مەرجەکانی هاوڕێ
مەرجەکانی هاوڕێ
........
ابن جُزي المالكي - رحمه الله- دەفەرمووێت :
مەرجەکانی هاوڕێ حەوتن :
۱- لەبیروباوڕدا سوونی بێت .
۲- کەسێکی لەخواترس بێت لەدینداریەکەیدا .
چونکە ئەگەر کەسێکی بیدعەچی یان خراپەکار بوو ئەوا هاوڕێکەشی دەباتە سەر بۆچوونی خۆی یان خەڵکی گومانی ئەوەی پێدەبن لەسەر بۆچوونیبێت ، چونکە مرۆڤ لەسەر بۆچوونی هاوڕێکەیەتی .
۳- کەسێکی عاقڵ و ژیر بێت ، هاوڕێیەتی کەسی بێ عەقڵ بەڵا و موسیبەتە .
٤-کەسێکی بەڕەشت بێت ، ئەگەر ڕەوشتی ناشرین بێت ئەوا ئەمین نابیت لە دژایەتی کردنی بۆت ، تاقی دەکەیتەوە بە توڕەکردنی ئەگەر توڕە بوو واز بهێنە لەهاوڕێیەتی کردنی .
٥- کەسێکی دڵ ساغ بێت و سەلامەت بێت لە کاتی ئامادەبوون و غیابیدا ، کەسێکی کینەلەدڵ و حەسوود نەبێت ، کەسێک نەبێت خراپەی بۆت بووێت ، و کەسێک نەبێت دووڕوو نەبێت لەهەر لایەک بەجۆرێک خۆی دەربخات .
٦-کەسێک بێت لەسەر عەهد و پەیمان بێت و هەرڕۆژێک لەسەر ڕەنگ و شێوازێک نەبێت .
۷- هەڵبسێت بەحەق و مافەکانت هەروەکو تۆ هەڵدەستیت بەحەق و مافەکانی ، خێر نیە لەهاوڕێیەتی کەسێکدا کە حەقەکانی تۆ نابینێت لەسەری هەروەکو تۆ حەقەکانی ئە دەبینیت لەسەر خۆت .
........
[القوانين الفقهية لابن جُزي المالكي (ص:٤٦٠-٤٦١)]
تعليقات