مەترسی کەناڵە ڕاگەیاندنەکان لەسەر بیروباوەڕ و ڕەوشت و کلتوری کومەڵگاکان


مەترسی کەناڵە ڕاگەیاندنەکان لەسەر بیروباوەڕ و ڕەوشت و کلتوری کومەڵگاکان 

.....
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد :
بەڕاستی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن مەترسی زۆریان لەسەر کۆمەڵگا هەیە ، وە مەترسیەکانیش زۆر زۆرن بەڵام بەکورتی ترسناکترین مەترسیان بریتیە لە ئەمانەی خوارەوە :
یەکەم :: هەوڵی سەرەکی و هەمیشەییان تێکدانی بیروباوەڕی موسڵمانان .
هەر بۆیە بۆ ئەم ئامانجە بۆگەنە ترسناکەیان چەندین ڕێگا دەگرنە بەر لەوانە :
1-   هێنانی کەسانی کافر و بێ دینی ڕوون بۆ ئەوەی کوفرو بێدینی بڵاو بکەنەوە وەکو بانگەشەی عەلمانیەت و سەقافەی غەربی و تانە و تەشەر دان لە ئیسلام
2-   هێنانی کەسانی زەندیق و مونافیق بۆ ئەوەی هەر بەناوی ئیسلامەوە گومان لەسەر دینی موسڵمانان دروست بکەم . وەکو بانگەشەکان بۆ گومان دروست کردن لەسەر سوابت و شتە جێگیرەکانی موسڵمانان
3-   هێنانی کەسانی بیدعەچی و گومڕا بوو لە ڕاستە ڕێیی ئیسلامەتی بۆ ئەوەی ئەگەر نەتوانن لە ئیسلام خەڵکی لابدەن بە گشتی ئەوا هیچ نەبێت لە ڕێبازە جوان و ڕێککەی پێغەمبەری خوا لای بدەن . وەکو ئەو هەوڵانەی هەیە بۆ بڵاو کردنەوەی خورافەت و بیدعە و هەوڵدان بۆ ناشرین کردنی ڕێبازە جوانەکەی پێغەمبەر خوا صلی الله علیە وسلم .
دووەم : هەوڵێ تێکدانی ڕەوشت و ئادابی موسڵمانان .
وەکو ئەو هەموو هەوڵەی دەبینرێت لە زیادکردنی کەناڵە بێ ڕەوشتیەکان ئەگەر بەناوی دراما و زنجیرەی ئایننشەوە بێت .
سێیەم :: هەوڵی تێکدانی کلتوور و ئادابە جوانەکانی کۆمەڵگای کوردەوەری .
یەکێک لەئامانجەکانیان کە هەوڵی بۆ دەدەن بریتیە لە تێکدانی کلتور و ئادابەجوانەکانی کۆمەڵگای کوردەواری کە لەگەڵ ئیسلام یەک دەگرێتەوە و ئیسلام جێگیری ئەکات ، بۆ ئەوەی بڵێن ئیسلام لەگەڵ کلتووری ئێمە ناگونجێت .
ئەمەش لە ڕێگای وەرگێڕان و دوبلاج کردنی ئەو زنجیرانەی کە کلتوور و نەریتی گەلانی دیکە لە خۆ دەگرێت و بەئامانجەوە ڕێکخراوە ، ئەم کەناڵە بۆگەنانەی ئێمەش وەری دەگێڕن و دوبلاجی دەکەن .
بۆیە پێویستە لەسەرمان هەریەکە و لەلای خۆیەوە بە ئەرکی سەرشانی هەڵبستێت و مووسڵمانان ئاگادار بکاتەوە لە ترسناکی ئەم ڕاگەیاندنانە و ڕووی ڕاستیان بۆ خەڵکی دەربخات .
داوکارم لە پەروەردگار موسڵمانان بپارێزێت لەشەڕ و خراپە وگومانی ئەم کەناڵە بۆگەنانە .
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آلە وصحبه وسلم
زانا سلیم كەلاری
۲٦ ی ڕەمەزانی ۱٤۳۹ کۆچی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان