ئایا خضر لەسەردەمی پێغەمبەردا صلی الله علیه وسلم زیندوو بووە ؟
ئایا خضر لەسەردەمی پێغەمبەردا صلی الله علیه وسلم زیندوو بووە ؟
شیخ الاسلام ابن تیمیە بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت :
[ لو كان الخضر حيا لوجب عليه أن يأتي النبي - صلى الله عليه وعلى آله وسلم - ; ويجاهد بين يديه ، ويتعلم منه ، وقد قال النبي - صلى الله عليه وعلى آله وسلم - ; يوم بدر : (اللهم إن تهلك هذه العصابة لا تعبد في الأرض) .
وكانوا ثلاث مئة وثلاثة عشر رجلاً معروفين بأسمائهم وأسماء آبائهم وقبائلهم فأين كان الخضر حينئذ ] .
واتا : ئەگەر خضر زیندوو بوایە وابج بوو لەسەری بێت بۆلای پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم و جیهاد بکات لەبەر دەستیدا و زانستی لێوە فێر بێت ، وە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم لەڕۆژی بەدردا فەرمووی : ( ئەی خوای پەروەردگار ئەگەر تۆ ئەم کۆمەڵە کەسەلەناو بدەیت ئەوا لەسەر زەویدا ناپەرەسترێیت) . ئەو کەسانەش ژمارەیان سێسەد و سیازدە کەس بوون کە ناوی خۆیان و باوکیان و تیرەکانیان زانراوە ، لەو کاتەدا خضر لەکوێ بوو ؟
تعليقات