سوتاندنی بەروبوومی کشتوکاڵی جوتیاران
سوتاندنی بەروبوومی کشتوکاڵی جوتیاران .
.................
الحمد لله والصلاة والسلام على
رسول الله ، أما بعد :
ئەمرۆ لەکاتی گەڕانەوەدا لە وتاری هەینی بینمان ئاگرێکی گەورە هەیە لە نیوان گوندی سەید خەلیل و کەلار دواجار بۆمان دەرکەوت ئەم ئاگرە هی سوتاندنی ڕەنجی یەک ساڵی جوتیارانە .
ئەمرۆ لەکاتی گەڕانەوەدا لە وتاری هەینی بینمان ئاگرێکی گەورە هەیە لە نیوان گوندی سەید خەلیل و کەلار دواجار بۆمان دەرکەوت ئەم ئاگرە هی سوتاندنی ڕەنجی یەک ساڵی جوتیارانە .
بەڕاستی ئەم کارە کاریکی حەرام
و نادروستە چونکە :
1-
پەروەردگار
دەفەرمووێت : (( وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا
عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ
الْأَبْصَارُ )) [ إبراهيم:42 ].واتا : وا هەست نەکەن کە
پەروەردگار بێ ئاگایە لەوەی کە کەسانی ستەمکار ئەنجامی دەدەن ، چونکە بەڕاستی هەڵی
گرتوون بۆ ڕۆژێک کە چاو تێیدا ئەبڵەق دەبێت .
2-
پێغەمبەری
خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : ((المسلم
من سلِم المسلمون من لسانه ويده ))([1]) واتا : موسلمانی تەواو ئەو کەسەیە کە موسڵمانان سەلامەت بن لە
دەست و زمانی .
3-
وەهەروەها
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : «لا
ضرر، ولا ضرار»([2]) واتا : نابێت مرۆزڤ زیان بە خەلکی بگەیەنێت جا قازانجی خۆی تێدا
بیت ئەو زیان گەیاندنە یان نا .
4-
پێغەمبەری
خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : « مَنْ
ضَارَّ ، ضَارَّ اللَّهُ بِهِ» ([3]) واتا : هەرکەسێک
زیان بە بگەیەنێت ئەوا خوای پەوەردگار لەپاداشتی ئەوەدا زیانی پێئەگەینێت.
5-
پێغەمبەری
خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : « إِنَّ دِمَاءَكُمْ
وَأَمْوَالَكُمْ حَرَامٌ عَلَيْكُمْ » ([4]) واتا : بەڕاستی
خوێنتان و ماڵتان لەسەر یەکتری حەرامە .
وەهەروەها ئەم کارە چەندین زیان
و دەرننجامی ترسناکی هەیە لەوانەش :
1- زیان گەیاندن بە جوتیاران و لە دەستدانی رەنجی ساڵێکیان .
2- زیان گەیاندن بەبازار و دروست کردنی گرانی ئەو جۆرە بەروبوومانە .
3- لەناو بردنی چەندین جۆری ئاژەڵ کە لە ناو ئەو دەإڵ و دانانەدا
دەژین .
4- لەناو بردنی پووش پەلاش و جارەکان دەبێتە هۆی ئەوەی ئاژەڵان هیچیان
دەست نەکەوێت بیخۆن .
5- دوورخستنەوەی خەڵکی لە بەخیو کردنی ئاژەڵ چوونکە ئەگەر زەویەک
نەبیت ئاژەڵی تێدا بلوەڕێنرێت چی بدرێت بە ئاژەڵان .
6- دوور خستنەوەی خەڵکی لە کشتوکاڵ کردن چونکە خەلکی ئەمین نیە لەوەی
ئایا زەراعەتەکەی دەسوتینرێت یان نا ؟ ئایا رەنجبەخەسار نابێت .
7- زیانگەیاندنە بە ژینگەی و تێکدانیەتی .
بۆیە ئەمە کارێکی ناشرین و قێزەونە و خوای پەوەردگار فەساد و
خراپەکاری پێ خۆش نیە لەسەر زەویدا .
خوای پەوەردگار رەحم بە هەموو لایەک بکات
زانا سليم كەلاری
هەینی
(4-شەوالی -١٤٤٠ ) بەرامبەر
بە ( ٧-٦-٢٠١٩)
تعليقات