ئایا خضر زیندووە ؟ (خدری زینده)
ئایا خضر زیندووە ؟
(خدری زینده)
پرسیار :
هەندێک کەس دەڵێن : خضر عليه السلام تاوەکو ئێستاش زیندووە چونکە لەئاوی ژیانی خواردووەتەوە (ماء الحیاة) لەکاتێکدا پەروەردگار بەپێغەمبەرەکەی صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت لەسورەتی الٲنبیاء دا : [وَمَا جَعَلْنَا لِبَشَرٍ مِنْ قَبْلِكَ الْخُلْدَ ] [الأنبياء:34] ؟ ڕێنمایمان بکەن خوا پاداشتی خێرتان بداتەوە ؟
وەڵام :
ڕاست ئەوەیە کە خضر ماوەیەکی زۆر پێش هاتنی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم مردووە ،
ئەمە وتەی حەقە که مردووە و زیندوو نیە ، [ كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ] [العنكبوت:57] واتا : هەموو خاوەن ڕۆحێک دەبێت مردن بچێژێت ، وە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم لەکۆتایی ژیانیدا فەرمووی : هیچ کەسێک نیە لەوانەی ئێستا لەسەر زەوین دوای سەد ساڵ بمێنێت ، ئەگەر ئەو کاتەش زیندوو بێت ئەوا ئێستا هەر مردووە ،
لەکاتێکدا وتەی ڕاست ئەوەیە پێش ئەمە مردووە .
....
شێخ ابن باز رحمە الله
تعليقات