ئاوی دۆمەڵان و سۆشیاڵ میدیای ڕووداو !! .

ئاوی دۆمەڵان و سۆشیاڵ میدیای ڕووداو !! .

......................
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد :
بەڕاستی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن مەترسی زۆریان لەسەر کۆمەڵگا هەیە ، وە مەترسیەکانیش زۆر زۆرن بەڵام بەکورتی ترسناکترین مەترسیان بریتیە لە ئەمانەی خوارەوە :
یەکەم :هەوڵی تێکدانی کلتوور و ئادابە جوانەکانی کۆمەڵگای کوردەوەری .
دووەم : هەوڵێ تێکدانی ڕەوشت و ئادابی موسڵمانان .
سێیەم : هەوڵی سەرەکی و هەمیشەییان تێکدانی بیروباوەڕی موسڵمانان.
ویەکێک لە ڕێگاکانیان بۆ تێکدانی بیروباوەڕی موسڵمانان بریتیە لە گومان دروست کردن لە ئەو بابەتانەی لە قورئان و فەرموودە پیرۆزەکاندا هاتووە ، جاریک لەسەر ئیسراء و معراج و جارێک لەسەر سزای گۆڕ و ... کۆتا جاریش کەناڵی ڕووداو هەستا بە گومان دروست کردن لەسەر بابەتێک کەلە فەرموودەی ڕاستی پێغەمبەردا هاتووە صلى الله علیه وسلم ئەویش بابەتی ( بەکارهێنانی ئاوی دۆمەڵان وەکو چارەسەرێکی بۆ چاو ) بەگومانی ئەوەی کە دکتۆرەکان ئەمە ڕەت دەکەنەوە .
بۆیە بەکورتی وەڵامێکی ئەم بابەتە دەدەینەوە بە یارمەتی خوای پەروەردگار .
لە چەند ڕویەکەوە :
v               یەکەم : موسڵمانان باوەڕی تەوایان بە ئەو بابەتانە هەیە کە لە قورئان و فەرموودەدا هاتووە ، جا زانستی پزیشکی درکی پێ بکات یان نا ، چونکە موسڵمانان دەزانن کە سەرچاوەی قورئان پەروەردگارە کە وتەکانی هەمووی ڕاستە وهیچ زاتێک لە پەورەردگار ڕاست گۆ تر نیە وە فەرموودەکانیش وتەی پێغەبەری خوان صلى الله علیه وسلم کە وتەکانی وەحی پەروەدگارە و ڕاست و دروستە .
1-                هاوەڵی بەڕێز سعيدی کوڕی زيدەوە خوای لێ ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا صلى الله علیه سلم فەرموویەتی: )) الكمأة من المن وماؤها شفاء للعين((([1]واتا : دۆمەڵان منەتى خودایە 

دەیدا بە بەندەکانى بەبێ ماندوبون يان جۆڕیکە لە گەزۆ کە خودا دای بەزاند بۆ بەنی ئیسرائیل ، وە 

ئاوەکەى چارەسەرە بۆ چاو.
چۆنیەتی بەکار هێنانی :
زانایان باسی چۆنیەتی سوود وەرگرتنیان کردووە لە ئاوی دۆمەڵان وەکو چارەسەرێک بۆ چاو ئەویش بەوەی کە دۆمەڵانەکە شەق بکرێت پاشان لەسەر ئاگر یان پشکۆیەک دابنرێت پاشان ئاوەکەی بگیرێت ، بەڵام لە چۆنیەتی بەکار هێنانی دوو ڕیگایان باسکردووە :
ڕێگای یەکەم : لەسەر ئاگر یان پشکۆیەک دابنرێت و ئاوەکەی بگیرێت دواتر بە کلی چاو ( سورمەی چاو) چاوی پێ بڕەشێت بەتەنها بەبێ دەرمانی دیکە .([2])
ڕێگای دووەم : ئاوەکەی دەگیرێت و لەگەڵ هەندێک لە دەرماندا تیکەڵ دەکرێت پاشان چاوی پێ دەڕێژرێت ، وە هەندێکیان وتوویانە ئەگەر لە گەڵ ئیثمد بێت باشترە . ([3])
v               دووەم : لەڕووی زانستی پزیشکیەوە سەلمێنراوە کە دۆمەڵان چەندین سودی پزیشکی هەیە لەوانەش بۆ بەهێز کردن و چارەسەر کردن چاو ئەمەش چەندین پزیشکی کۆن دانیان پێدا ناوە وەکو پێشەوا ابن قیم باسی دەکات وە لە سەردەمی نوێشدا لە چەندین لێکۆلینەو و توژینەوەدا دەرکەوتووە ماڵپەڕە بەناوبانگەکانی تەندروستی بابەتی تایبەتیان لەسەر نووسیوە([4]) وە هەروەها هەندێک لەوڵاتان وەکو دەرمان بەکاری دەهێنن لەوانەش  (نورفورت norfort) بەپێچەوانەی ئەوەوە کە ڕووداو بانگەشەی بۆ دەکات .
v               سێیەم : لەڕووی بەکارهێنانی واقعیشەوە لەکۆن و تازە چەندین کە دۆمەڵانیان وەکو چارەسەر بەکار هێناوە و چارەسەری نەخۆشیان پێکردووە .
 چەند چیرۆکێکی واقعی لە پێشیناندا :
1-                نەوەوی دەڵێت: من و غەیری منیش بینیویەتی لەسەردەمی ئێمەدا کە کەسانێک کوێر بوونە و چاویان لەدەست داوە بە حەقیقی بەڵام چاویان ڕشتووە بە ئاوی دۆمەڵان بە تەنها خوای گەورە شیفای داون وچاویان گەڕاوەتەوە بۆیان . ([5])
2-                زەرقانی دەڵێت : متوكل کەیەکێک بوو لە ئەمریەکان نەخۆشینیکی چاوی هەبوو هەرچەند چارەسەری بەکار دەهێنا چارەی نەبوو ، داوای کرد لە ئیمامی ئەحمەد ئایا فەرموودەیەک نازانیت لەو بارەیەوە ئیمامی ئەحمەدیش ئەو فەرموودەی بۆ دەگێڕیتەوە کە لەبارەی دۆمەڵانەوە هاتووە ، متوکل دەنیڕیت بەشوێن پزیشکەکەیدا یوحنا کوڕی ماسويه کە گاور بووە وەداوای لێ دەکات کە ئاوی دۆمەلانی بۆ دەربهێنێت ئەویش ئاوەکەی دەگرێت چاوی متوکلی پێ دەرەشێت دووجار و پاشان پزیشکەکە دەڵێت : شایەتی دەدەن کە هاوەڵەکەتان شارەزا بووە . مەبەستی پێی پێغەمبەری خوایە صلى الله علیه وسلم . ([6])
وە چەندین نمونەی دیکەش لەو بارەیەوە هاتووە .

v               چوارەم : بابەتی بەکار هێنانی ئاوی دۆمەڵان وەکو چارەسەرێک بۆ چاو نەوەک مایەی ڕەخنە نیە 

لە فەرموودەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بەڵکو یەکێکە لە بابەتەکانی بواری ئیعجازی زانستی 
فەرموودە کە زانایانی ئەو بوارە لە کۆنفرانسەکانی خۆیاندا ئاماژەیان پیکردووە .([7])

لە کۆتایدا :
1-          ئەوەی پێویستە خەڵکی ئاگاداری بن بریتیە لە شێوازی بەکارهینانی نەوەک گومان بوون لە چارەسەر بوونی وە پێویستە هەوڵ بدرێت سوود لە شارەزایی کەسانی پسپۆڕ وەربگیرێت چونکە مەرج نیە ئەمە چارەسەری هەموو جۆرەکانی نەخۆشی چاو بێت .

2-          پێشەوا ابن حجر دەفەرمووێت : بەکارهێنانی هەموو ئەوانەی کە لە سوونەتدا هاتووە ئەگەر بەڕاستی و باوەڕپێبوونەوە بەکاربهێنرێت هەموو بەکارهێنەرانی سوودی لێ دەبین .

وصلى الله وسلم وبارک على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم .
زانا سلیم کەلاری
١٧- ٣- ٢٠١٩


([1])  أخرجه البخاري : 5381. ومسلم : 5224.

([2]) وَقَالَ النَّوَوِيّ: الصَّوَاب أَنَّ مَاءَهَا شِفَاء لِلْعَيْنِ مُطْلَقًا فَيُعْصَر مَاؤُهَا وَيُجْعَل فِي الْعَيْن مِنْهُ، قَالَ: وَقَدْ رَأَيْت أَنَا وَغَيْرِي

 فِي زَمَاننَا مَنْ كَانَ عَمِيَ وَذَهَبَ بَصَره حَقِيقَة فَكَحَّلَ عَيْنه بِمَاءِ الْكَمْأَة مُجَرَّدًا فَشُفِيَ وَعَادَ إِلَيْهِ بَصَره.

([3])وَقَالَ الْغَافِقِيّ فِي "الْمُفْرَدَات": مَاء الْكَمْأَة أَصْلَح الْأَدْوِيَة لِلْعَيْنِ إِذَا عُجِنَ بِهِ الْإِثْمِد وَاكْتُحِلَ بِهِ.

قَالَ اِبْن الْعَرَبِيّ: الصَّحِيح أَنَّهُ يَنْفَع بِصُورَتِهِ فِي حَال، وَبِإِضَافَتِهِ فِي أُخْرَى، وَقَدْ جُرِّبَ ذَلِكَ فَوُجِدَ صَحِيحًا.

([4]) لەوانە :
2-                       https://mawdoo3.com/ما_هو_نبات_الفقع
3-                       http://www.alriyadh.com/211996

([5]) المنهاج لشرح صحيح مسلم بن حجاج
([6]) شرح المواهب اللدنية للزرقاني .

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان