شەهید

[شەهید ]
نازناوێکی ئاینیە ....
....
شيخ عەلی ڕەملی - خوابیپارێزێت -  دەفەرمووێت :
" شەهید نازناوێکی ئاینی شەرعی ئیسلامیە بە هیچ کەسێک ناگوترێت تەنها موسڵمان نەبێت ..

وە زانایان ڕاجیایان هەیه دەربارەی هۆکاری ئەم ناوە :

هەندێکیان دەڵێن :

[( هۆکارەکەی ئەوەیە کە ڕۆحەکەیان گەیشتووە و شاهیدی ماڵی ئاشتی و سەلامەت بووە (بەهەشت) وە ڕۆحی کەسانی دیکە شاهیدی ئەو شوێنەنابێت و پێ ناگات تەنها لە ڕۆژی قیامەتدا نەبێت )] ..

وە هەندێکی دیکەشیان دەڵێن :

[(هۆکارەکەی ئەوەیە کە خوای پەروەدگار و مەلائیکەتەکانی شاهیدی چونە بەهەشتیان بۆ دەدەن )]...

وە بۆچوونی دیکەش هەیە "

هەروەها دەبێت ئەم نازناوە [شەهید] بۆ ئەو کاسانە بەکاربهێنرێت کە :
شاهیدیان بۆ دراوە
یان دوای هەبوونی مەرجە شەرعیەکان بگوترێت  :
[داواکارین خوای پەروەدگار بەشەهید قەبووڵی بکات ]
یان [ڕەجای ئەوەمان هەیە شەهید بێت ]..

چونکە شەهید شایەتی چونە بەهەشتە ...
وە لەبیروباوەڕی ئەهلی سوونەش وایە کە :  ناتوانین شاهیدی دڵنیای چونە [بەهەشت] یان چونە [جەهەنم] بۆ هیچ کەسێک بدەین لە ئەهلی قیبلە  ..
......

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان