ئێوە ڕقتان لە دروشمەکانی ئیسلامە ئەگینا دڵسۆزی هەژاران نین
ئێوە ڕقتان لە دروشمەکانی ئیسلامە
.....
الحمد
لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد : 
بەڕاستی
کەناڵەکانی ڕاگەیاندن زیانی زۆریان گەیاندووە بە بیروباوەڕ و ڕەوشت و کلتوری ئەم
گەلە موسڵمانە ، بەهەموو جۆرێک
هەوڵ دەدەن خەڵکی لە دینداری و عیبادەتی خوای گەورە دوور بخەنەوە ، چونکە بڵاو
بوونەوەی دروشمەکانی ئیسلام بێزار و بێتاقەتیان دەکات ، وە هەندیک
لەو بابەتانەشی کە ماوەیەک جارێک وەکو دڕک دەچێت بەچاوی مولحید و بێدین و
عەلمانیەکاندا بریتیە لە بابەتەکانی
:
 [ (حەج و عومرە) و ( قوربانی ) و ( مزگەوت دروست
کردن)  ] 
بۆیە
هەر ماوەیک جارێک کەسێکی ناڕۆشنبیر و دڵ پیس و بۆگن دێننە سەر شاشەکان بۆ ئەوەی
تانە بدات لەم شەریعەتە پاک و بێ گەردە .
هەر
جارێک بە ناوێک و بە بۆنەیەکەوە دێنە سەر شاشەكانی تەلەفیزیۆن و دەست دەکەن بە
ڕشانەوە بەرامبەر دروشماکانی ئیسلام ، وە ئەمانەش چەند جۆرێکن و بەچەند شێوازێک
قسە دەکەن : 
جۆرێکیان
دەڵێن : ( لەبری دروست کردنی مزگەوت بڕۆن قوتابخانە دروست بکەن خۆ تەنها کۆمەڵگا
پێویستی بە مزگەوت نیە بەڵکو ئاین هانمان دەدات بۆ ئاوەدانکردنەوە  لە هەموو ڕووەکانەوە  ) . 
دەڵێین
: بەڵام ئەم کەسانەی ئەڵێی بیریان چووە کە هەرخۆيان و هاوشێوەکانیان بوون دەیان
گووت : ئێوەکارتان بەسەر کۆمەڵگا و ژیانی خەڵکەوە نەبێت چوونکە ئاین پەیوەندی
نێوان تاکەکانە بەخواوە و پەیوەندی تاکە کەسیە .
ئەی
بیرتان چوو دەتان ووت ئێوە کارتان نەبێت بەسەر کۆمەڵگاوە و ئێمەش کارمان نیە بە
مزگەوتەکانی ئێوەوە ئیتر ئێستاش بۆ دەم له مزگەوتەکانیشمان ناپارێزن و دەڕشێنەوە
پێیدا ؟! 
 ئاخۆ ئەگەر ئەمانە موسڵمان بن بۆ دەبێت ڕقیان لە
مزگەوت ببێتەوە و داوای ئەوە بکەن دروست نەکرێت لە کاتێکدا  مزگەوت : 
لە
ئیسلامدا جێگا و پلە تایبەتی خۆی هەیە و ماڵی لەخواترسانە و جێگای پەرەستن و
ڕەوشتی جوان و پتەو کردن ئارامی کۆمەڵگا و پاراستنی شیرازەی خێزانەکانە . 
جۆرێکی
دیکەیان دەڵێن : (قوربانی مەکەن خودا دەوڵەمەندە و پێویستی بە قوربانی ئێوە نیە
یان دەڵێن : سەربڕینی ئاژەڵان بێ ڕەحمیە ) . 
دەڵێین
: بەڵێ بێگومان پەروەردگارمان دەوڵەمەندە و پێویستی بە قوربانی ئێمە نیە بەڵکو
بەتەنها قوربانی نا ، پێویستی بە هیچ عیبادەتێک نیە  بەڵام ئێمە لەبەر هەژاری و پێویستیمان بۆلای
خوای پەروەردگار بۆیە قوربانی دەکەین بۆ ئەوەی ئەو پەروەردگارە دەوڵەمەندە لە
بەخشش و ڕەحم و بەزەیی و عاطائی خۆی بێ بەشمان نەکات .
پاشان
دەربارەی بڕگەی دووەمتان کە دەڵێن :( قوربانی بێ ڕەحمیە بە ئاژەڵان ) 
دەڵێن
ئەو ئاژەڵانە پەروەردگاری ئێمە دروستی کردووە بۆ ئەوە کە ئێمە سوودی لێ ببینین و
سەری ببڕین ئەمەش لە پەیڕەوی ئاینی ئێمەدە هیچ کێشەیەکی تێدا نیە بەڵام ئێوەیەک کە
دەڵێن سەربڕینی ئاژەڵ بێ ڕەحمیە ئەی ئێوە لە ڕێستۆرانت و چێشتخانە و گەشت و
سەیرانەکانتاندا چی ئەخۆن ؟ باشە تۆ بڵێی ئەو گۆشتانەی ئێوە دەیخۆین هی ڕووەک و
دار و درەخت بێت ؟! 
بۆیە
ئەمە جگە لە چاو هەڵنەهاتن بە دروشمەکانی ئیسلامدا هیچی دیکە نیە . 
وە
کۆمەڵێکی دیکەیان دەڵێن : ( ئێوە مەڕۆن بۆ حەج و عەمرە پارەکاتان بدەن بە هەژارانی
وڵاتی خۆمان خێرترە  یان دەڵێن : پارەی حەج
و عەمرەکانتان بدەن بە نەخوشخانەکان 
خێرترە  یان دەڵێن : ئێوە پارەی ئەم
وڵاتە دەدەن بە عەرەبی سعوودیە و زیان لە ئابووری وڵات دەدەن ) . 
 پێیان دەڵێین : دیاری کردنی ئەوەی کامە کارە خێر
و کامەی باشترە ئەوە ئیشی ئێوە نیە بەڵکو ئەوە کارێکە پەیوەستە بە ئاینی ئیسلامەوە
و پەروەردگار و پێغەمبەری نازدارمان صلى الله عليه وسلم بۆیان ڕوون کردوینەتەوە . 
هەر
بۆیە ئێمە دەزانین کە حەج کردن یەکێکە لە پایەکانی ئیسلامەتی و لەپێش هەموو
خێرێکەوەیە بۆ کەسێک کە توانای هەبێت . 
وەهەروەها
عەمرەکردن یەکێکە لە خێرە هەرە مەزنەکان و هۆکاری پاکبوونەوەیە لەتاوان چۆن دەبێت
موسڵمانان وازی لێ بهێنن ؟!
پاشان
ئەگەر موسڵمان بەقسەی ئێوە بکەن و واز بهێن لە حەج و عەمرە یەکێک لە
دروشمەگەورەکانی ئاینەکەمان دەبێت لەدەست بدەین بە بیانووی یارمەتی فەقیر و هەژار
کە ئەمەش هەرگیز ناکرێت و نای بینن . 
پاشان
ئایا کێیە کە پارە دەدات بە نەخۆشخانەکان و فەقیر و هەژاران ئایا کەسانی دڵ پیس و
عەلمانی و بێدینەکانن یان کەسانی دیندار و ئەوانەن کە دەچن بۆ حەج و عەمرە ؟! بێگومان
کۆمەڵێ دووەمە . 
دواتر  دەڵێیین : ئێمەش حەقی خۆمانە بپرسین : 
ئەی
باشە ئێوەی پارەی پەخشە ڕاستەوخۆکانتان بۆ نادەن بە فەقیر و هەژاران و واز بهێنن
لە ماندوو کردنی مێشکی موسڵمانان ؟ ! 
ئەی
باشە ئێوە بۆ ئەو هەموو دەفتەرە دۆلارە خەیاڵیەی دەیدەن بە دۆبڵاج کردنی فیلمەکان
و زنجیرە بەرەڵاییەکان بۆ تێکدانی ڕەوشت و ئەخلاق و بیروباوەڕی کۆمەڵگا بۆچی ئەم
پارەیە بە هەژاران و نەخۆشخانەکان نادەن ؟ ! 
ئەی
باشە ئێوە پارەی ئاهەنگ و بۆنە و یادەکانی خۆتان 
کە کردووتانە بە مایەی نەهامەتی بۆ ئەم خەڵکە داماوە  بۆ نایدەن بە هەژاران و نەخۆشخانەکان ؟! 
