هەر عەمرە و حەجتان بیرە ؟ ئەی بۆ باسێکی ئامادهكارىهكانى سهرى ساڵى 2020 ناکەن ؟؟‼️
هەر عەمرە و حەجتان بیرە ؟
ئەی بۆ باسێکی ئامادهكارىهكانى سهرى ساڵى 2020 ناکەن ؟؟‼️
.....
الحمد لله وبعد :
♦️ ئەی موسڵمانی ژیر و هۆشیار :
🔶 بیرتان دێت کاتێک خەڵکی سەردانی ماڵی پەروەردگار دەکات جا بە مەبەستی بە جێ گەیاندنی فەریزەی حەج بێت یان ئەنجامدانی عەمرە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن چی هەرایەکیان نایەوە ؟
🔶 بیرتانە چەن به خەڵکیان وت ئەو پارەی لە حەج و عەمرە سەرفی ئەکەن بیدەن بە فەقیر ؟
🔶 بیرتانە دەیان وت پارە دان بە فەقیرەکانی کوردستان باشترە لە سەرف کردنی پارە لە وڵاتی سعودیە ؟
⚫️ بێگومانم لەوەی کە بیرتانە ، بەڵام
🔺 ئایا هیچتان بیستووە دەربارەی ئامادهكارىهكانى سهرى ساڵى 2020 ؟
🔺 ئایا بەچاوی خۆتان نای بینین چەندین کەس لێرەوە سەفەریان کرد بۆ وڵاتانی (ئيمارات ، و فهرهنسا و وڵاتانى ديكهى ) بۆ بینین و بهژدارى كردن له ئاههنگهكانى سهرى ساڵ ؟
🔺 ئایا نای بینن چەند پارەی کوردستان دەبرێتەوە دەرەوە و لە ئهو وڵاتانه سەرفدەکرێت ؟
🔻 بێگومانم هەموو ئەمانەتان بینیووە ...
🔷 بەڵام ئەوەی کە نەتان بینیووە بریتیە لە هێرشی کەناڵەکان بۆ ئەو کەسانەی کە ڕۆشتوون بۆ وڵاتانى ئيمارات و فهرهنسا و ئهڵمانيا ...
🔷 ئەوەی کە نەتان بینیووە بریتیە لە داواکردنی وازهێنان لە ڕۆشتن بۆ ئاههنگهكانى سهرى ساڵ لەبەر خاتری هەژاران ....
🔷 ئەوەی کە نەتان بینیووە بریتیە لە ...... هتد
🔸 بۆیە مووسڵمانی ژیر و عاقڵ جوان تێ بگە و بەباشی بزانە کە ئەم کەناڵانە لە خەمی فەقیر و هەژاری ئەم وڵاتەدا نین ....
🔸 ئەی مووسڵمانی ژیر بزانە فرمێسک ڕشتنەکەیان بۆ خاتری پاراستنی ئابووری کوردستان نیە ..
🔸 ئەی مووسڵمانی ژیر پێویستە بزانیت کە ئامانجەکە ناشرین کردنی ئیسلام و بێزاندنی دروشمە جوانەکانی حەج و عەمرەیە ....
🔹باشە حەقی خۆمانە بپرسین :
کەناڵەکان 💻 بۆ باسی ڕۆشتنی تاکی کورد ناکەن بۆ وڵاتانى دونيا و بهژدارى كردنى ئاههنگى سهرى ساڵ ؟
🔹 بۆ داوا ناکەن ئەو پارەیە بخرێتە خزمەتی هەژارانەوە ؟
✔️ ئەمە تەنها باسی ئاههنگى سهرى ساڵ بوو ...
⚫️ باسی سەردان و گەڕان و گەشتی وڵاتان ناکەم کە دەیەها جار ئەوەندەی پارەی حەج و عەمرەی تێدا سەرف دەکرێت
⚫️ باسی بەرنامە و پەخشە ڕاستەوخۆکانی خۆتان ناکەم چەندین دەفتەر دۆلار تەرخان دەکەن بۆ بەرنامەی بێ سوود ...
⚫️ باسی زنجێرە فیلمە دۆبلاج کراوەکان ناکەم کە بە پارەی خەیاڵی دەیکڕن و ڕەوشت و دین وکلتوری ئە گەلە داماوەی پێ دەشێوێنن ..
✅ دیارە له کۆتایدا دەڵێم : ( ئەمانە لە خەمی هەژاراندا نین بەڵام ڕقیان لە درشمەکانی ئیسلامە)
خوای گەورە هۆشیارمان بکاتەوە و شەرەزامان بکات لە پیلانی دژایەتی کارانی ئیسلام ....
زانا سلیم كەلاری
شەوی سێ شەم
5-جمادى الأولى – 1441
بهرامبهر 2019 - 12 - 30
تعليقات