هەر عەمرە و حەجتان بیرە ؟ ئەی بۆ باسێکی مۆندیالی ڕووسیای 2018 ناکەن ؟؟‼️
هەر عەمرە و حەجتان بیرە ؟
ئەی بۆ باسێکی مۆندیالی ڕووسیای 2018
ناکەن ؟؟‼️
.....
♦️ ئەی موسڵمانی ژیر و هۆشیار :
🔶
بیرتان دێت کاتێک خەڵکی سەردانی ماڵی پەروەردگار دەکات جا بە مەبەستی بە جێ
گەیاندنی فەریزەی حەج بێت یان ئەنجامدانی عەمرە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن چی
هەرایەکیان نایەوە ؟
🔶 بیرتانە چەن به خەڵکیان وت ئەو پارەی لە حەج و عەمرە سەرفی ئەکەن
بیدەن بە فەقیر ؟
🔶
بیرتانە دەیان وت پارە دان بە فەقیرەکانی کوردستان باشترە لە سەرف کردنی پارە لە
وڵاتی سعودیە ؟
⚫️ بێگومانم لەوەی کە بیرتانە ، بەڵام
🔺
ئایا هیچتان بیستووە دەربارەی مۆندیالی 2018 ؟
🔺
ئایا بەچاوی خۆتان نای بینین چەندین کەس لێرەوە سەفەریان کرد بۆ وڵاتی ڕووسیا بۆ
بینین و سەیرکردنی یاریەکانی مۆدیال ؟
🔺
ئایا نای بینن چەند پارەی کوردستان دەبرێتەوە دەرەوە و لە ڕووسیا سەرفدەکرێت ؟
🔻
بێگومانم هەموو ئەمانەتان بینیووە ...
🔷
بەڵام ئەوەی کە نەتان بینیووە بریتیە لە هێرشی کەناڵەکان بۆ ئەو کەسانەی کە
ڕۆشتوون بۆ ڕووسیا ...
🔷
ئەوەی کە نەتان بینیووە بریتیە لە داواکردنی وازهێنان لە ڕۆشتن بۆ ڕووسیا لەبەر
خاتری هەژاران ....
🔷
ئەوەی کە نەتان بینیووە بریتیە لە ...... هتد
🔸بۆیە
مووسڵمانی ژیر و عاقڵ جوان تێ بگە و بەباشی بزانە کەئەم کەناڵانە لە خەمی فەقیر و
هەژاری ئەم وڵاتەدا نین ....
🔸ئەی
مووسڵمانی ژیر بزانە فرمێسک ڕشتنەکەیان بۆ خاتری پاراستنی ئابووری کوردستان نیە
..
🔸ئەی
مووسڵمانی ژیر پێویستە بزانیت کە ئامانجەکە ناشرین کردنی ئیسلام و بێزاندنی دروشمە
جوانەکانی حەج و عەمرەیە ....
🔹باشە
حەقی خۆمانە بپرسین :
کەناڵەکان 💻 بۆ باسی ڕۆشتنی تاکی کورد ناکەن بۆ ڕووسیا و سەیر کردنی مۆندیال ⚽️⚽️ ؟
🔹
بۆ داوا ناکەن ئەو پارەیە بخرێتە خزمەتی هەژارانەوە ؟
✔️ ئەمە تەنها باسی ڕووسیا بوو ...
⚫️ باسی سەردان و گەڕان و گەشتی وڵاتان ناکەم
کە دەیەها جار ئەوەندەی پارەی حەج و عەمرەی تێدا سەرف دەکرێت
⚫️ باسی بەرنامە و پەخشە ڕاستەوخۆکانی خۆتان ناکەم چەندین دەفتەر
دۆلار تەرخان دەکەن بۆ بەرنامەی بێ سوود ...
⚫️ باسی زنجێرە فیلمە دۆبلاج کراوەکان ناکەم کە بە پارەی خەیاڵی
دەیکڕن و ڕەوشت و دین وکلتوری ئە گەلە داماوەی پێ دەشێوێنن ..
✅ دیارە له کۆتایدا دەڵێم : ( ئەمانە لە
خەمی هەژاراندا نین بەڵام ڕقیان لە درشمەکانی ئیسلامە)
خوای گەورە هۆشیارمان بکاتەوە و
شەرەزامان بکاتلە پیلانی دژایەتی کارانی ئیسلام ....
ئەمە قسەکردن و بێڕێزی نیە بەو کەسانەی
ڕۆشتوون بۆ ڕووسیا بەڵکو باسی دووفاقی و دووڕوویی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنە ...
......
زانا سلیم كەلاری
شەوی یەک شەم
2018 - 6 - 24
تعليقات