کاتێکیش
دەڵێن : (ئێوە پارەکەتان مەدە بەعەرەبەکانی سعوودیە سعوودیە ) 
دەڵێین
: ئەم وتەیە وتەی کەسێکی زۆر گەمژە و نەزانە چوونکە ئەو پارەیە بۆ عەرەبەکانی
سعوودیە نیە بەڵکو ئەوە پشکی کۆمپانیاکانی ناوخۆ 
و ڕسووماتی حکومەتی هەرێم و پشکی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی چەندینی ئەرکی
دیکەیە و تەنها بەشێکی کەمی بۆ ئەو وڵاتەیە پاشان ئەو وڵاتە باشترین خزمەت پیشکەش
دەکات بە میوانەکانی لە کات و ساتی حەج و عومەرەدا هەر بۆیە ئەگەر ئەندازەیک
پارەیان دەست بکەوێت وەکو هەروەڵاتێکی دیکە کە گەشتیاریان هەیە هیچ کێشە و
عەیبەیەکی تیا نیە . 
بەڵام
دیسان مافی خۆمانە بپرسین ئایا ئەمە خەمخۆریە بۆ ئابووری کوردستان و دڵسۆزیتانە بۆ
هەژاران یان ڕقبوونەوەیە لە دروووشمەکانی ئیسلام و دژایەتی کردنیەتی ئەگینا دیسان
لێ تان دەپرسین : 
ئەی
بۆ وتەیەکتان نیە بۆ هاوەڵەکانی خۆتان کاتێک بەرەڵاکانی ئەوروپا و ئەلبانیا و
وڵاتانی عەرەبی دێنن بۆ کۆنسێرت و ئاهەنگەکان ؟
 باشە بۆ ناڵێن : پارە خەیاڵیەکەی کۆنسێرتی
هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بدەن بە نەخۆشخانەی هیوا و مەیدەن بەو بەرەڵاییە ؟ 
ئەی
باشە پارەی گەشت و سەیرانەکانی تورکیا و ئەوروپای خۆتان بۆ نادەن بە نەخۆشخانەکان
و هەژاران ؟ 
ئەی
بۆچی بەخەڵکیتان نەوەت مەچن بۆ سەیرکردنی مۆندیال و گەشتی ڕوسیا و بیدەن بە
نەخۆشخانەی هیوا ؟ 
ئەی
باشە ئەو هەموو پارەیەی کە سەرفتان کرد لە هەفتەی بەرەڵای کە ناونرابوو بە هەفتەی
نمایشی جلوبەرگ  ، ئەو پارە خەیاڵیە بۆ
نادەن بە هەژان و بە نەخۆشخانەکان .. 
هەر
بۆیە لە کۆتاییدا دەڵێیین : 
ئەی
موسڵمانی خۆشەیست دڵنیابە کە ئەم بەناو ڕۆشنبیر و نووسەرانە نە دڵسۆزی کۆمەڵگاكانن
و نە خەمخۆری هەژاران و نە فرمێسکەکانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوایە بەڵکو تەنها
ڕاستیەک هەیە و دەبێت بیزانین ئەویش بریتیە لەوەی کە [ئەمانە چاویان بە
درووشمەکانی ئیسلامدا هەڵنایەت و دژایەتی کردنی ئیسلام تاکە پاڵنەریانە]
وە
مژدەشمان بۆیان بریتیە لە وتەی پەروەردگارمان : [هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ
الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ] (
سورة الفتح : 28 ) 
وە مژدەشمان
بۆ موسڵمانان بریتیە لەوەی کە دلنیابن ئەم بێدین و مونافیقانە هەرچەندە هەوڵی کپ
کردنی و لەناو بردنی نوری پەروەردگار بدەن بە فووی دەمیان ئەوا هەرگیز ناتوان [يُرِيدُونَ
لِيُطْفِئُوا نُورَ
اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ
وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ] ( سورة الصف : 8 ).
بەڵام ئەوەی کە گرنگە وەکو موسڵمان ئاگاداری بین بریتیە
لە پارێزگاری کردن لە ئاینەکەی خۆمان و خۆڕازاندنەوە بە فەرمانە ئاکارە جوانەکانی
. 
داواکارم لە پەروەردگار کە ئێمە و هەموو موسڵمانان
بپارێزێت لە هەموو خراپەیەک و دینەکەی خۆی سەربخات بەسەر هەموو ڕێباز و دینەکانی
دیکەدا. 
وصلى الله وسلم على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم .
ئامادەکردنی 
زانا
سليم كەلاری 
٨-٩-٢٠١٨ 
تعليقات