سێ بابەتي پەیوەست بە [ باران] ەوە
سێ بابەتي پەیوەست بە [ باران] ەوە
یەکەم : سونەتە لەکاتی بارینی باراندا ئەم زیکرە بکرێت:
لەدایکە عائیشەوە رضي الله عنها
دەفەرمووێت : ( پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ کاتیک بیبینیایە
باران دەبارێت دەیفەرموو : ( اللَّهُمَّ صَيِّبًا
نَافِعًا )([1]) واتا : ئەی خوای پەروەردگار داوات لێ دەکەین کە بارانێکی بەلێزمەی
سودبەخش بێت .
دووەم : کاتی باران بارین شوێنی وەڵامدانەوەی پاڕانەوەیە.
لەسەهلی کوڕی موعازەوە رضي الله عنه کە پیغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ( ثنتان ما تردان : الدعاء عند النداء وتحت المطر )([2]) واتا : دوو شت رەد ناکرێتەوە : پاڕانەوە لە کاتی بانگدا (لە دوای بانگ) و لە ژێر باراندا (کاتی بارینی باران) .
سێیەم : لە دوای باران پاڕانەوەی خۆی هەیە (مُطِرْنَا بِفَضْلِ اللـهِ ورَحْمَتِهِ).
لە زیدی کوڕی خالدی جهنیەوە کە فەرموویەتی : صلى بنا رسول الله صلى الله عليه وسلم صلاة الصبح بالحديبية في إثر سماء كانت من الليل، فلما انصرف، أقبل على الناس، فقال: ((هل تدرون ماذا قال ربكم؟))، قالوا: الله ورسوله أعلم، قال: ((قال: أصبح من عبادي مؤمن بي وكافر؛ فأما من قال: مطرنا بفضل الله ورحمته، فذلك مؤمن بي وكافر بالكواكب؛ وأما من قال: مطرنا بنوء كذا وكذا، فذلك كافر بي، مؤمن بالكواكب)). ([3]) واتا : یثغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم نوێژی بەیانی بۆ کردین لە حدیبیە لە دوای ئەوەی کە شەو باران باری ، پاش ئەوەی کە تەواوی کرد رووی کردە خەڵکی و فەرمووی : (ئایا دەزانن پەروەردگارتان چی فەمووە ؟ ) فەرموویان : خوا و پێغەمبەرەکەی شارەزا ترن ، ئەویش ، فەرمووی : فەرموویەتی : هەندیک لە بەندەکانم ئیماندارن بەمن و هەندیکیشیان کوفریان کردووە ، ئەوەی کە وتی : (مُطِرْنا بفضل الله ورحمته) ئەوە باوەڕدارە بەمن و بی باوەڕە بە ئەستێرەکان ، بەڵام ئەوەی کە وتی : بارانمان بۆ باری بەهۆی ئەو ئەستێرە و ئەو ئەستێرەوە ، ئەوە کوفر کردووە بە من و باوەڕ دارە بە ئەستێرەکان .
تعليقات