جێگیر بە و مەگۆڕێ بەزۆری هێرشەکان لەسەرت

جێگیر بە و مەگۆڕێ بەزۆری هێرشەکان لەسەرت
......
پێشەوا ابن العثیمین بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت : 
واتا : جێگیر بە و مەگۆڕێ بە زۆری هێرشەکان لەسەرت یان ناشرین کردنی وتەکەت ، هەتا ئەوکاتەی بەردەوامیت لەسەر حەق جێگیر بە ، هەرگیز نابێت حەق لەرزۆک بێت ، 
پاشان لەدوای ئەمەوە ئەگەر لاواز بوویت ئەوا کەمترین شت بریتیە لەوەی بەرگری بکەیت لەخۆت ، بەڵام ئەگەر بەهێز بوویت بەوا هێرش ببە ، وە ڕۆژان ڕۆژی لەدوایە ، بەڵام گرنگ ترین شت ئەوەیە لەکاتی لاوازیدا جێگیر بیت و نەڵێیت : خەڵکی هەمووی پێچەوانەی ئەمەیە ، ..............
هەرگیز نابێت کە زەوی بڕازێنرێتەوە بە گوڵ وگوڵزار بۆ مرۆڤی دەستگرتوو بە سونەتەوە ، هەرکەسێک ئەمەی بووێت ئەوا شتێکی ئەستەمی ویستووە . 
..........
[شرح النونية للشيخ ابن العثيمين (270/3)]

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان