[ڕەوشتی یەکەم : خیانەتکاردن لە بەرپرسیارێتی] .
لە مەعقلی کوڕی یەسارەوە خوای لێ ڕازی بێت
دەفەرمووێت : گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو ﷺ
دەیفەرموو : ( مَا مِنْ عَبْدِ يَسْتَرْعِيهِ اللَّهُ رَعِيَّةً،
يَمُوتُ يَوْمَ يَمُوتُ، وَهُوَ غَاشٌّ لِرَعِيَّتِهِ، إِلَّا حَرَّمَ اللَّهُ
عَلَيْهِ الْجَنَّةَ ) متفق علیە.
واتا : هیچ بەندەیەک نیە خوای پەروەردگار
خەڵکانێک بخاتە ژێر دەستیەوە ، پاشان کەمردنی دێت و دەمرێت خیانەتی لە ژێر
دەستەکانی کردبێت ئیلا پەروەردگار بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات .
ئەمەش گشتگیرە و هەموو بوارەکان
دەگرێتەوە جا ئەو بەپرسیاریەتیە بچووک بێت یان گەورە گشتی بێت یان تایبەتی :
بەرپرسی وڵاتێک بێت و هاوڵاتی هەبێت
یان بەرپرسی قوتابخانەیەک بێت و خوێندکاری هەبێت
یان بەرپرسی مزگەوتێک بێت و نوێژخوێن و فێرخوازی
هەبێت .
یان بەپرسی خێزانێک بێت و منداڵ و
کەسوکاری لەبەر دەست بێت .
تعليقات