باهەڵچونەکانت بێباوەڕت نەکات

با هەڵچوونەکانت بێ باوەڕت نەکەن !!!
.....
بێگومان هەموو  مرۆڤەکان کاری گەر دەبن بە ڕووداوەکانی دەورو بەریان بەتایبەتی لەکاتی ڕووداوە ناخۆشەکاندا وەکو لەدەست دانی ئەو شتانەی کەبەلای مرۆڤەوە خۆشەویستە

بەڵام بێ گومان دەبێت هەمیشە ئاگاداری وشەکانی سەرزمانمان بین و بزانین چی دەڵێین چونکە  "بەڕاستی ئارامگری لە ساتەکانی یەکەمیندایە  "
باشترین ئارامگریەک لەکاتی ناڕەحەتیدا بریتیە لە ئارامگری لەسەر دامەزراوی ئیمان و باوەڕەکەت ....

کاتێک دەبینیت لەدۆخێکدایت کاریگەری ڕووداوەکانی دەوروبەرت لەسەرە و تووشی هەڵچوون و بێزاری بوویت ئەوکات ئارام بگرە لەسەر نەدۆڕاندنی ئیمانەکەت بە وشە عاتفی و بێ ماناکانت ....

هەرگیز لە ڕووداوەکاندا گلەی  و گازندە لە (خودای دانا و کارلەجێ ) مەکە چونکە ئەمە کوفرێکی ڕوون و بێباوەڕیەکی دیارە وەبزانە پەروەردگار پرسیاری لێ ناکرێت دەربارەی کردارەکانی ..

بێگومان بە لەوەی چۆن یەکێک لەناوەکانی پەروەدگارت بریتیە (الحکیم) و تۆ دانت پێدا ناوە
بەهەمان شێوەش لەکارەکانیدا حەکیم و کارلەجێیە  ...

لەکاتی هەڵچوونەکانتدا بزانە چی دەڵێیت و چی بڵاودەکەیتەوە ....

بۆیە ئارام بگرە  باوەڕەکەت مەدۆڕێنە  ...

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان