فەزڵ و پاداشت و ئادابی تەوقە کردن لەگەڵ موسڵماندا
هەندێک لە فەزڵ و ئادابی
تەوقەکردن
لەگەڵ موسڵماندا
.....................................
.....................................
الحمد
لله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد :
موسڵمانی خۆشەویست ئەم پارچە نوسینەی
بەردەستت بریتیە لە چەند فەرموودەیەک لە باسی ( فەزڵ و ئاداب و
پاداشتی تەوقە کردن لە گەڵ موسلماندا ) بەهیوای ئەوەی سود بەخش
بێت بۆ هەموو لایەک .
v
تەوقە کردن هۆکاری
لیخۆشبوونی تاوانە
v
فەرموودەی یەکەم :
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : ( ﻣـﺎ ﻣِــﻦ ﻣـﺴﻠﻤَـﻴْـﻦ
ﻳﻠـﺘـﻘﻴـﺎﻥ ﻓـﻴﺘـﺼـﺎﻓﺤـﺎﻥ ، ﺇﻻّ ﻏـﻔـﺮ ﻟﻬـﻤﺎ ﻗﺒـﻞ ﺃﻥ ﻳـﺘـﻔﺮﻗـﺎ ) ([1])
واتا : هیچ دوو موسڵمانێک نیە بەیەک بگەین و تەوقە بکەن بەیکەوە
، ئەوا خوای پەروەردگار لەتاوانەکانیان خۆش دەبێت پێش
ئەوەی لەیەک جیاببنەوە .
v
فەرموودەی دووەم:
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : ( ﺇﺫا ﻟﻘِـﻲَ اﻟﻤﺴـﻠﻢ ﺃﺧـﺎﻩ
اﻟﻤـﺴﻠﻢ ، ﻓـﺄﺧﺬ ﺑِـﻴـﺪﻩ ﻓﺼــافحة ، ﺗﻨـﺎﺛﺮﺕ ﺧﻄـﺎﻳﺎﻫُـﻤﺎ ﻣـﻦ ﺑﻴﻦ ﺃﺻـﺎﺑﻌـﻬﻤﺎ ﻛـﻤﺎ
ﻳﺘـﻨﺎﺛـﺮ ﻭﺭﻕ اﻟﺸﺠـﺮ ﺑﺎﻟـﺸﺘـﺎء) ([2])
واتا : ئەگەر موسڵمانێک گەشت بەبرای موسڵمانی ،
دەستی گرت و تەوقەی لەگەل کرد ، ئەوا تاوانەکانیان لە نێوان پەنجەکانیانەوە
دەوەرێت هەر وەکو چۆن گەڵای دار لە زستاندا دەوەرێت.
v
فەرموودەی سێیەم :
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : ( ﺃﻳّـﻤﺎ ﻣُﺴﻠﻤـَﻴْـﻦ اﻟـﺘـﻘـﻴﺎ ﻓﺄﺧـﺬ
ﺃﺣـﺪﻫﻤﺎ ﺑِـﻴـﺪ ﺻﺎﺣـﺒﻪ ، ﻓَـﺘـﺼـﺎﻓﺤـﺎ ﻭﺣَﻤِـﺪا اﻟﻠﻪ ﺗﻌـﺎﻟﻰ ﺟـﻤﻴﻌﺎً ﺗــﻔـﺮّﻗـﺎ
ﻭﻟﻴـﺲ ﺑﻴﻨـﻬﻤﺎ ﺧـﻄﻴـﺌـﺔ ). ([3])
واتا : هیچ دوو موسڵمانێک نیە بەیەک بگەن ،
یەکێکیان دەستی برادەرەکەی بگرێت ، و تەوقە بکەن و سوپاسی خوای پەروەدگار بکەن
پێکەوە ، لەیەک جیادەبنەوە و هیچ تاوانێک لە نێوانیاندا نیە .
با تەوقە
کردنەکەت لەبەر خوای پەروەدگار بێت
v
فەرموودەی
چوارەم :
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : (ﻣـﺎ
ﻣِـﻦ ﻣﺴﻠـﻤَـﻴْـﻦ ﻳﻠـﺘـﻘـﻴﺎﻥ ﻓﻴـﺴﻠّﻢ ﺃﺣـﺪﻫﻤﺎ ﻋﻠـﻰ ﺻـﺎﺣﺒﻪ ، ﻭﻳـﺄﺧﺬ ﺑﻴــﺪﻩ ﻻ ﻳﺄﺧـﺬ
ﺑﻴـﺪﻩ ﺇﻻّ ﻟﻠﻪ ، ﻓـﻼ ﻳﻔـﺘﺮﻗـﺎﻥ ﺣﺘـﻰ ﻳـﻐـﻔﺮ ﻟـﻬـﻤﺎ). ([4])
واتا : هیچ دوو موسڵمانێک نیە بەیەک بگەن و
یەکێکیان سەلام بکات لە برادەرەکەی ، وە دەستی بگرێت و تەوقە بکەن وە دەستی ناگرێت
تەنها لەبەر خوای پەروەردگار نەبێت ، لەیەک جیا نابنەوە هەتاوەکو لەتاوانەکانیان
پاکبونەتەوە.
سەرەتا
دەست مەکێشەوە لە کاتی تەوقە کردن دا
v
فەرموودەی
پێنجەم :
كــان
رســـول الله صلى الله علیه وسلم : ( ﺇﺫا ﺻــﺎﻓﺢ ﺭﺟـﻼ ﻟـﻢ ﻳـﺘﺮﻙ ﻳـﺪﻩ ﺣـﺘﻰ ﻳﻜـﻮﻥ ﻫـﻮ
اﻟﺘـﺎﺭﻙ ﻟــﻴﺪ ﺭﺳـــﻮﻝ اﻟﻠﻪ صلى الله علیه وسلم )([5])
واتا : پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەگەر
تەوقەی لەگەڵ کەسێک بکردایە دەستی بە نەدەدا هەتاوەکو ئەو دەبوە یەکەم کەس کە
دەستی پێغەمبەری خوای بەردەدا.
وصلى
الله وسلم على نبينا محمد
ئامادەکردنی
زانا سليم کەلاری
پێنج شەم
٣٠-٣-٢٠١٧ بەرامبەر ٢-٧-١٤٣٧
تعليقات