[ڕەوشتی سێیەم : درۆکردن لەپێناو پێکەنینی خەڵکی]
لە بەهزی کوڕی حەکیمەوە دەکێڕێتەوە لەباوکیەوە
لە باپیریەوە دەفەرمووێت : گوێم لە پێعەمبەری خوا بوو صلی الله علیه وسلم دەیفەرموو:
«وَيْلٌ لِلَّذِي يُحَدِّثُ بِالحَدِيثِ لِيُضْحِكَ بِهِ القَوْمَ فَيَكْذِب،
وَيْلٌُ لَهُ، وَيْلٌ لَهُ» [رواه التِّرمذي (2315), وحسَّنه الألباني في «صحيح الترمذي» (1885)].
واتا : وەیل بۆ ئەو کەسەی کە قسەدەکات بۆخەڵکی بۆئەوەی
پێکەنن و درۆیان بۆ دەکات ، وەیل بۆ ئەو کەسە ، پاشان وەیل بۆ ئەو کەسە .
سوودەکانی ئەم فەرموودەیە :
۱- درووست
نیە بۆ مرۆڤی موسڵمان درۆ بکات لەپێناو پێکەنینی خەڵکی .
۲-سزای
قورس دانراوە بۆ ئەو کەسەی ئەم تاوانە دەکات کە ئەویش بریتیە لە وەیل کە شیوێکە لە
شیوەکانی دۆزەخ - پەنابەخوا - بەڵکو چەند جارێک ئەم دووعای دووبارە کراوەتەوە لەفەرموودەکەدا..
۳- ئەگەر
ئەم گاڵتە کردنە بریتی بێت لە گاڵتەکردن بە درووشمە ئاینیەکان لەپێناو پێکەننینی خەڵکی
-وەکو ئەمڕۆ دەیبین - ئەوە تاوانەکەی گەورە ترە پەنا بەخوا بەڵکو کوفرە.
٤-ئەم فەرموودەیە ڕێگر نیە لە گاڵتەکردنی
ئاسایی و دڵ خۆش کردن خەڵکی بەڵکو ئەوەڕێگا پێدراوە ئەگەر بەقسەی جوان و ڕاست و حەق
بێت و لەسنوری خۆیدا بێت .
تعليقات