سەلەفیەت باشتر نیە لە دیموکراسی ؟ !
سەلەفیەت باشتر نیە لە دیموکراسی ؟ !
....
سەلەفیەت: شوێنکەوتنی (قورئان و سونەت) بە تێگەیشتنی پێشینانی چاک
دیموکراسیەت : حوکم کردنی گەل بە بۆچوونی گەل .
ئەبو بەکر کاروانی دوای چەندین ساڵ کارکردن لەنێو حزب و گروپێکی ئیسلامیدا کە بانگەشەی گەڕانەوەی حوکمی خوا دەکەن بەئاشکرا و بێشەرمانە دەڵێت : سەلەفیەکان خراپن چونکە مەترسین لەسەر پرۆسەی دیموکراسی ...
کەسێک ئەوەندە لە ئیسلام تێگەیشتبێت سەرزەنشتت بکات چونکە تۆ دەڵێت من حوکمی خوام دەوێت نەوەک حوکمی گەل .
ئایا گەڕانەوە بۆ ڕێبازی پێغەمبەر و پێشینانی چاک باشتر نیە له گەڕانەوە بۆ سیستەمی نەزانی دیموکراسیەت ؟!
ئایا ئەم سەلەفیانە هەرچەند خراپ بن ئەوەندەی دیموکراسی خوازان خراپن ؟!
باشە گونجاوە بۆ حزبێک کە دەڵێت ئێمە بۆ گەڕاندنەوەی حوکمی خوا دامەزراوین بەڵام کار بکات لەسەر ناشرین کردنی کەسانێک کە دەڵێن ئێمە دەمانەوێت حوکمی خوا جێ بەجێ بکەین لە ڕەوشت و بیروباوەڕ و ئاداب و کردار و دەسەڵاتدا .
( ما لکم کیف تحکمون )
تعليقات