تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتاندا

تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتاندا
.....................
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ٲما بعد :
وە بەڕاستی جێگیر بووە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی : (أخوف ما أخاف على أمتي الأئمة المضلون )([1]) واتا : ترسناك ترين شتيك كەلێتان بترسم بریتە لە کۆمەڵیک لە پێشەوایانی گومڕاکەر .
يەکێکی دیکە لەگومرایەکانی بانگخوازی گەورەی ئیخوان د.سەید ئەحمەد کەبە ئەم مانگی ڕەمەزانە کردی بە دیاری بۆ خەلکی بریتی بوو لە حەڵاڵ کردنی تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتاندا .
لەکاتێکدا ئەم بابەتە چەندێن فەرموودەی ڕاست ودروستی لەسەرە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله علیه وسلم کە ئەم کارە حەرامە و دروست نیە ، لەوانەش :
1-          پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت :  ( إني لا أصافح النساء ([2])  واتا : من تەوقە لەگەل ئافرەتاندا ناکەم .
2-          پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : (لئن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمس امرأة لا تحل له)([3]) واتا : ئەگەر مێخیک بکوترێت بەسەری یەکێک لەئیوەدا باشترە بۆی لەوەی دەست بەدەستی ئافرەتیک بکەویت کە بۆی حەڵاڵ نیە .
    3-         پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە کاتی بەیعەت وەرگرتندا ئامادە نەبوو تەوقە لەگەڵ ئافرەتاندا بکات لەکاتێکدا کە ئەصل و بنچینە وایە بەیعەت بە دەست دەکرێت ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە بەلگە بەهێزەکانی حەرامبوونی تەوقە کردن لەگەڵ ئافرەتاندا ، دایکمان عائیشە خوای ڵی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (وَاللَّهِ مَا مَسَّتْ يَدُهُ يَدَ امْرَأَةٍ قَطُّ فِي المُبَايَعَةِ، وَمَا بَايَعَهُنَّ إِلَّا بِقَوْلِهِ)([4]) واتا : والله دەستی بەر دەستی هیچ ئافرەتێک نەکەوتووە هەرگیز لە پەیمان وەرگتندا ، وە تەنها بە وتە پەیمانی لە ئافرەتان وەرگت .
4-          پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم کە باشترینی خەڵقە و دڵ پاکترین کەسە ئەگەر ئەو تەوقە نەکات و بڵیت من تەوقە لەگەل ئافرەت ناکەم ئەی کێ هەیە لە ئەو دڵ پاک تربێت تاوەکو بۆی دروست بێت تەوقە لەگەڵ ئافرەتان بکات ؟!
5-          یەکێک لە شوبهە و گومانەکانی ئەم بەناو دکتۆرە بریتی بوو لەوەی کە ( مس )  لە فەرموودەکەدا بەمانای مجازی دێت نەوەک دەست لیدان و تەوقە لەگەڵ کردن ، کە مەبەست بە مانا مەجازیەکە بریتیە لە (زینا) بەڵام ئایا ئەگەر بەمانای زینا بێت ، ئایا سزاکەی چیە لە شەریعەتدا کەسێک ئەو کارە بکات ؟!  بێگومان هەر کەسێک لەشەرع بزانێت دەزانیت سزای ئەو کەسە بریتیە لە جەلدە لێدان یان ڕەجم کردن نەوەک ئەو سزایەی لە فەرمودەکەدا هاتووە .
هەروەها زانایان کۆدەنگیان نەقل کردووە لەسەر حەرامێتی دەست ئەم کارە لەوانەش :
1-          زانای پایەبەرز شێخ محمد تقی الدین الهلالی بەڕەحمەت بێت : (أجمع المسلمون من السلف والخلف على أن لمس المرأة الأجنبية في أي موضع من جسمها حرام ومعصية لله)([5]) واتا : موسڵمانان کۆدەنگن لە پێشینان و پاشینان لەسەر ئەوەی کە دەست دان لە ئافرەتی بێگانە (غەیری مەحرەم) لەهەر بەشێکی جەستەی بێت حەرامە و سەرپێچی پەروەردگارە .
2-          زانای بەڕێز شێخ محمد سلطان المعصومي بەرەحمەت بێت دەفەرمووێت : ( إنَّ مصافحة النساء الأجنبيات لا تجوز ولا تحل سواء مع الشهوة أو لا، وسواء كانت شابة أو لا، وذلك مذهب الأئمة الأربعة وعامة العلماء رحمهم الله ).([6]) واتا : بەڕاستی تەوقە کردن لەگەڵ ئافرەتانی بێگانە دروست و جائیز نیە ، جا بە شەهوەتەوە بێت یان بە بێ شەهوەت ، یان ئافرەتەکە گەنج بیت یان نا ، ئەمەش بۆچوونی پێشەوایانی چوار مەزهەبەکە و تیکڕای زانایانە بەرەحمەت بن
هەر بۆیە پێویستە لەسەر موسڵمانان وریایی خۆیان بن و دین و ئیمانی خۆیان بپارێزن و بەهیچ جۆرێک گوێ لەم کەسە گومڕا و سەرلێ شێواوانە نەگرن . چونکە ئەمانە خەڵکی بانگ دەکەن بۆ ئاگر نەوەک بۆ خۆشی بەهەشت .
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە وەصفی کەسانی گومڕا و بیدعەچییدا دەفەرمووێت : (دُعَاة على أبواب جهنَّم، مَن أجابَهُم إليها قذَفُوه فيها) واتا : بانگخوزانێکن لەسەر دەگاکانی جەهەنمن ، هەکەسێک وەڵامیان بداتەوە بۆی ئەوا فڕێی دەدەنەوە ناو جهنمەوە .
داواکارم لە پەروەردگار کە موسلمانان بپارێزێت لە کەسانی گومڕا و لاڕێبوو .
وصلی الله وسلم وبارک علی نبینا محمد .

زانا سلیم کەلاری
شەوی سێی رمضان
٨-٥-٢٠١٩



([1]) [ صححه الالباني صحيح الجامع (1551) السلسلة الصحيحه (1582) ]
([2]) رواه النسائي ( 4181 ) وصححه الألباني " صحيح الجامع " ( 2513 ) .
 ([3])[ صحيح الجامع ( 5045 ) ].
 ([4])متفق عليه.
([6]) عقد الجوهر الثمين (ص189)

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان