هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی ئەو هەڵەیەی
کە سەلەفی و غەیری سەلەفی تێی دەکەوێت

(1 - 5) هەنگاوی یەکەم :
داننان بە ئەم ڕاستیەدا ، ئەویش بریتیە لەوەی کە هەموو یەکێک لە نەوەکانی ئادم هەڵە دەکەن ، وە باشترینی هەڵەکارانیش تۆبەکارانن ، ئەمەش یەکەم هەنگاوە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ هەڵەدا ئەگەر سەلەفی تێی بکەوێت یان کەسێکی دیکە لەخەڵکی .

(2 - 5) هەنگاوی دووەم :
سەیری ئەو بابەتە بکەین کە ئەم کەسە تێی کەوتووە ، ئایا لە بابەتە ئیجتیهادیەکانە ؟ یان لەو بابەتانەیە کە بەڵگە تێیدا ڕونبوەتەوە وپێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەو بەڵگەیە؟
وە ئەمەش پێویستی بە فێرخوازێکی زانستی شەرعی یان زانایەک هەیە کەبابەتی ئەم برایەی بۆلا بەرزبکەینەوە و پێی بڵێین : فڵانە کەس هەڵەی کردووە ، مامۆستای بەڕێز ، چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین و هەڵوێستمان چۆن بێت لەگەڵی؟
چونکە هەندێک جار ئەوەی کە ئەم برایە تێی کەوتووە لە بابەتە ئیجتهادیەکانە ، وە لەو بابەتانە نیە کە پێویستە لە سەرمان بگەڕێینەوە تێیدا بۆ بۆچونێک کە بەڵگەکان دەیخوازێت.
ئەگەر پێچەوانەمان بوو لەبابەتێکی ئیجتهادیدا هەڵوێستمان لەگەڵیدا وەکو ئەوە نابێت ئەگەر پێچەوانەمان بکات لە بابەتێکدا کە بەڵگەکان تیایدا ڕوونن و پێویستە بگەڕێینەوە بۆی .
دەکرێت بۆ نمونە پێچەوانەی ئێمە بێت لە دانانی هەردوو دەست لە سەر سنگ لەدوای هەستانەوە لە ڕکوع ، ئەو دەست دەگرێتەوە و ئێمە نایگرینەوە ، یان ئێمە دەست دەگرینەوە و ئەو نایگرێتەوە ، ئەمە بابەتێکی ئیجتهادیە.
وە هەندێک جار لەوانەیە جیاوازیەکەمان لە بابەتی کورت کردنەوەی شەرواڵ بێت بۆ نیوەی قاچ ، ئەو شەرواڵەکەی کورت دەکاتەوە بۆ نیوەی قاچی و ئێمەش وا دەبینین کە شەرواڵی باوەڕدار هەروەکو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : «إِزْرَةُ الْمُؤْمِنِ إِلَى أَنْصَافِ سَاقَيْهِ، لَا جُنَاحَ عَلَيْهِ مَا بَيْنَهُ وَبَيـــْنَ الْكَعْبَيْنِ، وَمَا أَسْفَلَ مِنَ الْكَعْبَيْنِ فِي النَّارِ». ئەو پێچەوانەمان دەکات ، ئێمە جلەکان کورت دەکەینەوە تاوەکو گوێزنگمان (قولەپێ) ، بەڵام ئەو جلێک لەبەر دەکات کە تاوەکو ناوەڕاستی قاچیەتی.
وە دەکرێت کە بابەتەکە لەسەر کردنی جامانە و مێزەر بێت ، ئێمە وانابینین کە جامانە و مێزەر لە سەر بکرێت ، ئێمە وادەبینین کە خمار بدرێت بەسەردا کە پێی دەڵێین : (الغترة و الشماغ) ، وە هاوشێوەی ئەم بابەتانەی کە ئەوە هەڵدەگرێت جیاوازی هەبێت لە بۆچوندا ، وە ئەم بابەتانە ئەو بەڵگەیەی تێدا نیە کە پێویست بێت بگەڕێینەوە بۆی ، یان ناچارمان بکات تێیدا کە دەبێت تەنها یەک بۆچونمان هەبێت .
وە لەوانەیە ئەو پێی وابێت کە نوێژ نەکەر کافرە بە ڕەهایی ، بەڵام ئێمە پێمان وایە کە نوێژ نەکەر ئەگەر بە تەمەڵی و کەمتەرخەمی بێت کافر نیە ، بەڵام ئەگەر نوێژ نەکات لەبەر ئینکاری ئەوە کافرە ، تەفصیل دەدەین وەکو ڕێگای زۆرینەی زانایان.
نابێت کێشمان کێش هەبێت لە ئەم بابەتانەدا کە جیاوازی تیایدا ئاساییە و وەرگیراوە ، وە هەندێکی خیلافەکە تێیدا ئاساییە لەبەر خودی بەڵگەکە .
وە ئەم هەنگاوە بۆ چارەسەرکردن پێویستی بە ئاسۆیەکی فراوان و شارەزاییەکی باش هەیە بە ئەو بابەتانەی کە جیاوازی تێدایە لە نێوان زانایاندا.
وە وتراویشە : هەتاوەکو زانستی کەسەکە زیاتر بێت بەباتە خیلافیەکان سنگ فراوان تر دەبێت و خیلاف قەبوڵ دەکات ، وە هەتاوەکو زانستی کەسەکە کەمتر بێت بە بەباتە خیلافیەکان سنگ تەسک دەبێت و خیلاف قەبوڵ ناکات.

(3 - 5) هەنگاوی سێیەم :
ئەو هەڵەیەی کە ئەم برایە تێی کەوتووە :
ئەگەر زانیمان ئەمە هەڵەیەکە جیاوازی وخیلاف تێیدا قەبوڵ نیە ، وە پێویستە لەسەری کە هاوڕامان بێت ، ئەوا ئێمە ئینکاری لێدەکەین و توند دەبین لەگەڵی ، وە فەرمانی پێدەکەین بە چاکە ، وە ڕێگری لێ دەکەین لە خراپە ، وە فەرمانی پێدەکەین بەگەڕانەوە بۆلای زانایان و فێرخوازانی زانستی شەرعی ، بۆ ئەوەی ئەو بابەتەی بۆ ڕوون بکەنەوە.
بەڵام ئەگەر بێت بابەتەکە لەو باتانە بوو کە جیاوازی و خیلاف تێیدا قەبوڵە و ئاساییە ، ئەوا ئێمە نەرم ونیان دەبین لەگەڵی و ئامۆژگاری دەکەین ، و بەلەسەر خۆیی و بەجوانترین شێواز قسەی لەگەڵ دەکەین ، وە توند نابین لەگەڵی لە بابەتە خیلافیەکاندا .

(4 - 5) هەنگاوی چوارەم :
پێویستە لەسەرمان لەهەموو ئەمانەدا دور بکەوینەوە لە سنوربەزاندن لە کاتی ناکۆکیدا ، چونکە بەڕاستی هەندێک لە خەڵکی توانای ئەوەی نیە کە مرۆڤێک ببینێت پێچەوانەیبێت لە بابەتێکدا ، وە سنوربەزاندن لە کاتی ناکۆکیدا ئەوەیە کە ئەگەر کەسێکی بینی جیاوازە لەگەڵیدا لە بابەتەکدا زیادەڕەوی دەکات .
ئەم سنور بەزاندنەش لە کاتی ناکۆکیدا دا بریتیە لە یەکێک لە صیفاتی دووڕوەکان وەکو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتی : «أَرْبَعٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ فَهُوَ مُنَافِقٌ خَــــالِصٌ، وَمــــــَنْ كَانَتْ فِيهِ خَلَّةٌ مِنْهُنَّ كَانَ فِيهِ خَلَّةٌ مِنْ نِفَاقٍ حَتَّى يَدَعَهَا، إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ، وَإِذَا وَعَدَ أَخْلَفَ، وَإِذَا عَاهَدَ غَدَرَ، وَإِذَا خَاصَمَ فَجَرَ».
سنور بەزاندن لەکاتی ناکۆکیدا تەنها لەبەر هەبوونی جیاوازیەک بریتیە لە صیفاتی دووڕوەکان ، پێویستە لەسەر مرۆڤی موسڵمان ئاگاداری بێت.


(5 - 5) هەنگاوی پێنجەم :
ئەگەر هاتوو : گفتوگۆمان لەگەڵ کرد ، و مناقەشەی بابەتەکەمان کرد ، وە بابەتی ئەم کەسەمان بەرزکردەوە بۆلای ئەهلی علم ، وە داوامان لێ کرد بگەڕیتەوە بۆلای ئەهلی علم .
وە هەروەها فێرخوازانی زانستی شەرعی قسەیان لەگەڵ کرد ، وە ئامۆژگاریان کرد ، وە بابەتەکەی بۆ ڕوون کرایەوە و بەڵگەکانی لەسەر چەسپا (إقامة الحجة) کرا وە شوبوهات و گومانەکانی پوچەڵ کرانەوە .
پاشان لەدوای ئەمە ڕوون بویەوە کە سورە لەسەر شوێن کەوتنی هەوا و ئارەزوو .
ئەو کات دەڵێین : لێرەدا ئێمە هەڵوێستمان دەگۆڕین لە وەصف کردنی کارەکەی یان وتەکەی بەوەی کە (ئەم وتەیە یان کردەوەیە هەڵەیە ) یان (پێچەوانەی حەقە) بۆ وەصف کردنی خودی خۆی بەوەی کە (خاوەنی بیدعەیە) یان (بیدعەچیە) یان (گومڕایە) یان (لەوانەیە کە شوێن کەوتەی هەواو ئارەزوون)
هەڵوێستمان دەگۆڕین لە وەصف کردنی ( کردەوە و وتەوە ) بۆ وەصف کردنی ( خودی کەسەکە ) .
وە لەدوای ئەوەوە هەنگاو دەنێین بۆ کارێکی تر ، ئەویش بریتیە لەوەی هەست دەکەین بە ترسناکی ئەم کەسە ، چونکە ئەو لێرە بەدواوە وای لێ هاتووە کە هەڵگری بۆچونێکی گومڕاییە کە هیچ پاساوێکی بۆ نیە ، وای لێهاتووە پێچەوانەی ئەهلی سونەت وجەماعەت دەکات ، پێویستە شەڕ و خراپەکەی سنوردار بکرێت و بگیرێتەوە لەخەڵکی ئەمەش بە : هەجر کردن و ئاگادار کردنەوەی خەڵکی لێی وە لە دانیشتن لەگەڵی و گوێگرتن لێی و خوێندنەوەی کتێبەکانی . 
ئەم کەسە بێدەنگ بوون لێی واتە : بەهێزکردنی لە بڵاوکردنەوەی بۆچونەکەی . وە هەندێک جار کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو فێرخوازانەی کە سەرەتایانە لە زانستدا و دەریان دەکات لە سونەت . وازی لێبهێنیت شوبوهات و گومان دادەنێن بۆ گومڕاکردنی خەڵکی لە ڕێگای ئەهلی سونەت و جەماعەت.
لێرەدا ئەو بنچینە مەزنە دێتە پێشەوە کە سەلەف چەسپاندویەتی و کۆدەنگی زانایانی لەسەر گێڕاوەتەوە ئەویش  بریتیە لە هەجر کردنی ئەهلی بیدعە و هەواو ئارەزوو .
لێرەدا : هەجر دەکرێت ، لەگەڵی دانانیشیت ، هاوڕێیەتی ناکرێت ، گوێی بۆ ناگیرێت ، وە چواردەوری زیاد ناکرێت ، و لێی دوردەکەوینەوە ، چونکە ئەو بووە بە خاوەنی بیدعەو گومڕایەتی.
وە لێرەدا جیاوازی نیە لە نێوان بیدعەی گەورە و بچوکدا ، چونکە هەموو بیدعەکان گومڕاین و خاوەنەکانیان خاوەنی گومڕایین .
ئەمە بریتیە لە ڕێبازی ئەهلی سونەت و جەماعەت بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو کەسەی کە کەوتوەتە هەڵەوە .
وە کۆمەڵێک دەرکەوتووە کە بریتیە لە ڕویەک لە ڕوەکانی خەوارج ، وە شوێن پێ هەڵگری ڕێگای خەوارجە لە مامەڵەکردنیدا لەگەڵ ئەو کەسەی کە دەکەوێتە هەڵەوە ، چی دەکەن ؟
ئەم گروپە حوکم دەدەن بەسەر خاوەنی هەڵەدا بەهەڵەکەی بەبێ ئەوەی بەڵگەکانی لەسەر بچەسپێت و إقامة الحجة بکرێت.
ئەم گروپە جیاوازی ناکات لە نێوان هەڵەی کەسێکی ئەهلی سونە و هەڵەی کەسی دیکە.
ئەم گروپە جیاوازی ناکات لە نێوان زانایەکی ئەهلی سونە کە بنچینەکەی شوێن کەوتنی قورئان و سونەتە لەگەڵ خاوەن بیدعە و گومڕاییەکدا و هەردووکیان یەکسان دەکات .
ئەم گروپە بریتیە لەوەی کە پێی دەوترێت (حەددادیەت) ڕێگاو ڕێبازی ئەوان جیاوازە لە ڕێگاو ڕێبازی ئەهلی سونەت و جەماعەت لەم بوارەدا ، دەرچونە لە ڕێبازی ئەهلی سونەت و جەماعەت لە ئەم بابەتەدا ، پێویستە وریایان بین و شوێن ڕێبازی ئەوان نەکەوین .

......................................
نوسینی : شێخی دکتور محمد عمر بازمول خوا بیپارێزێت
وەرگیرانی : زانا سلیم کەلاری
....................


سەرچاوە : مدونة الشیخ الدکتور محمد عمر بازمول 
وە کتێبی : على جدران الفیس بووک للشیخ محمد عمر بازمول.


تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان