پەرتووکی [سونەتە پشتگوێخراوەکان لە ڕەمەزاندا ]ی پێشەوا ئەلبانی

پەرتووکی
[سونەتە پشتگوێخراوەکان لە ڕەمەزاندا ]ی پێشەوا ئەلبانی
.....
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲمابعد :
‌ یەکێک لەو نوسراوە بەنرخانەی پشت گوێ خراوە دەربارەی مانگی ڕەمزان بریتیە لە [السنن المهجورة في رمضان] كە لە بنچینەدا وانەیەکی بەنرخی پێشەوای ئەهلی سونە شێخ ئەلبانی بەڕەحمەت بێت کە نوسراوەتەوە و ڕێک خراوە . 
وە چەند بابەتێکی گرنگ لەخۆ دەگرێت ونوسراوێکی زۆر بەنرخە ،
هەربۆیە هەندێک لەگرنگ ترین سودەکانی باس دەکەم پشتیوان بەخوا ، لەوانە :
۱- دووعای بەرەبەیان.
۲-پاشێو درەنگ کردن .
۳-خێرا بەربانگ کردنەوە .
٤-سەیرکردنی زانینی بەرەبەیان و خۆر ئاوابوون بۆئەوکەسانەی گونجاوە.
٥-خواردنەوەی وتەواو کردنی پێویستی خۆی ئەگەر پەرداخێکی بەدەستەوە بوو و بانگی دا .
٦-وتنی الصلاة خیر من النوم لە بانگی یەکەمدایە نەوەک دووەم .
۷-دووبانگ پەیوەندی بە ڕەممزانەوە نیە بەڵکو دەبێت لەهەموو ساڵ بەو شێوازە بێت .
۸- کاتی دەست گرتنەوە لەخواردن و نوێژی بەیانی هیچ جیاوازیەکیان نیە و دەبێت هەردووکیان لەکاتی فجری صادقدا بێت .
۹- هەڵەی ئەو تەقویمە فەلەکیەی کاری پێدەکرێت بەتایبەتی لە نوێژی مەغربدا .
۱۰- ئینکاری کردنی ئەو بیدعانەی زیادکراوە بۆ پێش و پاشی بانگ .
۱۱-ڕوونکردنوەی ئەوەی کە؟بانگی شەرعی بە[الله اکبر ] دەست پێدەکات و بە [لا اله الا الله] کوتایی دێت .
۱۲-جەختکردنەوە لەسەر وتەی [الزائد ٲخو الناقص] کە تەیەکی عامی خەڵکی سووریایە . شێخ بەکاری دێنێت بۆ ئینکاری کردنی بیدعەکان .
وە چەندین سودی بەنرخی دیکەی تێدایە .
خوای پەروەردگار شارەزامان بکات بە ئاینەکەی خۆی .
زانا سلیم کەلاری
شەوی دوانزەی رمضان ۱٤٤۰

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان