[ ڕەوشتی چوارەم : گوێگرتن لە قسەی خەڵکی بەبێ ئیزن]



لە ئیبن عەباسەوە خوای لێ ڕازی بێت دەفرمووێت : پێغەمبری خوا صلی الله علیه وسلم فەموویەتی : (من تسمع حديث قوم وهم له كارهون صب في ٲذنه الآنك يوم القيامة) [ٲخرجه البخاري ]. واتا : هەرکەسێک هەوڵی گوێگرتن بدات بۆ وتەی کەسانێک کە پێیان ناخۆشە گوێیان لێ بگیریت ئەوا قوڕقۆشمی تواوە دەکرێتە گوێی لەڕۆژی دوایدا .

سوودەکانی ئەم فەرموودەیە :

۱- گوێگرتن لە قسەی خەڵکی کارێکی ناڕەوا و حەرامە و لەتاوانە گەورەکانە .

۲- ئەم سزایە بۆ کەسێکە هەوڵی گوێگرتن بدات نەوەک دەنگەکە بێت بە گوێیدا.

 ۳- ئەم تاوانە بۆ ئەو گوێگرتنانەیە کە خاوەنەکەی پێی ناخۆشە گوێی لێ بگریرێت .

٤-  پێناخۆش بوونی خەڵکی بە دووڕێگا دەزانرێت : ڕاستەوخۆ پێت بڵێن نامانەوێت گوێت لێ بێت یان بەحاڵیانەوە بۆت دەربکەوێت کە پێیان خۆش نیە .

٥- یەکێکی دیکە لەڕێگاکانی گوێگرتن بریتیە لە قسە دەرهێنان بە منداڵان یان دانانی ئامێری دەنگ تۆمار کردن بەبێ ئاگاداری خەڵکی .

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان