەی دەنگەوە([2])
2)
المجمع الفقهي الإسلامي المنعقد في مكة بتاريخ 12
/7/ 1406 هـ:
إکتفا کردن بە بەکارهێنانی رادیۆی بانگدان بۆ
مزگەوتەکان لە ڕێگای ئامێری تۆمارکردنی دەنگەوە جێی خۆی ناگرێت ، وە بانگی شەرعی
بەم شێوازە بەدەست ناکەوێت و بەدی نایەت ، وە واجبە لەسەر موسڵمانان کە ڕاستەوخۆ
بانگ بدەن لەکاتی خۆیدا بەوشێوازەی کە موسڵمانان بۆیان ماوەتەوە لەسەردەمی
پێغەمبەرمانەوە محمد صلى الله علیه وسلم هەتاوەکو ئیستا([3]) .
3)
الهيئة الدائمة للبحوث و الإرشاد
بانگدان بەهۆی ئامێری تۆمارکردنی دەنگەوە جێگای
خۆی ناگریت بۆ بە جێهێنانی ئەم عیبادەتە([4]) .
4)
زانای پایەبەرزی ئیسلام محمد بن صالح العثیمین ~
ئایا بانگدان لەڕێگای تسجیلەوە صحیح و دروستە ؟
وەلام : بانگدان بە مسجل صحیح و ڕاست نیە ، چونکە بانگدان
عیبادەتە و عیبادەتیش پێویستی بە نیەت هەیە ([5]).
وە هەروەها دەفەرمووێت : گواستنەوەی
بانگ لەڕێگەی تۆمارگراوەوە (تسجیل) دروست نیە لە جێگەی ئەو بانگەی كە شەرعییە و ڕێگەپێدراوە
دابنرێت ، چونكە بانگی شەرعی و ڕێگەپێدراو نزاكردن و وەسفكردنی خودای گەورەی تێدایە
، بۆیە ئەمەش كرارەو پێویستی بە كەسێكە ئەنجامی بدات ، بەڵام بانگی تۆماركراو هیچ
كردارێكی تێدا نییە ، چونكە ئەگەر بتەوێت گوێ لە تۆماركراوێك بگریت تۆماركراوەكە عیبادەتێكی
نەكردووە و بە هۆی كارەكەیەوە لە خودای گەورە نزیك ببێتەوە .
ئەی ئەگەر ئامێرەكە تێك چوو؟ بۆیە جاری وا هەیە
ئامێرەكە تێك دەچێت ، بۆیە دروست نیە لە جێگەی بانگی شەرعی دابنرێت ، بەڵكو پێویستە
لە بانگی شەرعی و ڕێگەپێدراودا كەسێك كە تەكلیف لەسەرێتی ئەو بانگ بدات.
وشەی خودای گەورە بە بەرز ڕابگرێت و شاهیدی بدات
بە یەكتاپەرستی خودا ، وە شاهیدی بدات كە پێغەمبەرمان نێردراوی خودای گەورەیە و
بانگی خەڵكی بكات بۆ نوێژ و سەرفرازی و .... دەبێت ئەمانەی تێدا بێت .
وە ئەگەر ئێمە وتمان بانگی تەسجیل و تۆماركراو شەرعی
و دروست نیە ئەوە ئەو كاتەش دروست نیە وەڵامیش بدرێتەوە .
واتە دروست نیە خەڵكی شوێنی بكەوێت .
لەبەر وتەی پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم كە
فەرموویەتی : (( إذا سمعتم المؤذِّن فقولوا مثل ما یقول المؤذن )) ([6])
واتە ئەگەر گوێتان لە بانگدەر بوو وەكو ئەوە بڵێن
كە بانگدەر دەیڵێت .
وە ئێمەش لە ڕاستی دا گوێمان لە بانگدەر نەبووە ،
بەڵكو گوێمان لە دەنگێكی تۆمار كراو و تەسجیل بووە كە پێشتر تۆمار كراوە .
وە ئەگەر كەسێك پرسیاری كرد و وتی : جیاوازی چیە
لە نێوان گواستنەوەی لە ڕێگەی كەسێكەوە یان لە ڕێگەی تۆمار كراوێكەوە؟
لە وەڵامدا دەڵێین : جیاوازی نێوانیان ئاشكرایە ،
چونكە ئەو كەسەی كە بە ویستی خۆی بانگ دەدات بانگێكی شەرعی و ڕێگەپێدراوە و ئەم شێوازەیان
وەڵام دەدرێتەوە و پەیڕەوی دەكرێت بەو شێوازەی كە لە سوننەتدا هاتووە ، بەڵام بانگی
تۆماركراو لە ڕاستی دا بانگ نییە ، وەكو چۆن پێشتر ئاماژەمان پێ كرد.
.
پوختەى بابەتەکە :
1- بانگدان دروشم و شەعیرەیەکى گەورەى ئیسلامە .
2- یەکخستنى بانگدان بیدعە و داهێنراوە لە سەردەمانى پێشودا بوونى نەبووە.
3- بانگدانى ئەلیکترۆنى شوێنى بانگى شەرعی ناگرێتەوە و زیان بەخشە .
4- بانگدانى ئەلیکترۆنى فەزل و ئەجرى بانگدان لەدەست موسڵمانان دەدەت.
5- بانگدان عیبادەتە و عیبادەت پێویستى بە نیەتە ئەمەش لە مسجل و رادیۆدا بوونى نیە .
6- بانگدان فەرزێکى کیافییە لەسەر موسڵمانان ئەگەر پێى هەڵنەستن هەمووویان تاوانبار دەبن لەو ناوچەیە .
7- ئەگەر لە رێگاى ڕادیۆوە بانگ بدرێت وەڵام دانەوەى پێوست نیە .
8- جیاوازى هەیە لە نێوان بانگى ئەلیکترۆنى بۆ بە ئاگاهێناننەوە وەکو لە مۆبایل و شوێنەکانى کارکردندا هەیە لەگەڵ بانگى ئەلیکترۆنى بۆ ئاشکراکردنى کاتى نوێژەکان لە مزگەوتدا .
پوختەى بابەتەکە :
1- بانگدان دروشم و شەعیرەیەکى گەورەى ئیسلامە .
2- یەکخستنى بانگدان بیدعە و داهێنراوە لە سەردەمانى پێشودا بوونى نەبووە.
3- بانگدانى ئەلیکترۆنى شوێنى بانگى شەرعی ناگرێتەوە و زیان بەخشە .
4- بانگدانى ئەلیکترۆنى فەزل و ئەجرى بانگدان لەدەست موسڵمانان دەدەت.
5- بانگدان عیبادەتە و عیبادەت پێویستى بە نیەتە ئەمەش لە مسجل و رادیۆدا بوونى نیە .
6- بانگدان فەرزێکى کیافییە لەسەر موسڵمانان ئەگەر پێى هەڵنەستن هەمووویان تاوانبار دەبن لەو ناوچەیە .
7- ئەگەر لە رێگاى ڕادیۆوە بانگ بدرێت وەڵام دانەوەى پێوست نیە .
8- جیاوازى هەیە لە نێوان بانگى ئەلیکترۆنى بۆ بە ئاگاهێناننەوە وەکو لە مۆبایل و شوێنەکانى کارکردندا هەیە لەگەڵ بانگى ئەلیکترۆنى بۆ ئاشکراکردنى کاتى نوێژەکان لە مزگەوتدا .
وصلى الله وسلم على نبینا محمد وعلى آله وصحبه
وسلم .
کۆکردنەوە و وەرگێڕانی
زانا سلیم کەلاری
٢٦-٢-٢٠١٧
تعليقات