دیاردەی بەخێوکردنی سەگ

دیاردەی بەخێوکردنی سەگ 
.....
الحمد لله و الصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد : 

دیاردەیەکی ناشرین هاتووەتە ناو موسڵمانە لە ئەنجامی چاولێکەریان بۆ بێباوەڕان ئەویش بریتیە لە دیاردەی بەخێوکردنی سەگ .. 

 بۆیە پێویستە لەسەر موسڵمانان حوکمی شەرعی ئەم کارە بزانن ... 

لە ئەبوو هڕیڕەوە خوای لێ ڕازی بێت  دەفەرمووێت :پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی :  ( مَنْ أَمْسَكَ كَلْبًا فَإِنَّهُ يَنْقُصُ كُلَّ يَوْمٍ مِنْ عَمَلِهِ قِيرَاطٌ إِلا كَلْبَ حَرْثٍ أَوْ مَاشِيَةٍ ) .(۱) واتا : هەرکەسێک سەگێک بهێڵێتەوە لای خۆی ئەوا هەموو ڕۆژێک لەکردەوەکانی کەمدەبێتەوە بە ئەندازەی قیراطێک تەنها بۆ سەگی زەراعەت و مڕوماڵات نەبێت .. 
 
تەنانەت لە فەموودەی دیکەدا هەڕەشەی قورس تر هاتووە کە هەر ڕۆژە و دووقیراط کەمدەبێتەوە ... 

 لە ئەبوو هڕیڕەوە خوای لێ ڕازی بێت  دەفەرمووێت :پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : ( مَنْ اقْتَنَى كَلْبًا لَيْسَ بِكَلْبِ صَيْدٍ وَلا مَاشِيَةٍ وَلا أَرْضٍ فَإِنَّهُ يَنْقُصُ مِنْ أَجْرِهِ قِيرَاطَانِ كُلَّ يَوْمٍ ) .(۲) واتا : هەرکەسێک سەگێت ڕابگرێت ، وە سەگی ڕاو و پاسەوانی ئاژەڵ و پاسەوانی زەراعەت نەبێت ئەوا هەموو ڕۆژێک لە ئەجرەکەی دوو قیراط کەم دەبێتەوە . 

 بۆیە وەکو لە فەموودەکانەوە ڕوون دەبێتەوە ڕاگرتنی سەگ حەرامە و درووست نیە تەنها بۆ سێ مەبەست نەبێت : 
۱- ڕاگرتنی سەگ بەمەبەستی ڕاوکردن . 
۲- ڕاگرتنی سەگ بۆپاسەوانی ئاژەڵ و مەڕووماڵات . 
۳- ڕاگرتنی سەگ بۆ پاسەوانی زەراعەت و کشتوکاڵ . 

وە هەندێک لە زانایان ڕێگایان داوە بە : ڕاگرتنی سەگ بەمەبەستی پاراستی ماڵ و خانوو بۆ ئەو کەسانەی پێویستیانە لە شوێنە چۆڵەکاندا. 

بەڵام ئەم دیاردەیەی کە خەڵکی دەستی داوەتی لە بەخێوکردنی سەگ بۆ جوانی و لەگەڵ خۆیان دەیگەڕێنن بە بازار و کۆڵانەکاندا کارێکی نادرووست و حەرامە و پێویستە لەسەریان لە پەروەردگار بترسن چونک سزاکەیان بچووک نیە کە ئەویش کەم بوونەوەی پاداشتی کردەوەکانیان بە ئەندازەی دوو قیراط لە هەرڕۆژێکدا . 

داواکارم لەپەروەوەردگار هیدایەتی هەمووان بدات بۆ ئەوەی خۆی لێی ڕازیە و پێی خۆشە . 

وصلی الله وسلم وبارک علی نبینا محمد 

زانا سلیم کەلاری
.....
(۱) رواه البخاري (2145)
(۲) رواه مسلم (2974)

.......

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان