ئەمانە دوژمنن بیان ناسن !
ئەمانە دوژمنن بیان ناسن !
....الحمد لله و الصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد :
بەڕاستی هەرکەسێک بڕوانێتە کار و کرەوەی هەندێک لە ڕاگەیاندنە کوردیەکان ئەوا بەڕوونی بۆی دەردەکەوێت کە ئەمانە دوژمنن دەبێت بناسرێن و وریای فێڵ و تەڵەکەیان بین ، وە لە وتەکانیانەوە دەناسرێن :
۱- سەرۆکی وڵاتی نیوزلەندا دەڵێت : ئەوەی موسڵمانانی تێدا کوژراوە (کردەوەیەکی تیرۆریستیە) بووە .
بەڵام ئەمانە دەڵێن : (هێرشێکی چەکداریە ) بووە ، تەنها و تەنها لەبەر ئەوەیە بێدینان بە تیرۆریست وەسف نەکەن.
۲- بۆ ئێزیدی و کاکەیی و زەردەشتی و مەسیحی و جولەکە و مولحید و بێ دین دەڵێن : (شەهید بوو ، شەهید کرا ، ژمارەی شەهیدەکان ) .
بەڵام بۆ ئەو هەموو موسڵمانەی نیوزلەندا دەڵێن : (کوژان ، کوژراوەکان) .
وشەی شەهید کەلە بنچینەدا هی ئیسلام و موسڵمانانە لە موسڵمانی دادەڕن و بۆ کافر و بێدینەکانی بەکاردێنن .
بەڵام بۆ ئەو هەموو موسڵمانەی نیوزلەندا دەڵێن : (کوژان ، کوژراوەکان) .
وشەی شەهید کەلە بنچینەدا هی ئیسلام و موسڵمانانە لە موسڵمانی دادەڕن و بۆ کافر و بێدینەکانی بەکاردێنن .
۳- مێشکی خەڵکی دەبەن ئەگەر کەرێکی زەردەشتیەک گەڕی بگرێت !!بەڵام کردەوەیکی ئاوا گەورە و ناشرین بە سادەیی باس دەکەن .
٤-هەمیشە هەوڵی جوانکردنی بێ دین و کافران دەدەن و بە ستەملێکراو و ئاشتی خواز وێنەیان دەکەن بەڵام لەبەرامبەریشدا هەمیشە وبەبێ وچان هەوڵی ناشرین کردنی ئیسلام و لێدان لە بنچینە و بنەماکانی دەدەن وبەستەمکار و خوێنڕێژ وێنایان دەکەن . بەڵام شوکر بۆ خوا هەموو ڕووداوێک دەیسەلمێنێت کە ئەوە کێیە ستەمکارە و کێشە ستەملێکراوە ؟! .
٥- بێئاگایی موسڵمانان بەرامبەر خوێنڕێژی بێ دینان و کوشتار و قەتڵ وعامەکانیان و سەرسام بوون بە شارستانیەتی ئەوان بەڵام ئەوان بێ ئاگانین لە مێژووی خۆیان و هەمیشە هەوڵی تۆڵەکردنەوە لەموسڵمانان دەدەن وەکو ئەو ڕووداوەی دووێنێش نمونەیەکی بوو .
٦-پێویستە موسڵمانان فێری ولاء وبراء بکرێن و بزانن ئەوەی دۆستیانە کێیە و ئەوەش دوژمنە کێیە ؟ چونکە ترسناکترین مەترسی لەسەر مرۆڤ ئەوەیە دوژمنەکەی لەپێستی دۆستدا خۆی حەشار دابێت .
خوای گەورە لە ئەو موسڵمانانە خۆشبێت و بەشەهید وەریان بگرێت و موسڵمانان شارەزا بکات بە دینەکەیان و دۆست و دوژمنی خۆیان بناسن .
تعليقات